Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
گه‌‌ڕان

 
جیهان له ئاماده‌كردنی پلانه‌کانی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌‌دا کێشه‌یان هه‌یه‌


22/10/2006

دوا به‌ دوای بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌، ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی داوای له ووڵاتانی جیهانی کرد پلانی خۆئاماده‌کاری بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه‌ دابنێن.  تاوه‌کو ئێستا، ته‌نها40 ووڵات ئه‌م جۆره‌ پلانانه‌یان داڕشتووه‌.

دامه‌زراوه‌ی کتێبخانه‌ی گشتی بۆ زانست، Public Library of Science  ، توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی ئه‌نجامداوه‌ بۆ چۆنێتی هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆئاماده‌کاری ووڵاتانی جیهان له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گیروگرفته‌کانی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ و دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م نه‌خۆشی‌یه‌.

لۆری ئه‌شه‌ر پاینس که خوێندکارێکی خوێندنی باڵایه‌ له کۆلێجی بلوومبێرگ بۆ ته‌ندروستی گشتی له زانکۆکی جۆنس هۆپکنس، ده‌ڵێت یه‌که‌م هه‌نگاو بۆ ئاماده‌بوونی جیهان له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی‌یه‌که‌دا ئه‌وه‌یه‌ که‌ بابه‌ته‌ گرنگ و سه‌ره‌کی‌یه‌کان دیاری بکرێن.  هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" ئه‌م پلانانه‌ زوو زوو ده‌گۆڕێن و ده‌بینیت هه‌ندێکیان له 10 لاپه‌ڕه‌ که‌متر پێکهاتوون و هه‌ندێکی تریان که‌مێک له 500 لاپه‌ڕه‌ ده‌بێت.  زۆرجاریش، ئه‌م پلانانه‌ له هه‌ندێ به‌شه‌کانیاندا به‌ پێی ڕێنوماییه‌کانی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی نین."

ئه‌شه‌ر پاینس ده‌شڵێت بۆ نمونه‌ له کاتێکدا که کارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌ به‌رده‌وامی له‌سه‌ره‌وه‌ی لیستی ئه‌و گروپانه‌دان که ده‌بێت ده‌رمان و کوتانه‌کانی دژ به‌ ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ وه‌ربگرن و له نیوه‌ی پلانه‌کانی تریش‌دا، منداڵان به‌ دوایاندا دێن.  ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانیش پێی وانیه‌ ئه‌و ستراتیژییه‌ دروسته‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ به‌رده‌وامی ژماره‌یه‌کی زۆری ووڵاتان به‌م شێوه‌یه‌ پلانه‌کانیان داده‌ڕێژن.  هۆکاری ئه‌مه‌ش بێ گومان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌‌لتورییه‌کان یاخود جیاوازی شیکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌ن.

ئه‌شه‌ر پاینس له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت ده‌بێت پلانه‌کانی ته‌ندروستی گشتی هه‌موو لایه‌نه‌ زانستی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان لێک بده‌نه‌وه‌ تاوه‌کو ئه‌و کاته‌ی ڕووداوێکی بڵاوبونه‌وه‌ی گه‌وره‌ ڕووده‌دات، پرسیاری که‌متر دێته‌ ئاراوه‌ و ڕاده‌ی ترس و تۆقاندنه‌که‌ که‌متر ده‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر ئه‌و پرسیارانه‌ وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه‌.

له کۆتاییدا لۆری ئه‌شه‌ر پاینس گوتی سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌م وورده‌کارییانه‌ له‌وانه‌یه‌ یارمه‌تی که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیه‌کان و سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی سیاسی و ئه‌گه‌ری ده‌ست نه‌که‌وتنی چاره‌سه‌ری پێویست له‌و باره‌یه‌وه‌. 

 

emailme.gif ئه‌‌م راپۆرته ئیمێل بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن
  نوێترین هه‌واڵ
توركیا بوردومانی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد له‌ باكوری عێراق ده‌كات  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
ئه‌حمه‌د میره‌ پـێناسه‌ی سـۆران مامه‌ حه‌مه‌ ده‌كات  Audio Clip Available
جۆ كه‌مپانا باس له‌ هه‌ڵوێسـتی ڕێـكخراوی CPJ ده‌كات له‌ به‌رامبه‌ر تیرۆركردنی سۆران مامه‌ حه‌مه‌  Audio Clip Available
عه‌دنان موفتی په‌سـه‌ندكردنی قانونی هه‌ڵـبژاردنی پارێزگاكانی عێراق به‌ كوده‌تا ناوزه‌د ده‌كات  Audio Clip Available
سه‌رۆكی عێراق قانونی هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌  Audio Clip Available
كۆنده‌لیزا ڕایس كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكور به‌ باش ناوزه‌دكرد  Audio Clip Available
جێگری وه‌زیری بازرگانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردسـتان سه‌ركه‌وتوو بووه‌  Audio Clip Available  Video clip available
به‌ریتانیا ده‌ڵێت فه‌رمانده‌یه‌كی گه‌وره‌ی تاڵیبان خۆیداوه‌ به‌ده‌سـته‌وه‌  Audio Clip Available
باراك ئۆباما له‌ ئیسـرائیله‌ بۆ وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئیسرائیلی و فه‌له‌سـتینی  Audio Clip Available
دكتۆر مه‌حمود عوسـمان باس له‌ چۆنێتی په‌سـه‌ندكردنی قانونی پارێزگاكان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات  Audio Clip Available
سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی لایه‌نی كوردی په‌رله‌مانی عێراق قانونی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی په‌سه‌ند كرد  Audio Clip Available
یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌سـخۆشی له‌ گرتنه‌كه‌ی ڕادۆڤان كارازیچ ده‌كات  Audio Clip Available
جۆن مه‌ككه‌ین ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریكا ڕێـگه‌ نادات هۆلۆكۆسـتێـكی تر له‌ دژی ئیسـرائیل ڕووبدات  Audio Clip Available
دكتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی باس له‌ گه‌شـته‌ نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌كه‌ی باراك ئۆباما ده‌كات  Audio Clip Available
دادگای ده‌سـتوری توركیا له‌ دووشه‌ممه‌وه‌ مشـتومڕ له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌كه‌ن  Audio Clip Available
باراك ئۆباما گه‌یشته‌ ئوردن  Audio Clip Available
ڕێبه‌ری پـێشـووی سـربه‌كانی بۆسـنیا ده‌سـتگیركرا