Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
گه‌‌ران

 
ن.ی هۆشداری بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ به‌ خێرایی ده‌ده‌ن

15/07/2006

شاره‌زایانی ئه‌نفلوه‌نزای ئه‌ڤیان هۆشداری ده‌ده‌ن که‌وا ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده به‌
A child walks by cage full of chickens at a poultry market in Nanjing, eastern China's Jiangsu province
خێراییه‌کی زیاتر به ‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا بڵاوده‌بێته‌وه‌.  هۆشداریشیان دا که‌ ده‌بێت زۆر به‌ خێرایی و بێ دواکه‌وتن ووڵاتان پلانه‌کانی خۆئاماده‌کاری بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه‌ ته‌واو بکه‌ن.  ‌لیزا شڵاین له‌م باره‌یه‌وه‌ له جنێڤه‌وه‌ ڕاپۆرتیکی بۆ ناردووین.

لێپرسراوێکی باڵای ڕێکخه‌ری کاروباری ئه‌نفلوه‌نزای ئه‌ڤیان و مرۆڤ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، ده‌یڤد ناباررۆ ده‌ڵێت له ساڵانی نێوان 2003 و 2006 دا،  جۆری کوشنده‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ له 16 ووڵاتدا ده‌رکه‌وتووه‌‌ و ئه‌و ژماره‌یه‌ش له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا دووجا بووه‌.

به‌ڕێز ده‌یڤد گوتی " به‌ دڵنیاییه‌وه‌، ڤایرۆسه‌که‌ زیاترێک و زیاتر به‌ره‌و ووڵاته‌کانی جیهان ده‌ڕوات که‌ بۆ من و هاوکاره‌کانیشم مایه‌ی نیگه‌رانی و دروستبوونی کێشه‌یه‌کی جدییه‌."

 یه‌کێک له‌ هۆکاره‌کانی تر که‌ بۆته‌ مایه‌ی نیگه‌رانی، به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیه‌کانه‌.  یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوبه‌ری ڕێکخراوتی ته‌ندروستی جیهانیش ژه‌نه‌ڕاڵ مارگه‌رێت چان ده‌ڵێت تاوه‌کو ئێستا 228 حاڵه‌تی مرۆیی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ له 10 ووڵاتدا ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ و 130 حاڵه‌تیشیان به‌ گیان له ده‌ستدان کۆتاییان هاتووه‌.  چان گوتی " هه‌رگیز نه‌خۆشی له‌م شێوه‌یه‌مان نه‌دیوه‌ که‌ ئه‌مه‌نده‌ ڕێژه‌ی قوربانی هه‌بێت واتا له سه‌دا 50 ی تووشبووه‌کان گیان له ده‌ست بده‌ن."

ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ هێشتا به‌ شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی هه‌روه‌کو نه‌خۆشیه‌کی ئاژه‌ڵی ته‌ماشا ده‌کرێت.  مرۆڤه‌کانیش پاش په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه‌ نه‌خۆشه‌کاندا، تووشبوون.  هه‌رچه‌ندێکه‌ له‌م مانگانه‌ی دواییدا چه‌ند حاڵه‌تێکی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که‌ له‌ مرۆڤه‌وه‌ بۆ مرۆڤ بینرا وه‌ک ئه‌وه‌ی له ئه‌نده‌نوسیا ڕوویدا.

جێگری به‌ڕێوبه‌ری ڕێکخراوی خۆراک و کوشتوکاڵی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانیش،  ده‌یڤد هارچارک گوتی زۆربه‌ی ووڵاتانی ئاسیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپا توانیان به ‌شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوانه‌ ڕێگه‌ له بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که‌ بگرن.  ئه‌وه‌ش به‌هۆی جێبه‌جێکردنی ڕێنوماییه‌کانی خۆپاراستن وه‌ک سه‌ربڕینی باڵنده‌ و په‌له‌وه‌ڕه‌ تووشبووه‌کان و به‌کارهێنانی که‌ره‌سته‌ی پاکژکردنه‌وه‌ و کوتاندنی باڵنده‌کان.  هارچارک گوتیشی که‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی جۆری کوشنده‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ ڕاوه‌ستا، ئه‌و کاته‌ بڵاوبونه‌وه‌ و گواستنه‌وه‌شی بۆ مرۆڤ ده‌وه‌ستێت. 
Nigerian child holds up a chicken outside the family home in Todo village

  به‌ڵام له ئه‌فریقا، مه‌ترسیه‌کی ڕاسته‌قینه‌ هه‌یه‌،  ئه‌نفلوه‌نزای ئه‌ڤیان ئه‌گه‌ر به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌کی کورتیش بێت وا خه‌ریکه‌ ده‌بێته‌ په‌تایه‌کی بڵاوه‌ له چه‌ند ووڵاتێکدا.  ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌کی کاریگه‌رانه‌ چاودێری جێبه‌جێکردنی ڕێنوماییه‌کان ناکرێت .

