Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
گه‌‌ران

 
ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌گه‌ری حاڵه‌تێكی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ ده‌كۆڵنه‌وه‌

14/08/2006

كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن له ئه‌گه‌ری بوونی حاڵه‌تێكی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ له قازێكی كێوی له باكوری ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كۆڵنه‌وه‌.

ووته‌بێژێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئه‌مریكی ران دی هه‌یڤن گوتویه‌تی ئه‌و ڤایرۆسه‌ی قازه‌كه هه‌ڵگرییه‌تی په‌یوه‌ندی به‌و جۆره‌ كوشنده‌یه‌ی  H5N1  ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌وه‌ نیه‌ كه‌ له ئاسیادا دۆزرایه‌وه‌.

به‌رێز دی هه‌یڤن گوتی هیچ كام له قازه‌كان نه‌خۆش نین و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ و كێڵگه‌ بازرگانیه‌كانی به‌خێوكردنی باڵنده‌ و په‌له‌وه‌ڕ له ئه‌مریكادا هه‌بێت.

ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن تاقیكردنه‌وه‌ی زیاتریش له‌سه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه‌ ئه‌نجامدراوه و باوه‌ڕده‌كرێت دوای دوو هه‌فته، ئاكامه‌كانی ئاشكرا بكرێت.

كاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن به‌هۆی مه‌ترسی ده‌ركه‌وتنی جۆری كوشنده‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ له چاودێری كردنی باڵنده‌ و په‌له‌وه‌ڕه‌كانی ووڵاته‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن.

ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت ڤایرۆسی  H5N1 تاوه‌كو ئێستا بۆته هۆی كوشتنی به ‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 139 كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهاندا له‌وه‌ته‌ی له ساڵی 2003 ه‌وه ‌له ئاسیا سه‌ریهه‌ڵداوه‌.    

emailme.gif ئه‌‌م راپۆرته ئیمێل بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن
  نوێترین هه‌واڵ
ده‌مڕاسـتێـكی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵوێسـتی له‌ به‌رامبه‌ر به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی نه‌گۆڕاوه‌  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
جوان یوسف باس له‌ ڕووداوه‌كه‌ی زیندانی صه‌یدنایای سوریا ده‌كات  Audio Clip Available
دكتۆر دیندار زێباری سه‌باره‌ت به‌ كۆنفرانسی سـندوقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق ده‌دوێت  Audio Clip Available
په‌رله‌مانتارێـكی ئه‌فغانی له‌ باشوری وڵاته‌كه‌ی ده‌كوژرێت  Audio Clip Available
وه‌زیری به‌رگری كۆڵۆمبیا ده‌ڵێت بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان پاره‌مان به‌ یاخیبووان نه‌داوه‌  Audio Clip Available
ڕێـكه‌وتنی سـتراتیژی نێوان وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق  Audio Clip Available
عه‌لی كه‌ریمی ده‌ڵێت ڕژێمی ئێران به‌ هیچ جۆرێـك ده‌ست له‌ سـیاسه‌ته‌كانی خۆی هه‌ڵـناگرێت  Audio Clip Available
میدیای ئێرانی ده‌ڵێت تاران وه‌ڵامی پـێشـنیازه‌كانی كۆمه‌ڵـی نێونه‌ته‌وه‌یی داوته‌وه‌  Audio Clip Available
ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا  Audio Clip Available
ئه‌مه‌ریكایـیه‌كان به‌بۆنه‌ی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌یانه‌وه‌ ئاهه‌نگ ده‌گێڕن  Audio Clip Available
ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا  Audio Clip Available
له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـك له‌ كۆنسێرتێـكدا له‌ بیلاڕوسیا به‌لایه‌نی كه‌م 50 كه‌س بریندارده‌بن  Audio Clip Available
مۆگابی ده‌ڵێت ده‌بێت ئۆپـۆزیسـیۆن وه‌ك سه‌رۆكی وڵات قبوڵی بكه‌ن  Audio Clip Available
له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له‌ عێراق 2 میلیشـیای گومان لێـكراویان كوشـتووه‌  Audio Clip Available
كه‌مال مه‌جیدپـور ده‌ڵێت ئه‌گه‌رهاتوو هێرش بكرێته‌ سه‌ر ئێران ئه‌وا له‌دژی خه‌ڵـكه‌كه‌ی نابێت  Audio Clip Available
شیرین عه‌بادی هۆشـداری له‌ دژی هێرش بۆ سه‌ر ئێران ده‌دات  Audio Clip Available
یاسادانه‌رێـكی ئه‌مریكایی ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش هانی مۆركردنی گرێبه‌ستی نه‌وتی عێراقی داوه‌