Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌ركی ئێمه ڕاگه‌یاندنه
ته‌نیا نوسین
هه‌رێم
بابه‌ت
به‌رنامه
ئۆدیۆ
دیكتاتۆری پـێـشووی عێراق سه‌دام حسێن وا بۆ دووه‌م جار له به‌غدا دادگایی ده‌كرێت. ئه‌و چاوه‌ڕێی حوكمی یه‌كه‌م دادگایی كردنی ده‌كات كه تیایدا ئه‌و و یاریده‌ده‌رانی تاوانبار كران به كوشـتنی 148 له دانیشـتوانی شـارۆچـكه‌ی دوجه‌یل له سـاڵی 1982. ئه‌م جاره، سه‌دام حسێن و شه‌ش كه‌سی دیـكه، تاوانبار به جینۆساید كراون كه له كاتی ئه‌وه‌ی به شـاڵاوی ئه‌نفال به‌ناوبانگه ڕوویدا.ئه‌و شـاڵاوه له مانگی دووی سـاڵی 1988 ده‌ستی پـێـكرا كاتێـك له‌شـكری سه‌دام حسێن په‌لاماری كورده‌كانی عێراق له باكوری وڵات ده‌ژیان دا. دادپـرسه عێراقیـیه‌كان ده‌ڵێـن زیاتر له 180 هه‌زار كوردی عێراقی كوژران. یه‌كێـك له شـاره‌كانی كورد كه په‌لامار درا هه‌ڵه‌بجه بوو. هێزه‌كانی عێراقی به سه‌ركردایه‌تی عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جیدی ئامۆزای سه‌دام حسێن، یه‌كه‌م په‌لاماری شـاره‌كه‌یان دا به بۆمبی ئاسایی و تۆپـخانه، زیاتر له 50 هه‌زار دانیشـتوانی شـاری هه‌ڵه‌بجه‌یان ناچار كرد بخزێـنه ناو ژێـرزه‌مینه‌كان و په‌ناگاكان، دواتر هێزه‌كانی عێراقی چه‌كی جۆراوجۆری كیمیاوی، وه‌ك گازی خه‌رده‌ل و گازی ده‌ماری سـاریـنیان به‌سه‌ر شـاری بێ به‌رگری به‌ردایه خوارێ، له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێـری په‌لاماری كیمیاوی 5 هه‌زار كه‌س مردن. 10 هه‌زار زیاتریش كوێر بوون، كه‌م ئه‌ندام بوون، یانیش ئه‌ندامیان شـێوا. له ماوه‌ی ئه‌و 18 سـاڵه تا ئێـسـتا، به هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی ده‌رئه‌نجامی ترسـناك نه‌خۆشـیـیه‌كانی په‌كی مرۆڤ ده‌خات و هه‌روه‌ها به‌هۆی نه‌خۆشـیـیه‌كانی له كاتی له‌دایـك بوون مردوون.محه‌مه‌د ئیحسـان، وه‌زیری كاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێـمه له كوردسـتانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌و دادگایی كردنه بڕگه‌یه‌كی له‌قه‌ڵه‌م خستراو له كتێبی مێژووی عێراقه:" بۆیه ئێمه ده‌بێت به ڕاده‌یه‌كی زۆر سه‌رنج بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و دادگایی كردنه و گوێ له سه‌دام حسێن بگرین بۆچی ئه‌و ده‌سـتی له‌و جۆره تاوانانه له دژی كورده‌كان دا؟ جینۆسـاید: تاوانی هه‌موو تاوانانه.سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش ده‌ڵێت سه‌دام حسێن، دیكـتاتۆرێـكی دڕنده‌یه. ئه‌و كه‌سـێـكه خه‌ڵـكێـكی زۆری كوشت. سه‌رۆك هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئێسـتا سه‌دام حسێن هێنراوه‌ته به‌رده‌م ئه‌و عه‌داله‌ته‌ی كه ئه‌و نه‌یدا به هیچـیه‌ك له وڵاتیانی خۆی."ئه‌م گوتاره بیروڕای حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه.