Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
گه‌‌ران

 
ژنان له كوێت ده‌نگ ده‌ده‌ن

08/07/2006
ده‌قی گوتاره‌كه‌ - 373KB دایـبه‌زێنه‌ audio clip
گوێبگره ده‌قی گوتاره‌كه‌ audio clip

بۆ یه‌كه‌م جاره‌ له مێژووی ووڵاتی كوێت‌دا، ژنان بتوانن ده‌نگ بده‌ن و به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانتارییه‌كان بكه‌ن.  ئه‌مه‌ش به‌ ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی داده‌نرێت و شایسته‌ی پێ ناسینه‌.

له كوێت، نزیكه‌ی 340 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌  وژنانیش له سه‌دا 57 ی ئه‌و ژماره‌یه‌ پێك ده‌هێنن.  27 كاندیدیش له نێو ئه‌و 250 كه‌سه‌ی خۆیان به‌ربژار كردبوو، ژن بوون.

سه‌رباری ئه‌وه‌ی هیچ ژنێكیش هه‌ڵنه‌بژێرا، به‌ڵام به‌شداری ژنانی كوێت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، كاریگه‌رییه‌كی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌بوو و ئه‌وه‌ش به‌ره‌وپێشچوونێكی به‌رچاو بوو.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كۆنده‌لیزا رایس ده‌ڵێت ژنان و پیاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شایسته‌ی دیموكراسین، " هه‌ندێ كه‌سان هه‌ن ده‌ڵێن دیموكراسی ته‌نها بۆ پیاوانه.  له ڕاستی‌دا، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ ڕاسته‌.  بوونی دیموكراسی به‌ نیوه‌یی، دیموكراسی نیه‌.  هه‌روه‌ك چۆن یه‌كێك له ڕێبه‌ره‌ موسوڵمانه‌ ژنه‌كانیش گوتبووی كۆمه‌ڵگا وه‌ك باڵنده‌یه‌ك وایه‌، واتا دوو باڵی هه‌یه.  ئه‌گه‌ر هاتوو باڵنده‌ یه‌كێك له باڵه‌كانی نه‌ما ئه‌وا ناتوانێت بفڕێنرێت."

ڕۆڵا ده‌شتی، ئابوری‌زانی كوێتی گوتویه‌تی ئێمه‌ وه‌ك ژنانی چالاكیخواز هه‌میشه‌ ڕووبه‌ڕووی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ بوینه‌ته‌وه‌ و ده‌بێت هه‌ر خه‌بات بكه‌ین.

عه‌دنان ئه‌لشیتی كه ده‌روونزانێكی منداڵانه‌ به‌ ڕۆژنامه‌وانێكی گوت هه‌موو كاندیده‌كان ناچار كرابوون له هه‌ڵمه‌ته‌كانیاندا باس له كێشه‌كانی ژنان بكه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژنان ئێستا قورساییه‌كی سیاسی زۆرییان هه‌یه.‌

.باسل ئه‌لره‌شید كه‌ كاندیدێكی پیاوه‌ گوتویه‌تی له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا،  چه‌ند جارێكی زۆر چاوی به‌ ژنان كه‌وتووه‌ و ده‌رباره‌ی پێداویستیه‌كانیان و ئه‌و بابه‌تانه‌ی به‌ لایانه‌وه‌ گرنگ بووه‌ پرسیاری لێكردوون و گوتی ژنان به ‌به‌شێكی زۆر گرنگی ده‌نگده‌ران داده‌نرێن.

ووته‌بێژی جێگری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش ئاده‌م ئێره‌ڵێ له ڕاگه‌یاندنێكدا گوتویه‌تی ووڵاته ‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پیرۆزبایی له گه‌ل و حكومه‌تی كوێت ده‌كات كه‌وا توانیان هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانتارییه‌كانیان له 29 ی مانگی شه‌ش‌دا به‌ڕێوه‌ به‌رن.

به‌ڕێز ئێره‌ڵی گوتیشی كوێت یه‌كه‌م ووڵاته‌ كه تیایدا ژنان ده‌نگ بده‌ن و له هه‌مان كاتیشدا خۆیان كاندید بكه‌ن.  به‌شداربوونی هه‌موو ووڵاتیان به ژنان و پیاوانه‌وه‌ ئێجگار زۆر بوو.  ئه‌م به‌شداری كردنه‌ش له ناو هه‌موو كه‌لتوره‌كان و ناوچه‌كاندا، نرخ و به‌های دیموكراسی خۆی هه‌یه‌.‌

