ده‌سه‌ڵاتداران له توركیا چوار كۆمه‌ڵگایان له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا جوداكردۆته‌وه
به‌هۆی مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی جۆری كوشنده‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده.
كاربه‌ده‌ستان له‌و ناوچانه ده‌ڵێن شارۆچكه‌یه‌ك و سێ گوندی بچوكی دیكه له شاری دیاربه‌كر جوداكراونه‌ته‌وه دوا به دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك باڵنده و په‌له‌وه‌ڕی ناوچه‌كه مردار بوونه‌ته‌وه.
تاوه‌كو ئێستا هیچ حاڵه‌تێك له نێو مرۆڤه‌كانی ناوچه‌كه‌دا ده‌رنه‌كه‌وتووه كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن. ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن چه‌ندین مریشك و په‌له‌وه‌ڕی ناوچه‌كه‌یان سه‌ربڕیوه.
ئه‌م جیاكردنه‌وه‌یه‌ش له دوای ڕه‌وانه‌كردنی 7 كه‌س له خه‌ڵكی ناوچه‌ی باتمان بۆ نه‌خۆشخانه دێت كه نیشانه‌ی ئه‌نفلوه‌نزایان تیادابووه. به‌ڵام كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن هه‌ر حه‌وتیان تاقیكردنه‌وه‌یان بۆ كراوه و ئه‌نجامه‌كان نێگه‌تیڤ بوون.
ژماره‌یه‌ك گوندی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ش هێشتا هه‌ر به جوداكراوه‌یی ماونه‌ته‌وه.
جێی باسه له مانگی یه‌كی ساڵی ڕابردوودا، جۆری H5N1 ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له توركیا بڵاوبۆوه و بووه هۆی كوشتنی 4 كه‌س.