Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌ركی ئێمه ڕاگه‌یاندنه
ته‌نیا نوسین
هه‌رێم
بابه‌ت
به‌رنامه
ئۆدیۆ
له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردیدا هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح میوانداری هونه‌ر ته‌وفیقی شـاعیر ده‌كات.پـێشـه‌كی به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت سه‌ره‌تای سـاڵانی نه‌وه‌ده‌كان بوو دور به دور ناوی شـاعیرێـكی لاوی بزێو له ڕووپه‌ڕی ڕۆژنامه‌كان و له دانیشـتنه‌كانی چایخانه‌ی شه‌عبی شـاری سلێمانی ده‌كه‌وته به‌ر چاوم. دور به دور ده‌مناسی، به سوپاسه‌وه برای شـاعیرم دلاوه‌ر قه‌ره‌داخی به یه‌كی ناساندین، هه‌ر له‌و ده‌مه‌وه شیعره‌كانی ئه‌و شـاعیره بزێوه كه بڕوای به سنووره‌كان نه‌بوو، پـرسـیاری جوانی نه‌ك هه‌ر لای من، لای زۆری تریش جێده‌هێشت. له یادمه زۆر جاران ده‌یگوت دایكم، خه‌مه‌كانی دایكم، ته‌مه‌نی دایكم، بینایی دایكم، هه‌وره‌كانی سه‌ر سه‌ری دایكم، ئه‌سـتێره‌كانی دایكم، ئاسـمانی دایكم و زۆر ده‌سـته‌واژه‌ی تری له‌و بابه‌ته.هونه‌ر ته‌وفیق كه ئێسـتا له دوره وڵات ده‌ژی نه‌ك هه‌ر ته‌نها خولیای شـیعری هه‌یه، به‌ڵـكو په‌ل ده‌هاوێت بۆ بواره‌كانی تریش.ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 9 خوله‌كه.
ئه‌م راپۆرته ئیمێل بكه بۆ چاپكردن