ده‌رکه‌وتنی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاکستان بۆته هۆی کوشتنی
 |
| تاوسێکی تووشبوو به ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی ئیسلام ئاباد دوورده‌خرێته‌وه. |
به لایه‌نی که‌مه‌وه 4 تاوس و قازێک.
کاربه‌ده‌ستێکی وه‌زاره‌تی خۆراک و کشتوکاڵی پاکستانی گوتویه‌تی ئاکامی تاقیکردنه‌وه‌کان پشت ڕاستیان کردۆته‌وه که‌وا جۆری کوشنده‌ی H5N1 ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده تووشی ئه‌و باڵنده و په‌له‌وه‌ڕانه بووه که مرداربوونه‌ته‌وه.
کاربه‌ده‌ستان له ئیسلام ئاباد باخچه‌ی ئاژه‌ڵی مه‌رغزارییان داخستووه که له‌وێ ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده بڵاوبۆته‌وه.
تاوه‌کو ئێستا ته‌نها چوار حاڵه‌تی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له پاکستان ده‌رکه‌وتووه و هیچیان دووچاری مرۆڤ نه‌بوونه‌ته‌وه.