هه‌فته‌ی ڕابردوو، یه‌که‌م حاڵه‌تی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له نایجیریا پشت ڕاستکرایه‌وه.
 |
| فرۆشیارێکی مریشک و په‌له‌وه‌ڕ و باڵنده له لاگۆسی پایته‌ختی نایجیریا. |
له‌م باره‌یه‌وه گلبێرت دا کۆستا له ئابوجاوه ڕاپۆرتێکی بۆ ڕه‌وانه کردووین و مه‌ترسی‌یه‌کانی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشی‌یه له نایجیریا ڕوون ده‌کاته‌وه.
حکومه‌تی نایجیریا ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا له 19 ویلایه‌تی ووڵاته‌که‌و ئابوجای پایته‌خت‌دا ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بڵاوبۆته‌وه. له دوایترین ڕاگه‌یاندنی کاربه‌ده‌ستان‌دا، ڤایرۆسی H5N1 زۆر بڵاوه و به‌رده‌وامه له ته‌شه‌نه‌کردنی له نێوباڵنده و په‌له‌وه‌ڕه‌کانی نایجیریادا.
ده‌رکه‌وتنی یه‌که‌م حاڵه‌تی ئه‌م نه‌خۆشی‌یه‌ش له نێو مرۆڤ‌دا له نایجیریا پاش یه‌ک ساڵ له دوای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌نفلوه‌نزای ئه‌ڤیان له ووڵاته‌که‌دا ده‌رکه‌وت.
له‌و کاته‌وه، ووڵاته‌کانی خۆرئاوای ئه‌فه‌ریکا کێشه‌یان هه‌بوو له چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردنیان له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌خۆشی‌یه‌دا. شاره‌زایانی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده ده‌ڵێن مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه که نایجیریا ببێته میوانداری هه‌میشه‌یی ئه‌م جۆری ڤایرۆسه.
دکتۆر شه‌رابوتو ڤێترینه‌ر و سه‌رۆکی کۆمه‌ڵگای ڤێترینه‌ره‌کان له نایجیریا گوتویه‌تی " ئه‌گه‌ر تۆ ته‌ماشای مێژووی هه‌موو جۆره نه‌خۆشی‌یه‌ک بکه‌یت ئه‌وا ده‌بینیت خه‌ڵکێکی زۆر له‌م جۆره ڕه‌وشانه‌دا په‌یوه‌ندیدارن. ئه‌گه‌ر جموجۆڵی زاووزێی باڵنده و په‌له‌وه‌ڕه‌کانیش ڕابگیرێت ئه‌وا پێویستت به کارمه‌ندانی گواستنه‌وه هه‌یه که بزانن چی له ئارادایه. پێویستت به‌وه‌یه هێزه‌کانی پۆلیس ئاگاداربن له‌وه‌ی چی ڕووده‌دات. پێویستت به‌وه‌یه که یاسادانه‌ره ئاسایی‌یه‌کان بزانن چی هه‌یه. ئه‌وا ته‌نها ئه‌و کاته ده‌توانیت کۆنترۆڵێکی ته‌واوی نه‌خۆشی‌یه‌که بکه‌یت."
ئه‌و جوتیارانه‌ش که له حهوشهکانیاندا باڵنده و په‌له‌وه‌ڕ به‌خێو ده‌که‌ن، به‌هۆی لاوازی چاودێری کردنه‌وه مه‌ترسی تووشبوونیان هه‌یه، هه‌روه‌ها مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی‌یه‌که‌ش له نێو باڵنده و په‌له‌وه‌ڕه‌کاندا زیاترێک ده‌بێت. ڕێکخراوی کشتوکاڵ و خۆراکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش هه‌ڵیانسه‌نگاندووه که‌وا له سه‌دا 60 ی نایجیرییه‌کان نزیکه‌ی 140 ملیۆن باڵنده و په‌له‌وه‌ڕ له حهوشهکانیاندا به‌خێو ده‌که‌ن.
به پێی دکتۆر عه‌بدولسه‌لام ناسیدی به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندروستی گشتی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فیدرالی نایجیریا ده‌ڵێت ئه‌م مه‌ترسی‌یه‌مان خستۆته به‌رده‌می خه‌ڵکی گشتی و زۆر به جدییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ین.
جێی باسه، نایجیریا و دوو ووڵاتی دیکه‌ی جیهانی داده‌نرێن به‌وه‌ی زۆر لاوازن له ڕاگرتنی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته جیهانی‌یه‌ی له ئارادایه بۆ ڕاگرتنی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده.
کاربه‌ده‌ستانی نایجیریاش دان ده‌نێن به‌وه‌ی که به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی و هه‌ژاری شاره‌کان و لاوازی چاودێریکردن، به‌دواچوون و دۆزینه‌وه و ڕاگرتنی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی‌یه‌که زۆر سه‌خته.