Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
گه‌‌ڕان

 
كورده‌كانی عێراق و توركیا داوای خاكی خۆیان ده‌كه‌ن


26/03/2007
حكومه‌تی توركیا له دژی سه‌ربه‌خۆی بوونی كورده‌كانه‌ audio clip
گوێبگره له‌ حكومه‌تی توركیا له دژی سه‌ربه‌خۆی بوونی كورده‌كانه‌ audio clip

له كاتێكدا كه توندوتیژی و نائارامی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراقی گرتۆته‌وه‌،  ووڵاتانی
turkey iraq nato map curious 150h.jpg
دراوسێ له‌ نزیكه‌وه‌‌ ده‌ڕواننه‌ ڕه‌وشی ووڵاته‌كه‌.  له‌م چه‌ند هه‌فته‌ی دواییدا، توركیا هۆشداری كورده‌كانی باكوری عێراقی كرد كه‌ هیچ هه‌نگاوێك بۆ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی خۆیان له به‌غدا نه‌نێن.  توركیا ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی كورده‌كان له‌ ووڵاته‌كه‌یدا ده‌ژین و حكومه‌ت له ئه‌نقه‌ره‌ ده‌ترسێت له‌وه‌ی به‌هۆی توندوتیژی عێراقه‌وه، مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌روه‌ری و یه‌كێتی خاكه‌كه‌ی په‌یدا ببێت.  

له توركیا به‌ درێژایی چه‌ند ماوه‌یه‌ك پێش سنوری عێراق، ده‌بینرێت چه‌نده‌ها لۆری به‌ درێژایی ڕێگه‌ ڕاوه‌ستاون و به ‌ئاسن و چیمه‌نتۆ و خۆراك باركراون و ڕه‌نگه‌ چه‌نده‌ها ڕۆژی پێ بچێت تا ڕێگه‌یان پێ بدرێت به‌ره‌و خاكی عێراق بپه‌ڕنه‌وه‌.  هه‌رچه‌ندێكیشه كه‌‌ هه‌موو ڕۆژێك چوار هه‌زار لۆری بارهه‌ڵگر به‌ كه‌ره‌سته‌ی توركی‌یه‌وه‌ ده‌په‌ڕنه‌وه‌ سنوره‌كان به‌ره‌و باكوری عێراق و نه‌وتی عێراقی له‌و سنوره‌وه‌ ده‌رده‌چێته‌وه‌.  زۆربه‌ی شۆفێره‌كان كوردی توركیان كه له باشوری خۆرهه‌ڵاتی ووڵاته‌كه‌ نیشته‌جێن و ده‌رفه‌تێكی ده‌گمه‌نیان بۆ خولقاوه‌ و چاوییان به‌ هه‌ردوولای سنوره‌كه‌ ده‌كه‌وێت.

ژماره‌یه‌كیان وه‌ك شۆفێر ئه‌سیم ئۆزه‌ر له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ تاكه‌ ووڵاتێكی كوردی سه‌ربه‌خۆ ده‌توانێت به‌ شێوه‌یه‌کی باشتر پشتیوانی له خێزانه‌ كورده‌كانی هه‌ردوولا له‌ توركیا و عێراق بكات.  به‌ڵام ئه‌م جۆره‌ ئاخافتنانه‌ حكومه‌تی توركی تۆقاندووه‌ كه به‌ توندی دژایه‌تی بۆچوونی ده‌وڵه‌تێكی كوردی ده‌كات سا له‌سه‌ر خاكی توركیا یا عێراق بێت.

 سه‌رهه‌ڵداوانی كورد له توركیا هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ئه‌و ئامانجه‌ به‌ ده‌ست بهێن و هه‌نوكه له چیاكانی باكوری عێراق جێ نیشین بوون و حكومه‌تی توركیا ده‌ڵێت چه‌كداران پارتی قه‌ده‌غه‌كراوی كرێكارانی كوردستانن واته ‌په‌كه‌كه‌ له عێراقی داگیركراو له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ داڵده‌ ئه‌درێن هه‌رچه‌ندێكیشه‌ كه‌ حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا په‌که‌كه‌ی به‌ ڕێكخراوێكی تیرۆریست له قه‌ڵه‌مداوه.  

عه‌بدوڵا گول ده‌ڵێت " ئێمه‌ ناتوانین له‌مه‌ تێ بگه‌ین.  ئه‌گه‌ر ڕژێمی دوژمن ئه‌م بواره‌ی
rtv 03march03 Turkey Gul Economy 150 eng.jpg
عه‌بدوڵا گول
پێ بدانایه‌ ئه‌وا تێ ده‌گه‌یشتین.  ئه‌وه‌ ڕژێمێكی دوژمنه‌.  به‌ڵام ئه‌م كاره‌ ووڵاتێكی دۆست ده‌یكات،  ووڵاتێك كه ئێمه‌ یارمه‌تی ده‌ده‌ین.  ئه‌و ووڵاته‌ی كه له‌ لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌كانمانه‌وه‌ كۆنترۆڵ ده‌كرێن و ئێمه‌ یارمه‌تیان ده‌ده‌‌ین.  ده‌بینیت كه‌وا كێشه‌كه‌ له‌مه‌دایه‌..."

حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكاش ده‌:ێت هه‌ڵوێستی له دژ په‌كه‌كه‌ وه‌رگرتووه به ‌هاوكاری حكومه‌تی توركیا،  هه‌رچه‌ندێكه ‌باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له توركیا رۆس وڵسن ده‌ڵێت كێشه‌ی تر له عێراق‌دا هه‌ن كه ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێن.

له پشت شه‌قامه‌ كۆنه‌كانی دیاربه‌كره‌وه‌ كه گه‌وره‌ترین شاری كوردی‌یه‌ له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا، واپێناچێت په‌كه‌كه‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ی بردبێته‌وه له‌و شاره‌ی كه زیاتر له پێنج هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ سه‌قامگیر بووه‌ و ئه‌مڕۆش ماڵی ئه‌و كوردانه‌یه‌ كه ژیانیان زۆر خه‌سته‌ و به‌ به‌رده‌وامی تێده‌كۆشن.  ئه‌مه‌ش ڕاستی‌یه‌که‌ كه دارتاش شه‌ریف ئوراكی ده‌ڵێت په‌كه‌كه به ‌ته‌واوه‌تی له‌ ڕه‌وشیان تێناگات.

به‌رده‌وامبوونی ناسه‌قامگیری ڕه‌نگه‌ له‌شكری توركیا هان بدات ده‌ست به‌ سه‌ر چه‌ند شوێنێك له ناو خاكی عێراق‌دا بگرێت به‌و مه‌به‌سته‌ی به‌ سه‌ر په‌كه‌كه‌دا زاڵ ببێت.   زۆربه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ و سیاسه‌تمه‌دارانی توركیا پشتیوانی له مه‌ترسی توركیا ده‌كه‌ن له به‌رامبه‌ر خواستی كورده‌كان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ له باكوری عێراق و ناوچه‌ كوردییه‌كانی توركیا.  ئه‌وان بۆ 20 ساڵه‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ن و واپێده‌چێت كورده‌كان له‌و نێوه‌دا ماونه‌ته‌وه‌ و سه‌ریان سوڕماوه‌ كه ئاخۆ ڕووداوه‌كان سه‌قامگیری و هه‌لیان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێ و یا هه‌ر ناخۆشی و نادیارییان بۆ دێنێ.

emailme.gif ئه‌‌م راپۆرته ئیمێل بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن

  نوێترین هه‌واڵ
ئێران ده‌سـتیکرد به‌ مانۆڕه‌ ئاسـمانیـیه‌که‌ی  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
که‌مال که‌رکوکی ده‌ڵێت ئاماده‌نین له‌ هه‌ڵـبژاردنێـکدا به‌شـداری بکه‌ین فرتوفێڵی تیادا بکرێت  Audio Clip Available
شه‌ریف بێهروز ده‌رباره‌ی نامه‌که‌ی مسـته‌فا هیجری بۆ بان کی مون ده‌دوێت  Audio Clip Available
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد نامه‌یه‌ک له‌ دژی سـوریا ئاڕاسته‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات  Audio Clip Available
فریاد ڕه‌واندزی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان ڕه‌خنه‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا ده‌گرێت  Audio Clip Available
دڵشـاد نوعمان ڕه‌خنه‌ ده‌گرێت له‌وه‌ی که‌س داکۆکی له‌ مافی ئێزدیـیه‌کان ناکات  Audio Clip Available
مێزگردێـک ده‌رباره‌ی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئێران بۆ دوایـین پـێشـنیاری نێونه‌ته‌وه‌یی  Audio Clip Available
محه‌مه‌د حسێن ده‌ڵێت گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان بنچینه‌ی ئه‌ده‌بی داسـتانه‌  Audio Clip Available
نه‌رمین عوسمان ده‌ڵێت هه‌تا هه‌ڵـبژاردن له‌ عێراقدا نه‌کرێت گرفته‌کان چاره‌سه‌ر ناکرێن  Audio Clip Available
یاسادانه‌رانی عێراق وتووێـژه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ یه‌کشه‌ممه‌ دواده‌خه‌ن  Audio Clip Available
دکتۆر ڕه‌ئوف عوسمان له‌و بڕوایه‌دایه‌ یه‌کشه‌ممه‌ش یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان هه‌موار نه‌کرێته‌وه‌  Audio Clip Available
ڕزگار عه‌لی ده‌رباره‌ی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ که‌رکوک له‌ به‌غدا و یاسای هه‌ڵـبژاردن ده‌دوێت  Audio Clip Available
ئێران به‌ نیازه‌ مانۆری ئاسـمانی ئه‌نجام‌بدات  Audio Clip Available
زلهێزانی جیهان له‌ به‌رامبه‌ر سوربوونی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی بێ‌ئومێد ده‌بن  Audio Clip Available
کێشمه‌کێشی یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق  Audio Clip Available