Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
گه‌‌ڕان

 
زانایان به‌رده‌وامن له‌ توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ساوایانه‌ی له کاتی نوستن‌دا ده‌مرن


25/11/2006

زۆربه‌ی گیان له ده‌ستدانه‌ له‌ناکاوه‌کانی له‌ نێو منداڵانی ساوای ته‌ندروستی خوار
baby
ته‌مه‌نی یه‌ک ساڵه‌وه‌ ڕووده‌ده‌ن، هۆکاره‌کانیان هێشتا له‌ لێکۆڵینه‌وه‌دایه‌.  ئه‌م منداڵه‌ ساوایانه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ کێشه‌یه‌کیان هه‌بێت یاخود نه‌خۆش بن، شه‌و که‌ ده‌خه‌ون بۆ به‌یانی هه‌ڵناسنه‌وه‌ و که‌سوکاره‌کانیان بۆیان ده‌رده‌که‌وێت که‌ گیانیان له ده‌ستداوه‌.‌ 

ئه‌م منداڵانه‌ زۆربه‌یان ته‌مه‌نیان له نێوان یه‌ک بۆ شه‌ش مانگی‌یه‌وه‌ بوون و له وه‌رزی زستان‌دا گیانیان له ده‌ستداوه‌.  هه‌روه‌ها گیان له ده‌ستدانه‌کانیان له کاتی نوستن دا بووه‌ و کاتێک به‌ سه‌ر ده‌مدا نوستوون.

له یه‌كێک له توێژینه‌وه‌كاندا که له لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی بۆستن و کۆلێجی پزیشکی هارڤه‌ر له ویلایه‌تی مه‌ساچوستسه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، زانایان‌ شتێکی نائاساییان له‌و به‌شه‌ی مێشکی ئه‌و منداڵانه‌دا به‌دی کردووه‌ که پێی ده‌گوترێت   "brainstems" و به‌رپرسه‌ له به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی چالاکیه‌کانی له‌ش وه‌ک هه‌ناسه‌دان و لێدانی دڵ.... هتد.  ئه‌و شته‌ نائاساییه‌ش ئه‌وه‌بووه‌ که‌ ڕێژه‌ی بوونی هۆرمۆنی سێرۆتۆنین "serotonin" له‌ مێشکی ئه‌و منداڵانه‌دا هاوسه‌نگ نه‌بووه‌ و که‌م و زیادی کردووه‌.  ئه‌م هۆرمه‌نه‌‌ش به‌رپرسه‌ له‌ گه‌یاندنی نیشانه‌کان بۆ هه‌ناسه‌دان و ڕاگرتنی پله‌ی گه‌رمی له‌ش و توانای هه‌ڵسان‌ له‌ خه‌‌و‌.  له کاتێکدا که ئه‌م هۆرمه‌نه‌ له‌ له‌شی منداڵ‌دا زۆر بێت و هاوکاتیش منداڵه‌که‌ به‌سه‌ر ده‌مدا خه‌وێنرابێت ئه‌وا هۆرمه‌نه‌که‌ زیانبه‌خش ده‌بێت.

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ڕوونی ده‌کاته‌وه‌ که‌وا هۆکارێکی بایلۆجی کیمایی له پشته‌وه‌ی گیان له ده‌ستدانه‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کانی منداڵانی خوار ته‌مه‌نی یه‌ک ساڵه‌وه‌یه‌.  له‌م کاته‌ی ئێستادا، ناتوانرێت جه‌خت له‌ بوونی نیشانه‌ی ڕوودانی ئه‌م گیان له ده‌ستدانه‌ له ناکاوانه‌‌ له منداڵانی ژیاودا ببینرێت.  به‌ڵام زانایان هیوا ده‌خوازن له داهاتوودا تاقیکردنه‌وه‌ی زیاتر له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن و بتوانن ئه‌و منداڵانه‌ ده‌ست نیشان بکه‌ن که له مه‌ترسیدان. هه‌روه‌ها کاریش له‌سه‌ر نه‌هێشتنی ئه‌و مه‌ترسی‌یه‌ بکه‌ن پێش ئه‌وه‌ی زۆر دره‌نگ بێت و بگاته‌ ڕاده‌ی گیان له ده‌ستدانی منداڵه‌که‌.

