Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌ركی ئێمه ڕاگه‌یاندنه
ته‌نیا نوسین
هه‌رێم
بابه‌ت
به‌رنامه
ئۆدیۆ
زۆر ده‌مێـكه مه‌سه‌له‌ی ڕه‌خنه له نێو بواری ڕۆشـنبیری كوردیدا بابه‌تی مشتومڕێـكی گه‌رموگوڕی چڕوپـڕه له نێوان ئه‌وانه‌ی بڕوایان وایه كه ڕه‌خنه له‌م فه‌رهه‌نگه كوردیه‌دا هه‌نگاوی خۆی ناوه و ئه‌وانه‌ش كه ده‌ڵێن ڕه‌خنه ته‌نها له‌م چه‌ند سـاڵه‌ی ڕابردوودا سه‌ری هه‌ڵداوه. ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ده‌بێت ڕه‌خنه ئه‌مانه سـیماكانی بن و ڕێوشوێنی بۆ داده‌نێن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه به خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ داده‌نێن كه ئه‌ركه‌كه‌ی به لـێـكدانهوهوه دهبهسـتێـتهوه، وه دۆزینه‌وه‌ی داهێنان نه‌ك هه‌ڵـسه‌نگاندنه باوه‌كه‌ی كه ده‌ڵێن ئه‌ركی ڕه‌خنه له تهرازوودانی ده‌قه و یان و یان... و زۆر شـتی تریش هه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه.بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر تیشـك بخرێته سه‌ر ئه‌م باسه هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح له میانه‌ی به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی ئه‌م جاره میوانداری شاهۆ سه‌عید، نوسه‌ر و لێـكۆڵهرهوهی كردووه.ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 12 خوله‌كه.
ئه‌م راپۆرته ئیمێل بكه بۆ چاپكردن