Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
گه‌‌ران

 
ژنانی ئه‌فغانی داوای گۆڕانـكاری ده‌كه‌ن

23/09/2006
ده‌قی گوتاره‌كه‌ - 439KB دایـبـه‌زێـنـه‌ audio clip
گوێبگره ده‌قی گوتاره‌كه‌ audio clip

له‌ مه‌زاری شه‌ریف له‌ ئه‌فغانستان، زه‌هره‌ ئه‌میری ته‌مه‌ن 14 ساڵ خه‌ونی منداڵی ئه‌هێـنـێـته‌ دی. وه‌كو منداڵـێـك ئه‌و ده‌ڵـێـت، "خوازیار بووم ئه‌وه‌ بـسه‌لمـێـنم كه‌ ژنان ده‌توانن میوزیك لـێـبده‌ن."

زه‌هره‌ ئه‌میری گه‌نجترین كچه‌ له‌ ناو 18 ژنان و كچانی ئه‌فغانیدا كه‌ له‌ گه‌له‌ری نه‌گاشـه‌ندا بۆ هونه‌ره‌ جوانه‌كان ڕاهێنان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببن به‌ مامۆسـتای میوزیك. هه‌تا ساڵی 2001 له‌ سایه‌ی ڕژێمی تاڵیباندا، میوزیك قه‌ده‌غه‌ بوو وه‌ نه‌ئه‌هێـڵڕا ژنانی ئه‌فغانی مامۆسـتایه‌تی بكه‌ن.

نیلۆڤه‌ر ساكی یه‌كـێـكه‌ له‌وانه‌ی ڕێكخراوی مافی ژنانی له‌ ئه‌فغانستان دامه‌زراندووه‌. ئه‌و ده‌ڵێت ژنانی ئه‌فغانی پـێـشـكه‌وتـنـێـكی به‌رچاویان به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌وه‌ته‌ی ڕژێمی تاڵیبان له‌ مانگی 12 ی ساڵی 2001 دا لابراوه‌. خاتوو ساكی ده‌ڵێت چالاكـیـیه‌كانی ژنان وه‌ هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌ خزمه‌تگوزاریـیه كۆمه‌ڵایه‌تـیـیه‌كان له‌ ڕێكخراوه‌كه‌یدا كه‌ بنكه‌ی له‌ هیراته‌ سه‌ركه‌وتـنـێـكی زۆری به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌ گونده‌كاندا له‌ بواری فێركردنی ژنان بۆ خوێـنـدنه‌ سه‌ره‌كیـیه‌كان و ‌ توانا پـیـشه‌یـیه‌كان و پاكوخاوێـنی و ڕێـنمایـیه‌ ته‌ندروسـتـیـیه‌كان و هه‌روه‌ها به‌هاكانی خۆراك و چاودێـری منداڵی ساوا.

خاتوو ساكی ده‌ڵێت ژنانی ئه‌فغانی فێری مافه‌كانی خۆیان ده‌بن وه‌كو هاوڵاتیان. "ده‌ڵێت له‌ سه‌ره‌تادا ژنه‌ خوێـنـده‌واره‌كانـیش له‌ شاری هیرات نه‌یانده‌توانی مافی قانونی خۆیان ده‌ربڕن، به‌ڵام پاش ساڵ و نیوێـك له‌ كاره‌كانمان، ته‌نانه‌ت ژنه‌ نه‌خوێـنـده‌واره‌كانـیـش له‌ پارێزگاكان باسی مافه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن."

زۆر له‌ ژنان له‌ نێوان ئه‌و 12 ملیۆن ده‌نگده‌رانه‌دا بوون كه‌ سه‌ركێـشـیـیان له‌ تیرۆری تاڵیـبان كرد بۆ ده‌نگدانی مانگی نۆی ساڵی 2005 سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی 249 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیـشـتـیمانی. نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر چواری ئه‌و ئه‌ندامانه‌ ژنـن. هه‌روه‌ها ژنانی ئه‌فغانی پـتر له‌ 120 كورسـیان هه‌یه‌ له كۆی‌ 420 كورسی له‌ شاره‌وانـیـیه‌تی پارێـزگاكانی ئه‌و وڵاته‌دا. پـتـر له‌ نیو ملیۆن كچی ئه‌فغانی بۆ یه‌كه‌م جار چونه‌ته‌‌ خوێـنـدنگا له‌ ساڵی 2005 وه.

‌به‌ڵام توندڕه‌و و توندوتـیـژكاره‌كان سورن له‌سه‌ر سڕیـنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه‌ ژنانی ئه‌فغانی به‌ده‌ستیان هـێـنابوو. ئه‌م ساڵ به‌ سه‌ده‌ها خه‌ڵـك كوژران و به‌ هه‌زاران خه‌ڵـكی تریـش له‌ شوێـنه‌كانی خۆیان ڕاگوێـزراوكـران له‌ زیادبوونی هێرشه‌ تـیـرۆریـسـتـیـیه‌كانی تاڵـیـبان و هاوپه‌یمانه‌كانـیـان. ئامانجی گه‌وره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ خوێـنـدنگای كچان بوو. ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌فغانی مه‌له‌لی جۆیا ده‌ڵێت توندڕه‌وه‌كان ئه‌دۆڕێـنـن، ده‌ڵێت" تۆ ده‌توانیت گوڵ لـێـبكه‌یـته‌وه‌ به‌ڵام ناتوانی ڕێـگه‌ له‌ هاتـنی به‌هار بگریت."

