Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
گه‌‌ڕان

 
به‌ریتانیا و هه‌نگارییا هاوشێوه‌یی جۆری ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ له ووڵاته‌کانیاندا ڕاده‌گه‌یه‌نن

13/02/2007

لێپرسراوانی ته‌ندروستی به‌ریتانیا ده‌ڵێن تاقیکردنه‌وه‌کان نیشانی ده‌ده‌ن که‌وا
Samples taken from perished poultry are prepared for molecular biological examination in in Budapest, Hungary, Wednesday, 24 Jan. 2007
له 24 ی مانگی یه‌کی ساڵی 2007دا، هه‌نگارییا تاقیکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر نمونه‌ی ئه‌و باڵنده‌ و په‌له‌وه‌ڕانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت که ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌یان تیادا ده‌رکه‌وتووه.
ئه‌و ڤایرۆسی H5N1 جۆره‌ کوشنده‌یه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ که‌ له‌م دواییه‌دا له به‌ریتانیا و هه‌نگارییا ده‌رکه‌وتووه، هاوشێوه‌ بوون.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ڤێترینه‌ره‌کانی به‌ریتانیا که لێکۆڵینه‌وه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن ده‌ڵێن هێشتا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نی‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌وا جموجۆڵی نایاسایی یان زیانبه‌خش له نێو به‌روبومی باڵنده‌ و په‌له‌وه‌ڕه‌کانی نێوان هه‌ردوو ووڵات‌دا ئه‌نجام درابێت.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش له بودابست،  کاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی ئاژه‌ڵ گوتویانه‌ هیج جۆره‌ باڵنده‌یه‌ک‌ یاخود هێلکه‌یه‌ک به‌ره‌و به‌ریتانیا یاخود شوێنێکی دیکه‌ ڕه‌وانه‌ نه‌کراوه‌ له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌نگارییا له مانگی یه‌ك‌دا ده‌رکه‌وت.  ‌کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن بۆ دواجار له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2006 دا، باڵنده‌ و په‌له‌وه‌ڕ له‌و ناوچه‌یه‌وه‌ گوێزراوه‌ته‌وه‌.

له کاتێکدا که ئه‌وروپی‌یه‌کانیش لێکۆڵینه‌وه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ڤێتنام
A poster advising people to thoroughly cook chicken before eating to avoid bird flu in downtown Ho Chi Minh city, Vietnam, 26 Jan 2007
له ڤێتنام، پۆسته‌رێک هه‌ڵواسراوه‌ و تیایدا ئامۆژگاری خه‌ڵکی ده‌کرێت که پێش ئه‌وه‌ی مریشک بخۆن به‌ باشی بیکوڵێنن.
ده‌ڵێت توانیویانه‌ کۆنترۆڵی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ له ووڵاته‌که‌یاندا بکه‌ن که له‌م دواییه‌دا له ووڵاته‌که‌یاندا ده‌رکه‌وتۆته‌وه‌‌.

ڤێتنام له دره‌نگانێکی ساڵی 2005 ه‌وه‌،  ده‌رکه‌وتنی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ی له نێو مرۆڤ‌دا ڕانه‌گه‌یاندووه‌،  به‌ڵام ڤایرۆسه‌که‌ بۆ جارێکی دیکه‌ له‌ ناوچه‌ی مێکۆنگ دێڵتا له مانگی دوانزده‌ی ڕابردوودا ده‌رکه‌وتۆته‌وه‌.

ڤێتنام له دوای ئه‌نده‌نوسیاوه‌ دووه‌م ووڵاته که‌ زۆرترین قوربانی لێ که‌وتبێته‌وه به‌هۆی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده و ژماره‌ی قوربانی‌یه‌کانیشی 42 که‌سه‌‌‌.

جێی باسه‌، تاوه‌کو ئێستا زیاتر له 160 که‌س به‌هۆی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ له ساڵی 2003 ه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و زۆربه‌یان خه‌ڵکی ئاسیا بوون.  شاره‌زایان هێشتاش مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ که‌ ڤایرۆسه‌که‌ گۆڕانی به‌ سه‌ردا دێت و له مرۆڤێکه‌وه‌ بۆ مرۆڤێکی دیکه‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌.

 

emailme.gif ئه‌‌م راپۆرته ئیمێل بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن

  نوێترین هه‌واڵ
سه‌رۆكی عێراق قانونی هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
عه‌دنان موفتی په‌سـه‌ندكردنی قانونی هه‌ڵـبژاردنی پارێزگاكانی عێراق به‌ كوده‌تا ناوزه‌د ده‌كات  Audio Clip Available
كۆنده‌لیزا ڕایس كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكور به‌ باش ناوزه‌دكرد  Audio Clip Available
جێگری وه‌زیری بازرگانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردسـتان سه‌ركه‌وتوو بووه‌  Audio Clip Available  Video clip available
به‌ریتانیا ده‌ڵێت فه‌رمانده‌یه‌كی گه‌وره‌ی تاڵیبان خۆیداوه‌ به‌ده‌سـته‌وه‌  Audio Clip Available
باراك ئۆباما له‌ ئیسـرائیله‌ بۆ وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئیسرائیلی و فه‌له‌سـتینی  Audio Clip Available
دكتۆر مه‌حمود عوسـمان باس له‌ چۆنێتی په‌سـه‌ندكردنی قانونی پارێزگاكان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات  Audio Clip Available
سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی لایه‌نی كوردی په‌رله‌مانی عێراق قانونی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی په‌سه‌ند كرد  Audio Clip Available
یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌سـخۆشی له‌ گرتنه‌كه‌ی ڕادۆڤان كارازیچ ده‌كات  Audio Clip Available
جۆن مه‌ككه‌ین ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریكا ڕێـگه‌ نادات هۆلۆكۆسـتێـكی تر له‌ دژی ئیسـرائیل ڕووبدات  Audio Clip Available
دكتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی باس له‌ گه‌شـته‌ نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌كه‌ی باراك ئۆباما ده‌كات  Audio Clip Available
دادگای ده‌سـتوری توركیا له‌ دووشه‌ممه‌وه‌ مشـتومڕ له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌كه‌ن  Audio Clip Available
باراك ئۆباما گه‌یشته‌ ئوردن  Audio Clip Available
ڕێبه‌ری پـێشـووی سـربه‌كانی بۆسـنیا ده‌سـتگیركرا