Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
گه‌‌ران

 
ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ له‌ نێو ئه‌ندامانی خێزانێـكی ئه‌نده‌نوسی بڵاو ده‌بێـته‌وه‌

24/06/2006

ڕێـكـخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی (WHO) ده‌ڵێت له‌و باوه‌ڕه‌دان نه‌خۆشـی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ له‌ نێو خێزانێـكی ئه‌نده‌نوسـیدا له‌ ئه‌ندامێـكی خێزانه‌كه‌وه‌ بۆ ئه‌ندامێـكی دیكه‌ی ناو هه‌مان خێزان گواسـترابێته‌وه‌. به‌ڵام ئه‌و ڤایرۆسه‌ نه‌چۆته‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و خێزانه‌.

ڕۆژی هه‌ینی گوته‌بێژی ڕێـكخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی ئه‌نجامی تاقیـكردنه‌وه‌ پـزیشـكیـیه‌كانی له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ جاكارتای پایته‌ختی ئه‌نده‌نوسـیا ڕاگه‌یاند و گوته‌بێژه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا ڤایرۆسی نه‌خۆشـیـیه‌كه‌ هه‌موو هه‌شت سه‌رخێزانی خانه‌واده‌یه‌كی توشی نه‌خۆشـیـیه‌كه‌ كردبوو، وه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌شـته‌مین قوربانی خێزانه‌كه‌دا فه‌وتاوه‌.

هه‌روه‌ها به‌رپـرسـانی WHO جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ مانـگی ڕابوردوودا ڤایرۆسه‌كه‌ هه‌ندێ گۆڕانـكاری به‌سه‌ردا هاتووه‌، وه‌ له‌ نێو ئه‌ندامانی خێزانـێـكی ئه‌نده‌نوسی له‌ باكوری سـۆمه‌تره‌ گواسـتراوه‌ته‌وه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گوتیان گۆڕانـكارێـكه‌ به‌و شـێوه‌یه‌ نه‌بووه‌ كه‌‌ زۆر به‌ ئاسانی بـگوێزرێـته‌وه‌.

شـایانی باسه‌ له‌ كۆتایی سـاڵی 2003 دا و هه‌تا ئێسـتا زیاتر له‌ 120 كه‌س گیانیان به‌ ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ له‌ ده‌ستداوه‌ كه‌ زۆربه‌یان له‌ ئاسـیا بوون.

شـاره‌زایان پـێـیان وایه‌ ڤایرۆسی جۆری H5N1 ده‌بێت به‌ په‌تایه‌كی كوشـنده‌، وه‌‌ به‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا بڵاو ده‌بێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو بتوانێت به‌ ئاسانی له‌ نێو مرۆڤدا بڵاو بـبێـته‌وه‌.‌

emailme.gif ئه‌‌م راپۆرته ئیمێل بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن
  نوێترین هه‌واڵ
ڕۆژنامه‌وانێـکی کورد له‌ شـاری که‌رکوک ده‌کوژرێت  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
ڕاوبۆچوونی جیاجیا له‌سه‌ر به‌رنامه‌کانی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا  Audio Clip Available
جۆن مه‌ككه‌ین داوا له‌ لایه‌نگرانی خۆی ده‌كات ڕێز له‌ باراك ئۆباما بگرن  Audio Clip Available
ژماره‌یه‌ک له‌ په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا داوا له‌ زیندانیـیه‌ مانگرتووه‌کانی ئێران ده‌که‌ن کۆتایی به‌ مانگرتنه‌که‌یان بهێنن  Audio Clip Available
ئاری ڕه‌فیق باس له‌ هه‌وڵه‌کان بۆ ڕێـگه‌گرتن له‌ توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌تان ده‌کات  Audio Clip Available
فڕۆکه‌ جه‌نگیـیه‌کانی تورکیا بۆردومانی سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد له‌ باکوری عێراق ده‌که‌ن  Audio Clip Available
حه‌سیب کاپڵان سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی تورکیا و په‌که‌که‌ ده‌دوێت  Audio Clip Available
عێراقیـیه‌کان به‌شـداری له‌ پـرسه‌ی سـیاسه‌تمه‌داره‌که‌ی سه‌در ده‌که‌ن  Audio Clip Available
دکتۆر مه‌حمود عوسـمان ده‌ڵێت تورکیا ده‌یه‌وێت شه‌ڕی کورد به‌ کورد بکات  Audio Clip Available
ڕێبه‌رانی تورکیا بیر له‌ دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌کی دابڕ له‌ ناو باکوری عێراق ده‌که‌ن  Audio Clip Available
په‌رله‌مانتارێـکی عێراقی سه‌ر به‌ موقته‌دا ئه‌لسه‌در ده‌کوژرێت  Audio Clip Available
ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له‌ به‌رده‌م باڵه‌خانه‌یه‌کی پـۆلیس له‌ پایته‌ختی پاکسـتان ڕووده‌دات  Audio Clip Available
جموجۆڵی کارداری له‌ نێو بازاڕه‌کانی ئاسـیادا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ جۆراوجۆر ده‌بێت  Audio Clip Available
ڕێژه‌ی هه‌ڵـئاوسـانی دراوی له‌ ئێران بۆ نزیکه‌ی له‌ سه‌دا 30 ده‌گات  Audio Clip Available
هه‌ردوو کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا ده‌سـتخۆشی له‌ که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سوودی بانکه‌کان ده‌که‌ن  Audio Clip Available
دکتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی ده‌ڵێت باراک ئۆباما به‌ره‌به‌ره‌ ده‌یسه‌لمێنێت که‌سـێـکی لێهاتووه‌  Audio Clip Available
مێزگردێـک سه‌باره‌ت به‌ مشـتومڕی نێوان باراک ئۆباما و جۆن مه‌ککه‌ین  Audio Clip Available
ڕوسیا ده‌سـتیکردووه‌ به‌ کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له‌ ئۆسیتیای باشور  Audio Clip Available
دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم ده‌ڵێت بارودۆخی خراپـی ئابووری به‌ دژی جۆن مه‌ککه‌ین ده‌وه‌سـتێته‌وه‌  Audio Clip Available