Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
گه‌‌ران

 
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئه‌مریكا پلانی تاقیكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌یان نیه‌

21/06/2006

پشكنه‌رێكی گشتی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ووڵاته ‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت
Government agricultural officer gives vaccinates a chicken in Medan, North Sumatera, Indonesia
كاربه‌ده‌ستێكی ته‌ندروستی ئاژه‌ڵ له ئه‌نده‌نوسیا.
وه‌زاره‌ته‌كه‌یان پلانێكی گونجاوی بۆ دیاریكردنی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ له‌و باڵندانه‌دا نیه‌ كه بۆ بازرگانی كردن به‌خێو ده‌كرێن.

له پێداچونه‌وه‌یه‌كی ئه‌م دواییه‌دا به كاروباری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئه‌مریكادا، ئۆفیسی پشكنه‌ری گشتی بۆی ده‌ركه‌وتووه‌ هه‌موو په‌له‌وه‌رێك بۆ ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ ده‌پشكنرێت به‌ڵام گوتوشیه‌تی ئه‌و تاقیكردنه‌وانه ‌خۆبه‌خشانه‌یه‌ و هیچ ڕێگه‌یه‌ك یان شێوازێكی دیاریكراوییان نیه‌ بۆ گه‌یاندنی به‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ بۆ ده‌زگاكانی حكومه‌ت.

ئاژانسی ده‌نگوباسی ئه‌سۆشیه‌تت پرێس له زاری كارین ئێگه‌رت ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئه‌مریكاوه‌ ده‌ڵێت ئه‌و به‌ره‌نجامانه‌ی پێداچونه‌وه‌كه‌ پلانه‌كانی ئاماده‌كاری و چۆنیه‌تی هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له ده‌می بلاوبونه‌وه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ فراوانترێك ده‌كات‌.

هاوكاتیش ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له ئه‌نده‌نوسیا، پیته‌ر ڕۆده‌ر شاره‌زای ته‌ندروستی ئاژه‌ڵ گوتویه‌تی ئه‌نده‌نوسیا بۆ ساڵی داهاتوو پێویستی به‌ په‌نجا ملیۆن دۆلاری تره بۆ ڕێگه‌ گرتن له ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌.

ڕۆده‌ر ده‌ڵێت ئه‌و پاره‌یه‌ یارمه‌تی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئه‌نده‌نوسیا ده‌دات باشتر چاودێری بكات و هه‌روه‌هاش به ‌خێرایی به‌رنامه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه‌ ڕێك بخات.   

emailme.gif ئه‌‌م راپۆرته ئیمێل بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن
  نوێترین هه‌واڵ
ئه‌مه‌ریكایـیه‌كان به‌بۆنه‌ی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌یانه‌وه‌ ئاهه‌نگ ده‌گێڕن  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
میدیای ئێرانی ده‌ڵێت تاران وه‌ڵامی پـێشـنیازه‌كانی كۆمه‌ڵـی نێونه‌ته‌وه‌یی داوته‌وه‌  Audio Clip Available
ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا  Audio Clip Available
له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـك له‌ كۆنسێرتێـكدا له‌ بیلاڕوسیا به‌لایه‌نی كه‌م 50 كه‌س بریندارده‌بن  Audio Clip Available
مۆگابی ده‌ڵێت ده‌بێت ئۆپـۆزیسـیۆن وه‌ك سه‌رۆكی وڵات قبوڵی بكه‌ن  Audio Clip Available
له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له‌ عێراق 2 میلیشـیای گومان لێـكراویان كوشـتووه‌  Audio Clip Available
كه‌مال مه‌جیدپـور ده‌ڵێت ئه‌گه‌رهاتوو هێرش بكرێته‌ سه‌ر ئێران ئه‌وا له‌دژی خه‌ڵـكه‌كه‌ی نابێت  Audio Clip Available
شیرین عه‌بادی هۆشـداری له‌ دژی هێرش بۆ سه‌ر ئێران ده‌دات  Audio Clip Available
یاسادانه‌رێـكی ئه‌مریكایی ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش هانی مۆركردنی گرێبه‌ستی نه‌وتی عێراقی داوه‌
كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌سـتخۆشی له‌ ڕزگاركردنی 15 بارمته‌كه‌ی كۆڵۆمبیا ده‌كات  Audio Clip Available
عه‌دنان مه‌نسـور سه‌باره‌ت به‌ نه‌چوونی دیمسـتۆرا بۆ خانه‌قین ده‌دوێت  Audio Clip Available
هێزه‌كانی عێراق 3 لایه‌نگری ئه‌لسه‌در له‌ باشوری وڵات ده‌سـتگیر ده‌كه‌ن  Audio Clip Available
حزبوڵڵا قایل بووه‌ دیله‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا ئاڵوگۆڕ بكات  Audio Clip Available
فه‌له‌سـتینیـیه‌ك به‌ لێخوڕینی سه‌رشـێتانه‌ی بڵدۆزه‌رێـك له‌ ئۆرشه‌لیم 3 كه‌س ده‌كوژێت  Audio Clip Available
وه‌زیری نه‌وتی ئێران ده‌ڵێت هێرش بۆ سه‌ر ئێران كار ده‌كاته‌ سه‌ر نرخه‌كانی نه‌وت  Audio Clip Available
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پـیره‌ باس له‌ ڕۆڵی كورد له‌ كۆنگره‌ی سـۆسیال ئنته‌رناسیۆنال ده‌كات  Audio Clip Available