Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
گه‌‌ران

 
بوش له‌سه‌ر توندڕه‌وی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناو‌ه‌ڕاست ده‌دوێت

07/10/2006
ده‌قی گوتاره‌كه‌ - 398KB دایـبـه‌زێـنـه‌ audio clip
گوێبگره ده‌قی گوتاره‌كه‌ audio clip

سه‌رۆک جۆرج ده‌بلیو بوش له میانه‌ی ووتارێکدا که پێشکه‌شی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانی کرد، باسی ڕه‌وشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی کرد.

سه‌رۆک بوش گوتی بۆ  "ده‌‌یان ساڵه‌"  به ملیۆنه‌ها که‌س له ژن و پیاوی ناوچه‌که‌ که‌وتونه‌ته‌ ناو داوی سه‌رکوتکردن و نائومێدییه‌وه‌.  ئه‌م بارودۆخانه‌ش، نه‌وه‌یه‌کی به‌ بێزاری جێهێشتووه‌ و ناوچه‌که‌ی کردۆته‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی توندڕه‌وی.  سه‌رۆک بوش:  "بیربکه‌ره‌وه‌ له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر خۆت بخه‌یته‌ جێگه‌ی که‌سێکی لاو. له ووڵاتێکدا بژیت به‌ره‌‌و ریفۆرم نه‌ڕوات و ئاوڕ له هه‌رچ لایه‌ک بده‌یته‌وه‌، گوێت له توندڕه‌وه‌کان بێت که پێت ده‌ڵێن ده‌توانیت له ڕێگه‌ی توندوتیژی و تیرۆر و خۆشه‌هیدکردنه‌وه‌، سه‌روه‌ری خۆت بگه‌ڕێنیته‌وه‌."  هه‌روه‌ها گوتی بۆ زۆربه‌ی دانیشتوانی سه‌رانسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش، ئه‌مه‌ بژارێکی خه‌مداره‌ و ڕۆژانه‌ دێته‌ به‌رده‌میان. 

به‌ڕێز بوش گوتیشی " هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌کی شارستانی به جیهانی موسوڵمانانیشه‌وه‌ پێویسته‌ پشتگیری ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی ناوچه‌که‌ بکه‌ن که بژارێکی ئومێده‌وارترییان له لایه‌. ئێمه‌ ده‌زانین ئه‌گه‌ر هاتوو خه‌ڵک بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئاینده‌ی خۆی، خاوه‌ن بڕیار بێت ئه‌وا که‌مترێک ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که له ڕێگه‌ی هێرشی خۆکوژییه‌وه‌ خۆیان بته‌قێننه‌وه‌."

سه‌رۆک جۆرج ده‌بلیو بوش له میانه‌ی ووتاره‌که‌شیدا چه‌ند ووته‌یه‌کی‌ ئاڕاسته‌ی خه‌ڵکانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کرد و گوتی ئێمه‌ ده‌زانین کاتێک که ڕێبه‌ران هه‌ست به‌ به‌ر‌پرسیاری له به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌ی خۆیان ده‌که‌ن ئه‌وا واپێده‌چێت که له پێناو سه‌رکه‌وتنی ووڵاتیانیان، زیاترێک گرنگ به کاروباری نیشتمان بده‌ن وه‌ک له‌وه‌ی گرنگی به تیرۆر و ده‌ستبه‌سه‌ری بده‌ن.  سه‌رۆک:  " توندڕه‌وان له ناو خۆتاندا پڕوپاگه‌نده‌ بڵاوده‌که‌نه‌وه‌ و ده‌ڵێن خۆرئاوا شه‌ڕ له دژی ئیسلام ده‌کات.  ئه‌م پڕوپاگه‌‌نده‌یه‌ش چه‌وته و مه‌به‌سته‌که‌ی چه‌واشه‌کردنی ئێوه‌یه‌ تاوه‌کو کرداری تیرۆرکاری ڕه‌وا بکه‌ن.  ئێمه‌ ڕێز له ئیسلام ده‌گرین، به‌ڵام گه‌لی خۆشمان له‌و که‌سانه‌ ده‌پارێزین که ئیسلام چه‌واشه‌ ده‌که‌ن و بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی کاری کوشتنکاری و وێرانکاری به‌کاری ده‌هێنن."

