Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
گه‌‌ران

 
گه‌لی مۆنتێنێگرۆ ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌ده‌ن

31/05/2006
ده‌قی گوتاره‌كه‌ - 302KB دایـبـه‌زێـنه‌ audio clip
گوێبگره ده‌قی گوتاره‌كه‌ audio clip

گه‌لی مۆنتێنێگرۆ ده‌نگیاندا بۆ كۆتایی هێنان به‌ یه‌كێتییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سربیادا.  به‌ پێی كۆمسیۆنی ریفراندۆمی كۆمارییه‌كان، ئاكامی ریفراندۆمه‌كه ده‌ستكه‌وتنی له‌سه‌دا 50 زیاتر له ده‌نگی پێویست بوو بۆ ده‌رچوونی ئه‌و بریاره‌.  هه‌روه‌ها نزیكه‌ی له سه‌دا 85 ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ش كه مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو به‌شداری ئه‌و ریفراندۆمه‌ی مۆنتێنێگرۆیان كرد.

ڕێكخراوی هاوكاری و ئاسایشیش له ئه‌وروپا گوتویه‌تی ریفراندۆمه‌كه‌ به ‌پێی بنه‌ما دیموكراتیه‌كان ئه‌نجامدرا.

ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش، شان مه‌ككۆرمه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و ریفراندۆمه‌ تێبینی‌دا و گوتی " ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ستایشی ئه‌و ڕه‌وشه‌ ئاشتیخواز و دیموكراتخواز و ڕوون و ئاشكرایه‌ ده‌كات كه ریفراندۆمه‌كه‌ی تیادا جێبه‌جێ كرا.  واده‌رده‌كه‌وێت، گه‌لی مۆنتێنێگرۆ ده‌نگی خۆیان به‌رزكرده‌وه ‌و ریفراندۆمه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتووی ڕێبه‌ڕێ كرا.  ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش ئێستا چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ین ئه‌وه‌یه‌ كه سربیا و مۆنتێنێگرۆ پێكه‌وه ‌كار له‌سه‌ر پرسه‌ زۆر ئاڵۆزه‌كان بكه‌ن."

سه‌رۆكی سربیاش، باورێس تادچ گوتویه‌تی سربیا ئاكامی ده‌نگدانی سه‌ربه‌خۆی مۆنتێنێگرۆ قبوڵ ده‌كات.  هه‌روه‌ه گوتی: " من پشتگیری له بوونی ده‌وڵه‌تێكی هاوبه‌ش ده‌كه‌م،  به‌ڵام وه‌ك سه‌رۆكێكی دیموكراتخوازی كۆمارێكی دیموكراتخواز، ڕاده‌ربڕینی ئازادی ووڵاتیانی مۆنتێنێگرۆ قبوڵ ده‌كه‌م."  به‌رێز تادچ بانگه‌شه‌ی هاوكاری نزیكی نێوان سربیا و مۆنتێنێگرۆشی كرد.

گه‌لی مۆنتێنێگرۆ مافی دیموكراتخوازانه‌ی خۆیان به‌كارهێنا بۆ ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی بژاری ده‌ستكه‌وتنی سه‌‌ربه‌خۆیی ووڵاته‌كه‌یان.

گه‌لی مۆنتێنێگرۆش پێویسته‌ به شێوازێكی ئاشتیخوازانه و هاوكارییانه له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه‌ به‌رده‌وام ببێت شان به‌ شانی گه‌لی سربیا و به‌شه‌كانی تری ناوچه‌ی به‌لقانه‌كان،  هه‌روه‌هاش له به‌ره‌وپێشچوون به‌ره‌و داهاتوویه‌كی پڕشنگدار به‌رده‌‌وام ببن.

