Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
گه‌‌ران

 
WHO ده‌ڵێت هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نیه‌ بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له نێو مرۆڤدا

24/08/2006

ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت له‌و ناوچه‌یه‌ی ئه‌نده‌نوسیا که دوو که‌س به‌ نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ گیانیان له ده‌ستداوه‌، هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ریبخات که‌وا ئه‌و نه‌خۆشیه‌ له نێو مرۆڤدا بڵاوده‌بێته‌وه‌.

ئه‌م ئاژانسه ته‌ندروستییه‌ی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی بڵاوکرده‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی گومانکرا له‌وه‌‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ له نێو گروپێک که‌سی ناوچه‌ی سیکێلێت له جاڤای خۆرئاوا له ئه‌نده‌نوسیا هه‌یه‌.

له‌و ناوچه‌یه‌دا، سێ حاڵه‌تی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ پشت ڕاستکرایه‌وه‌ و دووان له تووشبووه‌کان گیانیان له ده‌ستدا.  به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ سێ که‌سی دیکه‌ش گومانیان لێ ده‌کرێت که‌وا ئه‌و نه‌خۆشییه‌یان هه‌بێت.  ئه‌م حاڵه‌تی قوربانیانه‌ مه‌ترسی ئه‌وه‌یان په‌یدا کرد که‌وا ڤایرۆسی H5N1 گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌ و به ‌ئاسانی له نێو مرۆڤدا بڵاوده‌بێته‌وه‌.

ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌ قوربانیه‌کان خزمی ئه‌و که‌سانه‌ بوون که به‌ ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده گیانیان له ده‌ستداوه‌، به‌ڵام لێکۆڵینه‌وه‌کان هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ ڤایرۆسه له نێو مرۆڤدا نیشان ناده‌ن‌ و یاخود ده‌ریبخات که ڤایرۆسه‌که‌ به ‌شێوه‌یه‌کی ئاسانتر له باڵنده‌وه‌ تووشی مرۆڤ ده‌بێت.

ئاژانسی ناوبراو گوتیشی وا ده‌رده‌که‌وێت ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی ناوچه‌ی سیکێلێت له کۆتایی مانگی شه‌شی ڕابردوودا ڕوویدا بێت، دوای ئه‌وه‌ی مریشکه‌کانی بازاڕێکی ده‌ره‌وه‌ تێکه‌ڵی باڵنده‌ و په‌ڵه‌وه‌ڕه‌کانی ناوخۆی ئه‌و ناوچه‌یه ‌بوون.  ڕێکخراوی WHO ده‌ڵێت له‌وانه‌یه‌ ئه‌و گوندییانه‌ له کاتی گواستنه‌وه‌ی باڵنده‌کانی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌که‌، نه‌خۆشییه‌که‌یان تووش بووبێت.‌

emailme.gif ئه‌‌م راپۆرته ئیمێل بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن
  نوێترین هه‌واڵ
ده‌مڕاسـتێـكی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵوێسـتی له‌ به‌رامبه‌ر به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی نه‌گۆڕاوه‌  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
جوان یوسف باس له‌ ڕووداوه‌كه‌ی زیندانی صه‌یدنایای سوریا ده‌كات  Audio Clip Available
دكتۆر دیندار زێباری سه‌باره‌ت به‌ كۆنفرانسی سـندوقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق ده‌دوێت  Audio Clip Available
په‌رله‌مانتارێـكی ئه‌فغانی له‌ باشوری وڵاته‌كه‌ی ده‌كوژرێت  Audio Clip Available
وه‌زیری به‌رگری كۆڵۆمبیا ده‌ڵێت بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان پاره‌مان به‌ یاخیبووان نه‌داوه‌  Audio Clip Available
ڕێـكه‌وتنی سـتراتیژی نێوان وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق  Audio Clip Available
عه‌لی كه‌ریمی ده‌ڵێت ڕژێمی ئێران به‌ هیچ جۆرێـك ده‌ست له‌ سـیاسه‌ته‌كانی خۆی هه‌ڵـناگرێت  Audio Clip Available
میدیای ئێرانی ده‌ڵێت تاران وه‌ڵامی پـێشـنیازه‌كانی كۆمه‌ڵـی نێونه‌ته‌وه‌یی داوته‌وه‌  Audio Clip Available
ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا  Audio Clip Available
ئه‌مه‌ریكایـیه‌كان به‌بۆنه‌ی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌یانه‌وه‌ ئاهه‌نگ ده‌گێڕن  Audio Clip Available
ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا  Audio Clip Available
له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـك له‌ كۆنسێرتێـكدا له‌ بیلاڕوسیا به‌لایه‌نی كه‌م 50 كه‌س بریندارده‌بن  Audio Clip Available
مۆگابی ده‌ڵێت ده‌بێت ئۆپـۆزیسـیۆن وه‌ك سه‌رۆكی وڵات قبوڵی بكه‌ن  Audio Clip Available
له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له‌ عێراق 2 میلیشـیای گومان لێـكراویان كوشـتووه‌  Audio Clip Available
كه‌مال مه‌جیدپـور ده‌ڵێت ئه‌گه‌رهاتوو هێرش بكرێته‌ سه‌ر ئێران ئه‌وا له‌دژی خه‌ڵـكه‌كه‌ی نابێت  Audio Clip Available
شیرین عه‌بادی هۆشـداری له‌ دژی هێرش بۆ سه‌ر ئێران ده‌دات  Audio Clip Available
یاسادانه‌رێـكی ئه‌مریكایی ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش هانی مۆركردنی گرێبه‌ستی نه‌وتی عێراقی داوه‌