Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
گه‌‌ڕان

 
له میسر 13 هه‌مین که‌س به نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ گیان له ده‌ست ده‌دات

16/02/2007

ژنێکی ته‌مه‌ن 37 ساڵ بووه‌ سیانزده‌هه‌مین که‌س که له میسر به‌ ڤایرۆسی کوشنده‌ی H5N1  ی
Egypt
ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ گیان له ده‌ست بدات.

نادیه‌ موحه‌ممه‌د عه‌بدولحه‌فیز له زوویه‌کی ڕۆژی هه‌ینی له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی قاهیره‌ گیانی له ده‌ستدا.   خانم نادیه‌ به‌ 21 هه‌مین حاڵه‌تی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ له میسر داده‌نرێت.

کاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی له سه‌ره‌تادا ڕایانگه‌یاند که‌وا له حاڵه‌تێکی جێگیردایه‌ و به‌ ده‌رمانی تامیفلو چاره‌سه‌ر کراوه.

ئه‌م ژنه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ که‌وا مریشکی له ماڵه‌که‌ی خۆیدا له ناوچه‌ی فه‌یوم له باشوری قاهیره‌ به‌خێوکردووه که له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا کچێکی دیکه‌ش له هه‌مان ناوچه‌ به‌ ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ گیانی له ده‌ستدا.

میسر واده‌بێته‌ یه‌که‌م ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی کیشوه‌ری ئاسیا که زۆرترین حاڵه‌تی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ی له نێو مرۆڤ‌دا تیادا ده‌رکه‌وتبێت.  ئاسیاش به‌ سه‌رچاوه‌ی ده‌رکه‌وتنی ئه‌م نه‌خۆشی‌یه‌ کوشنده‌یه‌ داده‌نرێت.  تاوه‌کو ئێستا، ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ له 19 پارێزگای کۆی 26 پارێزگای میسردا ده‌رکه‌وتووه‌.‌

emailme.gif ئه‌‌م راپۆرته ئیمێل بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن

  نوێترین هه‌واڵ
جه‌بار یاوه‌ر لێـدوانه‌که‌ی ده‌مڕاستی حکومه‌تی عێراق ڕه‌تده‌کاته‌وه‌  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
دوو بۆمب له‌ شـاری که‌ربه‌لای باشوری عێراق ده‌ته‌قێته‌وه‌  Audio Clip Available
دکتۆر که‌مال که‌رکوکی ده‌ڵێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک مادده‌ی 140 هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌  Audio Clip Available
سامی شـۆڕش ده‌ڵێت به‌ دوری نازانم هاشمی جارێـکی دیکه‌ یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان ڤیتۆ بکاته‌وه‌  Audio Clip Available
عارف نادری ده‌ڵێت ئۆباما ئه‌وه‌نده‌ی گرنگی به‌ ئێران داوه‌ ئه‌وه‌نده‌ گرنگی به‌ ئۆپـۆزیسـیۆن نه‌داوه‌  Audio Clip Available
سالار مه‌حمود باس له‌ کۆنگره‌که‌ی تایبه‌ت به‌ که‌رکوک له‌ به‌غدا ده‌کات  Audio Clip Available
سه‌رۆک ئۆباما له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوو سـتراتیژیـیه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر شه‌ڕی ئه‌فغانسـتان ڕاده‌گه‌یه‌نێت  Audio Clip Available
خالید شوانی ده‌ڵێت په‌رله‌مان ده‌توانێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆکایه‌تی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان تێپه‌ڕ بکات  Audio Clip Available
ئه‌مه‌ل شوکر داوا ده‌کات کار بۆ ڕاگرتنی چۆڵـکردنی جه‌له‌ولا بکرێت  Audio Clip Available
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت سـووننه‌کان هۆڵی په‌رله‌مانیان جێهێشـتووه‌  Audio Clip Available
له‌ چه‌ند هێرشێـکدا له‌ ئه‌فغانسـتان 4 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی و 8 سه‌ربازی ئه‌فغانی ده‌کوژرێن
21 که‌سی ڕفێندراو له‌ فلپین ده‌کوژرێن
سه‌رۆکی ئیسرائیل ده‌ڵێت بونیادکردنی نیشـته‌جێــیه‌کان کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ نیـیه‌  Audio Clip Available
ئه‌حمه‌د سه‌عید شه‌یخی داوای پـیاداچوونه‌وه‌ به‌ حوکمی له‌سێداره‌دانی شێرکۆ مه‌عارفی ده‌کات  Audio Clip Available
که‌مال که‌رکوکی ده‌ڵێت ئاماده‌نین له‌ هه‌ڵـبژاردنێـکدا به‌شـداری بکه‌ین فرتوفێڵی تیادا بکرێت  Audio Clip Available
شه‌ریف بێهروز ده‌رباره‌ی نامه‌که‌ی مسـته‌فا هیجری بۆ بان کی مون ده‌دوێت  Audio Clip Available