ئـه‌م گوتاره‌ بـیـروڕای حـكومه‌تی وڵاته‌ یه‌كـگرتـووه‌كـانی ئه‌مــریـكــایـه.‌

emailme.gif ئه‌‌م راپۆرته ئیمێل بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن
  نوێترین هه‌واڵ
له‌ چه‌ند هێرشێـکدا له‌ ئه‌فغانسـتان 4 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی و 8 سه‌ربازی ئه‌فغانی ده‌کوژرێن

  هه‌واڵی زیاتر
خالید شوانی ده‌ڵێت په‌رله‌مان ده‌توانێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆکایه‌تی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان تێپه‌ڕ بکات  Audio Clip Available
ئه‌مه‌ل شوکر داوا ده‌کات کار بۆ ڕاگرتنی چۆڵـکردنی جه‌له‌ولا بکرێت  Audio Clip Available
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت سـووننه‌کان هۆڵی په‌رله‌مانیان جێهێشـتووه‌  Audio Clip Available
21 که‌سی ڕفێندراو له‌ فلپین ده‌کوژرێن
سه‌رۆکی ئیسرائیل ده‌ڵێت بونیادکردنی نیشـته‌جێــیه‌کان کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ نیـیه‌  Audio Clip Available
ئه‌حمه‌د سه‌عید شه‌یخی داوای پـیاداچوونه‌وه‌ به‌ حوکمی له‌سێداره‌دانی شێرکۆ مه‌عارفی ده‌کات  Audio Clip Available
که‌مال که‌رکوکی ده‌ڵێت ئاماده‌نین له‌ هه‌ڵـبژاردنێـکدا به‌شـداری بکه‌ین فرتوفێڵی تیادا بکرێت  Audio Clip Available
شه‌ریف بێهروز ده‌رباره‌ی نامه‌که‌ی مسـته‌فا هیجری بۆ بان کی مون ده‌دوێت  Audio Clip Available
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد نامه‌یه‌ک له‌ دژی سـوریا ئاڕاسته‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات  Audio Clip Available
ئێران ده‌سـتیکرد به‌ مانۆڕه‌ ئاسـمانیـیه‌که‌ی  Audio Clip Available
دیموکراته‌کان ڕه‌زامه‌ندی سینات به‌ده‌سـت‌ده‌هێنن له‌ مه‌سه‌له‌ی ده‌سـتکردن به‌ مشـتومڕ له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی  Audio Clip Available
فریاد ڕه‌واندزی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان ڕه‌خنه‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا ده‌گرێت  Audio Clip Available
دڵشـاد نوعمان ڕه‌خنه‌ ده‌گرێت له‌وه‌ی که‌س داکۆکی له‌ مافی ئێزدیـیه‌کان ناکات  Audio Clip Available
مێزگردێـک ده‌رباره‌ی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئێران بۆ دوایـین پـێشـنیاری نێونه‌ته‌وه‌یی  Audio Clip Available
محه‌مه‌د حسێن ده‌ڵێت گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان بنچینه‌ی ئه‌ده‌بی داسـتانه‌  Audio Clip Available
نه‌رمین عوسمان ده‌ڵێت هه‌تا هه‌ڵـبژاردن له‌ عێراقدا نه‌کرێت گرفته‌کان چاره‌سه‌ر ناکرێن  Audio Clip Available
یاسادانه‌رانی عێراق وتووێـژه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ یه‌کشه‌ممه‌ دواده‌خه‌ن  Audio Clip Available
دکتۆر ڕه‌ئوف عوسمان له‌و بڕوایه‌دایه‌ یه‌کشه‌ممه‌ش یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان هه‌موار نه‌کرێته‌وه‌  Audio Clip Available
ڕزگار عه‌لی ده‌رباره‌ی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ که‌رکوک له‌ به‌غدا و یاسای هه‌ڵـبژاردن ده‌دوێت  Audio Clip Available
ئێران به‌ نیازه‌ مانۆری ئاسـمانی ئه‌نجام‌بدات  Audio Clip Available
زلهێزانی جیهان له‌ به‌رامبه‌ر سوربوونی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی بێ‌ئومێد ده‌بن  Audio Clip Available
کێشمه‌کێشی یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق  Audio Clip Available