سه‌رۆک بوش له کۆتاییدا گوتی ئامانجی ووڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌وه‌یه‌ که یارمه‌تی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بدات بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئارام و ئومێده‌وار دابمه‌زرێنن، به‌ جۆرێک که ڕێز له‌ گه‌لانی هه‌موو بیروباوه‌ڕه‌کان بگرێت و هانی به‌رقه‌رابوونی ئاشتی بدات.

ئه‌م ووتاره‌ بیروباوه‌ڕی حکومه‌تی ووڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌‌مریکابوو‌

emailme.gif ئه‌‌م راپۆرته ئیمێل بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن
  نوێترین هه‌واڵ
له‌ چه‌ند هێرشێـکدا له‌ ئه‌فغانسـتان 4 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی و 8 سه‌ربازی ئه‌فغانی ده‌کوژرێن

  هه‌واڵی زیاتر
خالید شوانی ده‌ڵێت په‌رله‌مان ده‌توانێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆکایه‌تی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان تێپه‌ڕ بکات  Audio Clip Available
ئه‌مه‌ل شوکر داوا ده‌کات کار بۆ ڕاگرتنی چۆڵـکردنی جه‌له‌ولا بکرێت  Audio Clip Available
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت سـووننه‌کان هۆڵی په‌رله‌مانیان جێهێشـتووه‌  Audio Clip Available
21 که‌سی ڕفێندراو له‌ فلپین ده‌کوژرێن
سه‌رۆکی ئیسرائیل ده‌ڵێت بونیادکردنی نیشـته‌جێــیه‌کان کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ نیـیه‌  Audio Clip Available
ئه‌حمه‌د سه‌عید شه‌یخی داوای پـیاداچوونه‌وه‌ به‌ حوکمی له‌سێداره‌دانی شێرکۆ مه‌عارفی ده‌کات  Audio Clip Available
که‌مال که‌رکوکی ده‌ڵێت ئاماده‌نین له‌ هه‌ڵـبژاردنێـکدا به‌شـداری بکه‌ین فرتوفێڵی تیادا بکرێت  Audio Clip Available
شه‌ریف بێهروز ده‌رباره‌ی نامه‌که‌ی مسـته‌فا هیجری بۆ بان کی مون ده‌دوێت  Audio Clip Available
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد نامه‌یه‌ک له‌ دژی سـوریا ئاڕاسته‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات  Audio Clip Available
ئێران ده‌سـتیکرد به‌ مانۆڕه‌ ئاسـمانیـیه‌که‌ی  Audio Clip Available
دیموکراته‌کان ڕه‌زامه‌ندی سینات به‌ده‌سـت‌ده‌هێنن له‌ مه‌سه‌له‌ی ده‌سـتکردن به‌ مشـتومڕ له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی  Audio Clip Available
فریاد ڕه‌واندزی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان ڕه‌خنه‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا ده‌گرێت  Audio Clip Available
دڵشـاد نوعمان ڕه‌خنه‌ ده‌گرێت له‌وه‌ی که‌س داکۆکی له‌ مافی ئێزدیـیه‌کان ناکات  Audio Clip Available
مێزگردێـک ده‌رباره‌ی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئێران بۆ دوایـین پـێشـنیاری نێونه‌ته‌وه‌یی  Audio Clip Available
محه‌مه‌د حسێن ده‌ڵێت گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان بنچینه‌ی ئه‌ده‌بی داسـتانه‌  Audio Clip Available
نه‌رمین عوسمان ده‌ڵێت هه‌تا هه‌ڵـبژاردن له‌ عێراقدا نه‌کرێت گرفته‌کان چاره‌سه‌ر ناکرێن  Audio Clip Available
یاسادانه‌رانی عێراق وتووێـژه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ یه‌کشه‌ممه‌ دواده‌خه‌ن  Audio Clip Available
دکتۆر ڕه‌ئوف عوسمان له‌و بڕوایه‌دایه‌ یه‌کشه‌ممه‌ش یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان هه‌موار نه‌کرێته‌وه‌  Audio Clip Available
ڕزگار عه‌لی ده‌رباره‌ی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ که‌رکوک له‌ به‌غدا و یاسای هه‌ڵـبژاردن ده‌دوێت  Audio Clip Available
ئێران به‌ نیازه‌ مانۆری ئاسـمانی ئه‌نجام‌بدات  Audio Clip Available
زلهێزانی جیهان له‌ به‌رامبه‌ر سوربوونی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی بێ‌ئومێد ده‌بن  Audio Clip Available
کێشمه‌کێشی یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق  Audio Clip Available