Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌ركی ئێمه ڕاگه‌یاندنه
ته‌نیا نوسین
هه‌رێم
بابه‌ت
به‌رنامه
ئۆدیۆ
چوار سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌رنجی ته‌واوی جیهان له‌سه‌ر ئه‌و شـه‌ڕه‌ی ناو به‌غدا و ده‌وروبه‌ری بوو، كه بووه مایه‌ی ڕوخاندنی یه‌كێـك له به‌دترین ڕژێمه دیكتاتۆریـیه‌كانی جیهان. هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا ڕاگه‌یاندنه‌كان زیاتر سه‌نگیـیان ده‌خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی گه‌لی عێراق وان له‌سه‌ر ڕێبازی ڕووه‌و ئازادی.تێـكشـكانی په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌دام حسێن له مه‌یدانی فرده‌وسی به‌غدا، په‌یامێـك بوو بۆ ته‌واوی وڵاتان كه ڕژێمه سه‌ركوتكه‌ره‌كه‌ی سه‌دام حسێن ڕوخا.له ڕۆژی 5 - 8 ی چواری سـاڵی 2003 شه‌ڕی به‌غدا بوو.به‌غدا گیرا و هه‌شت مانگ دواتریش سه‌دام حسێن له چاڵه‌كه‌یدا دۆزرایه‌وه.پـێـكهێنانی عێراقێـكی دیموكراتی، دامه‌زراندنی عێراقێـكی نوێ، عێراقێـك له‌سه‌ر بنچینه‌ی كۆمه‌ڵـگای سـڤیل، عێراقێـك بـبێته نمونه‌یه‌ك بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پـێـكهێنانی عێراقێـكی نوێ له ناوجه‌رگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و كۆمه‌ڵـێـك په‌یامی تری جۆراوجۆر، ڕۆژانی به‌رایی ڕوخانی به‌غدا له ئارادا بوون.ئه‌ی ئێسـتا و له پاش چوار سـاڵ له پـرۆسه‌ی ڕزگاركردنی عێراق، عێراق بۆ خۆی له كوێـدایه؟ ئایا ڕووی به‌راورد ماوه له‌گه‌ڵ ڕۆژانی به‌ر له شه‌ڕ؟له ناو ئه‌مریكا و به‌پـێی ڕاوه‌رگرتنه گشـتیـیه‌كان گه‌شـبینیـیه‌كی ئه‌وتۆ به‌رامبه‌ر ئاینده‌ی عێراق نیـیه.له پاش چوار سـاڵ ئه‌گه‌ر هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی هاوپه‌یمانان به گشتی و هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌مریكاش به تایبه‌تی له عێراق كشـانه‌وه، چی ڕووده‌دات؟چوار سـاڵ دوای نه‌مانی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن عێراق تا چه‌ندێـك ده‌توانێت له‌سه‌ر پـێـیه‌كانی خۆی ڕاوه‌سـتێـت و پارێـزگاری له‌خۆی بكات و درێژه به‌خۆی بدات؟ له‌گه‌ڵ چاو پـیاخشـانه‌وه به‌م ئه‌زموونه چوار سـاڵـیـیه‌ی عێراقدا چی ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت؟ ئه‌م ئه‌زموونه‌ی عێراق چ جۆره كاریـگه‌ریـیه‌كی به‌سه‌ر سـیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتدا هه‌یه؟ له پاش چوار سـاڵ له كه‌وتنی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن چ جۆره وێناكردنێـكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له جیهانی ئیسلامی و له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌دۆزینه‌وه؟ئینجا بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌رانه هاوكارمان به‌ڵێن ساڵح له میانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه:خالیدی عه‌زیزی، لـێـپـرسـراوی په‌یوه‌ندیـیه ده‌ره‌وه‌یـیه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستان.ڕۆژنامه‌وان سـتران عه‌بدوڵـڵا، سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ.ڕۆژنامه‌وان توانا عوسـمان، سه‌رنووسه‌ری پـێـشووی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 45 خوله‌كه.
ئه‌م راپۆرته ئیمێل بكه بۆ چاپكردن