Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌ركی ئێمه ڕاگه‌یاندنه
ته‌نیا نوسین
هه‌رێم
بابه‌ت
به‌رنامه
ئۆدیۆ
زۆرن ئه‌وانه‌ی نیگار ده‌كێشن یان ڕه‌نگ به‌كارده‌هێنن و زاخاوی چاوی پـێـدهدهن. زۆرن ئه‌وانه‌ی فڵچهكانیان ئاوێـته‌ی ڕه‌نگ ده‌كه‌ن و تابلۆیه‌ك دهنهخشـێنن. وه‌لێ كه‌من ئه‌وانه‌ی ڕه‌نگ دێنـنه ده‌نگ، به ڕه‌نگ سهرگورشـتهیهكی نوێـمان بۆ ده‌گێڕنه‌وه، وه به تێـكهڵـكردنی ڕه‌نگه‌كان وه‌ڵامی زۆر له پـرسـیاره‌كانی بینه‌رانی ده‌داته‌وه. كه‌من ئه‌وانه‌ی له پـێـشـانـگاكانیاندا جیهانێـكی لێوان‌لێو له ئاسوده‌یی پـڕ له بیركردنه‌وه تا چاو بڕبكات تێڕامانمان پـێدهبهخشـێت.هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح له دوو ئهڵـقهی به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی میوانداری یه‌كێـك له‌و هونه‌رمه‌نده شـێوهكارانهی كردووه كه ئه‌ویش هونه‌رمه‌ند عومه‌ر دهروێشـه.ده‌توانن گوێبیسـتی هه‌ردوو ئهڵـقهی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و دوو فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.