هارچارک گوتیشی کێشه‌یه‌کی تریش له‌ ئه‌فریقادا به‌دی ده‌کرێت ئه‌ویش بازرگانی کردنه‌ به‌ باڵنده‌ و په‌له‌وه‌ڕ به ‌شێوه‌یه‌کی نایاساییانه‌. 

emailme.gif ئه‌‌م راپۆرته ئیمێل بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن
  نوێترین هه‌واڵ
تاڵیبان به‌رپـرسـیارێتی خۆی له‌ ته‌قینه‌وه‌كانی پاكسـتان ڕاده‌گه‌یه‌نێت  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
عێراق و ئه‌مه‌ریكا له‌ مۆركردنی ڕێـكه‌وتنـنامه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كان نزیـك ده‌بنه‌وه‌  Audio Clip Available
سامی شوڕش سه‌باره‌ت به‌ ڕێـكه‌وتنـنامه‌ی ئاسایشی نێوان عێراق و ئه‌مریكا ده‌دوێت  Audio Clip Available
له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ماشـێـنێـكی بۆمبڕێژراو له‌ توركیا 13 كه‌س بریندارده‌بن  Audio Clip Available
ئیسـپانیا بۆ ڕێزلێنان له‌ قوربانیـیانی فڕۆكه‌كه‌ ماته‌مینی ڕاده‌گه‌یه‌نێت  Audio Clip Available
نه‌واز شه‌ریف هه‌ڕه‌شه‌ی كشـاندنه‌وه‌ له‌ هاوبه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات  Audio Clip Available
سـالار مه‌حمود ده‌ڵێت كشـانه‌وه‌ی هێزكانی پـێشـمه‌رگه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاله‌ شـكست نیـیه‌  Audio Clip Available
هێزه‌كانی ئه‌مریكا وێنه‌گرێـكی ڕۆیته‌رز له‌ عێراق به‌رده‌ده‌ن  Audio Clip Available
له‌ ئاكامی تێـكشـكانی فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌ر هه‌ڵـگر له‌ ئیسـپانیا 153 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست ده‌دن
ڕێبه‌رانی لوبنان و عێراق به‌ڵێن به‌ پـته‌وكردنی په‌یوندیـیه‌كانیان ده‌ده‌ن  Audio Clip Available
خالید شوانی ده‌ڵێت كۆبوونه‌وه‌ نافه‌رمیـیه‌كان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵـبژاردنی پارێزگاكانی عێراق به‌رده‌وامه‌  Audio Clip Available
ئیبراهیم باجه‌لان باس له‌ ڕووداوه‌كانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ناو پارێزگای دیاله‌ ده‌كات  Audio Clip Available
پـۆڵه‌ندا و ئه‌مه‌ریكا ڕێـكه‌وتنـنامه‌ی به‌رگری دژ موشه‌كی مۆر ده‌كه‌ن  Audio Clip Available
باراك ئۆباما داوا له‌‌ جۆن مه‌ككه‌ین ده‌كات قسه‌ له‌سه‌ر نیشـتیمانپه‌روه‌ری ئه‌و نه‌كات  Audio Clip Available
هێزه‌كانی عێراق كوڕی ڕێـبه‌رێـكی ناوداری سـوننه‌ ده‌سـتگیر ده‌كه‌ن  Audio Clip Available
ڕوسیا به‌رنووسێـكی نوێی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ گورجسـتان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌  Audio Clip Available
هێزه‌كانی عێراق په‌لاماری ئۆفیسی پارێزگاری دیاله‌ ده‌ده‌ن و سكرتێره‌كه‌ی ده‌كوژن  Audio Clip Available
ڕاپـۆرته‌كان ده‌ڵێن ڕوسیا ده‌سـتی به‌ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی خۆی له‌ شـاری گۆری كردووه‌  Audio Clip Available
وه‌زیرانی ناتۆ: مه‌حاڵه‌ په‌یوه‌ندی ئاسایی له‌گه‌ڵ ڕوسیادا هه‌بێت تا ئه‌و ده‌مه‌ی له‌ گورجستان ده‌كشێته‌وه‌  Audio Clip Available
ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له‌ ئه‌كادیمیای پـۆلیس له‌ جه‌زائیر ده‌ته‌قێته‌وه‌ و 43 كه‌س ده‌كوژرێن  Audio Clip Available
له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له‌ توركیا 9 پـۆلیس ده‌كوژرێن  Audio Clip Available
10 سه‌ربازی فه‌ره‌نسی له‌ ئه‌فغانسـتان ده‌كوژرێن  Audio Clip Available