emailme.gif ئه‌‌م راپۆرته ئیمێل بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن
  نوێترین هه‌واڵ
له‌ چه‌ند هێرشێـکدا له‌ ئه‌فغانسـتان 4 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی و 8 سه‌ربازی ئه‌فغانی ده‌کوژرێن

  هه‌واڵی زیاتر
خالید شوانی ده‌ڵێت په‌رله‌مان ده‌توانێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆکایه‌تی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان تێپه‌ڕ بکات  Audio Clip Available
ئه‌مه‌ل شوکر داوا ده‌کات کار بۆ ڕاگرتنی چۆڵـکردنی جه‌له‌ولا بکرێت  Audio Clip Available
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت سـووننه‌کان هۆڵی په‌رله‌مانیان جێهێشـتووه‌  Audio Clip Available
21 که‌سی ڕفێندراو له‌ فلپین ده‌کوژرێن
سه‌رۆکی ئیسرائیل ده‌ڵێت بونیادکردنی نیشـته‌جێــیه‌کان کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ نیـیه‌  Audio Clip Available
ئه‌حمه‌د سه‌عید شه‌یخی داوای پـیاداچوونه‌وه‌ به‌ حوکمی له‌سێداره‌دانی شێرکۆ مه‌عارفی ده‌کات  Audio Clip Available
که‌مال که‌رکوکی ده‌ڵێت ئاماده‌نین له‌ هه‌ڵـبژاردنێـکدا به‌شـداری بکه‌ین فرتوفێڵی تیادا بکرێت  Audio Clip Available
شه‌ریف بێهروز ده‌رباره‌ی نامه‌که‌ی مسـته‌فا هیجری بۆ بان کی مون ده‌دوێت  Audio Clip Available
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد نامه‌یه‌ک له‌ دژی سـوریا ئاڕاسته‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات  Audio Clip Available
ئێران ده‌سـتیکرد به‌ مانۆڕه‌ ئاسـمانیـیه‌که‌ی  Audio Clip Available
دیموکراته‌کان ڕه‌زامه‌ندی سینات به‌ده‌سـت‌ده‌هێنن له‌ مه‌سه‌له‌ی ده‌سـتکردن به‌ مشـتومڕ له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی  Audio Clip Available
فریاد ڕه‌واندزی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان ڕه‌خنه‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا ده‌گرێت  Audio Clip Available
دڵشـاد نوعمان ڕه‌خنه‌ ده‌گرێت له‌وه‌ی که‌س داکۆکی له‌ مافی ئێزدیـیه‌کان ناکات  Audio Clip Available
مێزگردێـک ده‌رباره‌ی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئێران بۆ دوایـین پـێشـنیاری نێونه‌ته‌وه‌یی  Audio Clip Available
محه‌مه‌د حسێن ده‌ڵێت گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان بنچینه‌ی ئه‌ده‌بی داسـتانه‌  Audio Clip Available
نه‌رمین عوسمان ده‌ڵێت هه‌تا هه‌ڵـبژاردن له‌ عێراقدا نه‌کرێت گرفته‌کان چاره‌سه‌ر ناکرێن  Audio Clip Available
یاسادانه‌رانی عێراق وتووێـژه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ یه‌کشه‌ممه‌ دواده‌خه‌ن  Audio Clip Available
دکتۆر ڕه‌ئوف عوسمان له‌و بڕوایه‌دایه‌ یه‌کشه‌ممه‌ش یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان هه‌موار نه‌کرێته‌وه‌  Audio Clip Available
ڕزگار عه‌لی ده‌رباره‌ی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ که‌رکوک له‌ به‌غدا و یاسای هه‌ڵـبژاردن ده‌دوێت  Audio Clip Available
ئێران به‌ نیازه‌ مانۆری ئاسـمانی ئه‌نجام‌بدات  Audio Clip Available
زلهێزانی جیهان له‌ به‌رامبه‌ر سوربوونی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی بێ‌ئومێد ده‌بن  Audio Clip Available
کێشمه‌کێشی یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق  Audio Clip Available