ئـه‌م گوتاره‌ بـیـروڕای حـكومه‌تی وڵاته‌ یه‌كـگرتـووه‌كـانی ئه‌مــریـكــایـه.‌

 

emailme.gif ئه‌‌م راپۆرته ئیمێل بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن
  نوێترین هه‌واڵ
سه‌رۆک ئۆباما له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوو سـتراتیژیـیه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر شه‌ڕی ئه‌فغانسـتان ڕاده‌گه‌یه‌نێت  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
سامی شـۆڕش ده‌ڵێت به‌ دوری نازانم هاشمی جارێـکی دیکه‌ یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان ڤیتۆ بکاته‌وه‌  Audio Clip Available
عارف نادری ده‌ڵێت ئۆباما ئه‌وه‌نده‌ی گرنگی به‌ ئێران داوه‌ ئه‌وه‌نده‌ گرنگی به‌ ئۆپـۆزیسـیۆن نه‌داوه‌  Audio Clip Available
سالار مه‌حمود باس له‌ کۆنگره‌که‌ی تایبه‌ت به‌ که‌رکوک له‌ به‌غدا ده‌کات  Audio Clip Available
خالید شوانی ده‌ڵێت په‌رله‌مان ده‌توانێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆکایه‌تی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان تێپه‌ڕ بکات  Audio Clip Available
ئه‌مه‌ل شوکر داوا ده‌کات کار بۆ ڕاگرتنی چۆڵـکردنی جه‌له‌ولا بکرێت  Audio Clip Available
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت سـووننه‌کان هۆڵی په‌رله‌مانیان جێهێشـتووه‌  Audio Clip Available
له‌ چه‌ند هێرشێـکدا له‌ ئه‌فغانسـتان 4 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی و 8 سه‌ربازی ئه‌فغانی ده‌کوژرێن
21 که‌سی ڕفێندراو له‌ فلپین ده‌کوژرێن
سه‌رۆکی ئیسرائیل ده‌ڵێت بونیادکردنی نیشـته‌جێــیه‌کان کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ نیـیه‌  Audio Clip Available
ئه‌حمه‌د سه‌عید شه‌یخی داوای پـیاداچوونه‌وه‌ به‌ حوکمی له‌سێداره‌دانی شێرکۆ مه‌عارفی ده‌کات  Audio Clip Available
که‌مال که‌رکوکی ده‌ڵێت ئاماده‌نین له‌ هه‌ڵـبژاردنێـکدا به‌شـداری بکه‌ین فرتوفێڵی تیادا بکرێت  Audio Clip Available
شه‌ریف بێهروز ده‌رباره‌ی نامه‌که‌ی مسـته‌فا هیجری بۆ بان کی مون ده‌دوێت  Audio Clip Available
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد نامه‌یه‌ک له‌ دژی سـوریا ئاڕاسته‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات  Audio Clip Available
ئێران ده‌سـتیکرد به‌ مانۆڕه‌ ئاسـمانیـیه‌که‌ی  Audio Clip Available
دیموکراته‌کان ڕه‌زامه‌ندی سینات به‌ده‌سـت‌ده‌هێنن له‌ مه‌سه‌له‌ی ده‌سـتکردن به‌ مشـتومڕ له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی  Audio Clip Available
فریاد ڕه‌واندزی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان ڕه‌خنه‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا ده‌گرێت  Audio Clip Available
دڵشـاد نوعمان ڕه‌خنه‌ ده‌گرێت له‌وه‌ی که‌س داکۆکی له‌ مافی ئێزدیـیه‌کان ناکات  Audio Clip Available
مێزگردێـک ده‌رباره‌ی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئێران بۆ دوایـین پـێشـنیاری نێونه‌ته‌وه‌یی  Audio Clip Available
محه‌مه‌د حسێن ده‌ڵێت گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان بنچینه‌ی ئه‌ده‌بی داسـتانه‌  Audio Clip Available
نه‌رمین عوسمان ده‌ڵێت هه‌تا هه‌ڵـبژاردن له‌ عێراقدا نه‌کرێت گرفته‌کان چاره‌سه‌ر ناکرێن  Audio Clip Available
یاسادانه‌رانی عێراق وتووێـژه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ یه‌کشه‌ممه‌ دواده‌خه‌ن  Audio Clip Available
دکتۆر ڕه‌ئوف عوسمان له‌و بڕوایه‌دایه‌ یه‌کشه‌ممه‌ش یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان هه‌موار نه‌کرێته‌وه‌  Audio Clip Available
ڕزگار عه‌لی ده‌رباره‌ی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ که‌رکوک له‌ به‌غدا و یاسای هه‌ڵـبژاردن ده‌دوێت  Audio Clip Available
ئێران به‌ نیازه‌ مانۆری ئاسـمانی ئه‌نجام‌بدات  Audio Clip Available
زلهێزانی جیهان له‌ به‌رامبه‌ر سوربوونی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی بێ‌ئومێد ده‌بن  Audio Clip Available
کێشمه‌کێشی یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق  Audio Clip Available