Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌ركی ئێمه ڕاگه‌یاندنه
ته‌نیا نوسین
هه‌رێم
بابه‌ت
به‌رنامه
ئۆدیۆ
وه‌ك ده‌ڵێن مافی كه‌مینه ئاینی و نه‌ته‌وه‌یـیه‌كان له نێو كۆمه‌ڵـێـكی فره ئاینی و فره نه‌ژادیـدا پـێوانه‌یه‌كی ڕاست و دروسـتی ئازادی و دیموكراسی ناو ئه‌و كۆمه‌ڵـگایه‌یه.له كۆمه‌ڵـگای كوردسـتاندا ئه‌مڕۆ چه‌ندین بیر و باوه‌ڕی جیاجیای ئاینی و نه‌ژادی ده‌ژین، وه وه‌كو هه‌ر كۆمه‌ڵـگایه‌كی دیكه‌ی ڕۆژهه‌ڵات گیانی له یه‌ك خۆشـبوون و قبوڵـكردنی یه‌كتری و سـنگ فراوانی و ئازادی و دیموكراسی له نێویدا زۆر جاران به‌ره‌و له‌نگی و لاوازی ده‌چێت.باشه چۆن و له‌به‌ر چی ئه‌و گیانی به یه‌كه‌وه ژیانه بـپـارێزرێت؟ئه‌م پـرسـیاره و چه‌ندین پـرسـیاری دیكه هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له میانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئاڕاسته‌ی میوانانی به‌رنامه‌كه‌ی كردووه كه ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:دكتۆر مه‌مۆ عوسـمان، به‌رپـرسی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی ناوخۆ له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه هه‌روه‌ها نوسه‌ر و بزاڤكارێـكی ئێزدیـیه.بشـار كیكی، جێـگری سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئه‌مڕۆ له دهۆك.میناس یوسف، ڕۆشنبیر و بزاڤكارێـكی مه‌سیحی له كوردسـتان. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 47 خوله‌كه.
ئه‌م راپۆرته ئیمێل بكه بۆ چاپكردن