کۆمپانیایه‌کی دروستکردنی ده‌رمان له ئه‌مریکا ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا تاقیکردنه‌وه
 |
| ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده |
سه‌ره‌تاییه‌کان له‌سه‌ر ڤاکسینی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده نیشانی ده‌ده‌ن که‌وا بێ زیانه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه که بۆ ڕێگه‌گرتن له گۆڕان هاتن به سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا کاریگه‌ر بێت.
کۆمپانیای باکسته‌ری نێوده‌وڵه‌تی که بنکه‌که‌ی له نزیک شاری شیکاغۆی ویلایه‌تی ئیلینۆیزه، ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا تاقیکردنه‌وه سه‌ره‌تاییه پزیشکیه‌کان ده‌ریده‌خه‌ن که‌وا ئه‌و ڤاکسینه ده‌توانێت جۆره مادده‌ی پرۆتینی وه‌ها دروست بکات که چالاکیه‌کانی جۆری ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده ڕابگرێت و کاریگه‌ری نه‌هێڵێت.
کۆمپانیاکه ده‌شڵێت ئه‌و ڤاکسینه‌ی به‌سه‌ر 270 که‌سی ته‌ندروست باش‌دا تاقیکردۆته‌وه. ئاکامه خراپه‌کانی ئه‌م ڤاکسینه‌ش هه‌روه‌ک ڤاکسینه‌کانی تری هه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفلوه‌نزا وه‌هایه که بریتین له ئازار و له‌ش داهێزران و سه‌ر ئێشه و بێ هێزی. باکسته‌ر ده‌ڵێت ده‌بێت ئه‌م ئاکامانه‌ش به ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی به‌رفراوانتر بسه‌لمێنرێت.
ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانیش ده‌ڵێت له ساڵی 2003 ه‌وه، به لایه‌نی که‌مه‌وه 148 که‌س به نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له سه‌رانسه‌ری جیهاندا گیانیان له ده‌ستداوه.
شاره‌زایانی ته‌ندروستیش هێشتا هه‌ر ده‌ترسن له‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت و ببێته جۆرێک که به ئاسانی له مرۆڤێکه‌وه بۆ مرۆڤێکی دیکه بگوێزرێته‌وه.