سه‌رۆك جۆرج ده‌بڵیو بوش ده‌ڵێت ئه‌مریكا پـشـتـیـوانی خه‌ڵكی ئه‌فغانی ده‌كات و ده‌ڵێت:
"دوژمنه‌كانمان گۆڕانكاریـیه‌كانـیان له‌ ئه‌فغانستان بینی، ئه‌وان به‌و شـێوه‌یه‌ كاریان دایه‌وه‌ كه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ بده‌ن پـێـشكه‌وتـنه‌كان به‌ره‌و دواوه‌ به‌رن.... ئه‌وان ده‌یانه‌وێـت بگه‌ڕێـنه‌وه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌وه‌ی هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر داموده‌زگا ئازاده‌كانی ئه‌فغانستان. ئه‌وان ئه‌دۆڕێـنـن."

سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت "داهاتووی ئه‌فغانستان له‌ ده‌ستی خه‌ڵـكی ئه‌فغانسـتاندایه‌."

ئه‌م گوتاره‌ بیروڕای حكومه‌تی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه.

emailme.gif ئه‌‌م راپۆرته ئیمێل بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن
  نوێترین هه‌واڵ
له‌ چه‌ند هێرشێـکدا له‌ ئه‌فغانسـتان 4 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی و 8 سه‌ربازی ئه‌فغانی ده‌کوژرێن

  هه‌واڵی زیاتر
خالید شوانی ده‌ڵێت په‌رله‌مان ده‌توانێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆکایه‌تی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان تێپه‌ڕ بکات  Audio Clip Available
ئه‌مه‌ل شوکر داوا ده‌کات کار بۆ ڕاگرتنی چۆڵـکردنی جه‌له‌ولا بکرێت  Audio Clip Available
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت سـووننه‌کان هۆڵی په‌رله‌مانیان جێهێشـتووه‌  Audio Clip Available
21 که‌سی ڕفێندراو له‌ فلپین ده‌کوژرێن
سه‌رۆکی ئیسرائیل ده‌ڵێت بونیادکردنی نیشـته‌جێــیه‌کان کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ نیـیه‌  Audio Clip Available
ئه‌حمه‌د سه‌عید شه‌یخی داوای پـیاداچوونه‌وه‌ به‌ حوکمی له‌سێداره‌دانی شێرکۆ مه‌عارفی ده‌کات  Audio Clip Available
که‌مال که‌رکوکی ده‌ڵێت ئاماده‌نین له‌ هه‌ڵـبژاردنێـکدا به‌شـداری بکه‌ین فرتوفێڵی تیادا بکرێت  Audio Clip Available
شه‌ریف بێهروز ده‌رباره‌ی نامه‌که‌ی مسـته‌فا هیجری بۆ بان کی مون ده‌دوێت  Audio Clip Available
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد نامه‌یه‌ک له‌ دژی سـوریا ئاڕاسته‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات  Audio Clip Available
ئێران ده‌سـتیکرد به‌ مانۆڕه‌ ئاسـمانیـیه‌که‌ی  Audio Clip Available
دیموکراته‌کان ڕه‌زامه‌ندی سینات به‌ده‌سـت‌ده‌هێنن له‌ مه‌سه‌له‌ی ده‌سـتکردن به‌ مشـتومڕ له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی  Audio Clip Available
فریاد ڕه‌واندزی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان ڕه‌خنه‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا ده‌گرێت  Audio Clip Available
دڵشـاد نوعمان ڕه‌خنه‌ ده‌گرێت له‌وه‌ی که‌س داکۆکی له‌ مافی ئێزدیـیه‌کان ناکات  Audio Clip Available
مێزگردێـک ده‌رباره‌ی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئێران بۆ دوایـین پـێشـنیاری نێونه‌ته‌وه‌یی  Audio Clip Available
محه‌مه‌د حسێن ده‌ڵێت گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان بنچینه‌ی ئه‌ده‌بی داسـتانه‌  Audio Clip Available
نه‌رمین عوسمان ده‌ڵێت هه‌تا هه‌ڵـبژاردن له‌ عێراقدا نه‌کرێت گرفته‌کان چاره‌سه‌ر ناکرێن  Audio Clip Available
یاسادانه‌رانی عێراق وتووێـژه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ یه‌کشه‌ممه‌ دواده‌خه‌ن  Audio Clip Available
دکتۆر ڕه‌ئوف عوسمان له‌و بڕوایه‌دایه‌ یه‌کشه‌ممه‌ش یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان هه‌موار نه‌کرێته‌وه‌  Audio Clip Available
ڕزگار عه‌لی ده‌رباره‌ی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ که‌رکوک له‌ به‌غدا و یاسای هه‌ڵـبژاردن ده‌دوێت  Audio Clip Available
ئێران به‌ نیازه‌ مانۆری ئاسـمانی ئه‌نجام‌بدات  Audio Clip Available
زلهێزانی جیهان له‌ به‌رامبه‌ر سوربوونی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی بێ‌ئومێد ده‌بن  Audio Clip Available
کێشمه‌کێشی یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق  Audio Clip Available