Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
گه‌‌ڕان

 
كێشمه‌كێشی نێوان كۆنگرێس و سه‌رۆك بوش

21/04/2007
ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ - 5.46MB دایبه‌زێنه‌ audio clip
گوێبگره له‌ ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ audio clip

ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌كانی مانگی یانزه‌ی سـاڵی ڕابردووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌روه‌ها به‌شـێـكی ئه‌نجومه‌نی سـێنات ته‌رازووی هێزه‌كانی
House Minority Leader John Boehner (r) hands the gavel to newly elected Speaker of the House Nancy Pelosi
نانسی پڵوسی دیموكرات چه‌كوشی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌رده‌گرێت
له‌ هه‌ردوو خانه‌ی كۆنگرێسـدا گۆڕی. به‌وه‌ش بوار له‌به‌رده‌م دیموكراته‌كاندا كرایه‌وه‌ كه‌ ڕێـگه‌ له‌ سـیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك بوش بگرن.

هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای بانگه‌شه‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌كانه‌وه‌ دیموكراته‌كان به‌ڵـێنی ئه‌وه‌یان به‌ ئه‌مریكایـیه‌كان دا كه‌ ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌وان هه‌ڵـبژاردنه‌كان بـبنه‌وه‌ ئه‌وا له‌ كۆنگرێسدا گوشـار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌ عێراق.

هه‌رچه‌نده‌ تێڕوانینی جیاجیا سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ له‌ نێو دیموكراته‌كانـدا هه‌یه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ندێـكیان داوای كشـانه‌وه‌ی ته‌واو و ده‌ستبه‌جێی‌ هێزه‌كانیان له‌ عێراق ده‌كه‌ن، وه‌ هه‌ندێـكیشـیان ده‌ڵێن نه‌خێر پـێویسـه‌ ڕه‌چاوی بارودۆخه‌كه‌ی ناو عێراق بكرێت و كشـانه‌وه‌كه‌ با قۆناغ به‌ قۆناغ ببێت، به‌ڵام دوا جار زۆربه‌ی دیموكراته‌كان له‌سه‌ر پـێویسـتی دانانی خشـته‌یه‌كی كاتی بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌یان له‌
President Bush gestures while posing for photos with troops during his visit to the National Training Center at Fort Irwin, California
سه‌رۆك بوش له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌رباز كه‌ له‌ سه‌ربازگه‌یه‌كی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا مه‌شق ده‌كه‌ن
عێراق ڕێـكـكه‌وتن، وه‌ ده‌ڵێن به‌بێ ئه‌و خشته‌یه‌ گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی خه‌رجیـیه‌كانی له‌شـكر له‌ عێراق و ئه‌فغانسـتاندا په‌سه‌ند ناكه‌ن. له‌ به‌رامبه‌ریشـدا سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت هه‌ر گه‌ڵاڵه‌نامه‌یه‌كی په‌سه‌ندكراوی به‌و مه‌رجه‌ بێته‌ به‌رده‌ست ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ و له‌ دژی ڤیتۆ به‌كارده‌هێنێت.

له‌م كێشمه‌كێشی نێوان كۆنگرێس و سه‌رۆك بوشدا، له‌شـكر چاوه‌ڕێی چاره‌نوسی كۆمه‌كه‌ دارایـی‌یه‌كه‌ی ده‌كات، وه‌ پـێویسـته‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ به‌ زوترین كات یه‌كلایی بكرێته‌وه‌.
پـرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ كام له‌و دوو ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ كۆتایـیدا كۆڵ ده‌دات؟
Qubad Talabani
        قوباد تاڵه‌بانی

بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له‌ میانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتـۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری قوباد تاڵه‌بانی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ واشـنتۆن كردووه‌.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه‌ 45 خوله‌كه‌.

emailme.gif ئه‌‌م راپۆرته ئیمێل بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن

  نوێترین هه‌واڵ
دكتۆر فوئاد حسـێن سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی نێوان كورد و سه‌رۆك وه‌زیری عێراق ده‌دوێت  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
سیروان زه‌هاوی ده‌ڵێت هه‌ر هه‌وڵێـك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌ عێراقدا ئه‌نجامی نابێت  Audio Clip Available
عه‌بدوڵڵا سـاڵح ده‌ڵێت جگه‌ له‌ گروپی سه‌در هیچ لایه‌نێـكی تر دژی ڕێـكه‌وتنی ئاسایشی نیـیه‌  Audio Clip Available
هێرشـێـكی گومان‌لێـكراوی ئه‌مریكا 4 ملیشـیا له‌ پاكسـتان ده‌كوژێت  Audio Clip Available
CPJ خه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ ده‌كات كه‌ له‌پـێناو ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریدا تێـده‌كۆشن  Audio Clip Available  Video clip available
شاره‌زایان ده‌ڵێن ئه‌لقاعیده‌ ده‌یه‌وێت سوود له‌ قه‌یرانی دارایی جیهان وه‌ربگرێت  Audio Clip Available
کاردانه‌وه‌کان له‌ به‌رامبه‌ر ڕێـکه‌وتنی ئاسـایشی نێوان عێراق و ئه‌مریکا  Audio Clip Available
فه‌لاح مسته‌فا وه‌ڵامی قسه‌کانی مالیکی ده‌داته‌وه‌  Audio Clip Available
دکتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی ده‌ڵێت پـێده‌چێت ڕۆبه‌رت گه‌یتس له‌ پـۆسته‌که‌ی خۆیدا بمێنێته‌وه‌  Audio Clip Available
یاسای باری که‌سێتی له‌ هه‌رێمی کوردستان و کاردانه‌وه‌کان له‌سه‌ری  Audio Clip Available
ته‌ها حه‌سـه‌نیانی ده‌ڵێت ئێران سـیاسه‌تی دوو فاقی ده‌گرێته‌به‌ر  Audio Clip Available
سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئۆباما هێله‌ری کلنتن بۆ پـۆسـتی وه‌زیری ده‌روه‌وه‌ ده‌سـنیشـان بکات  Audio Clip Available
لایه‌نگرانی موقته‌دا ئه‌لسه‌در خۆپـیشـاندان له‌ دژی ڕێـکه‌وتنی عێراق و ئه‌مریکا سـازده‌که‌ن  Audio Clip Available  Video clip available
به‌هاکانی سه‌هه‌م و سه‌نه‌د له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا زیاتر داده‌به‌زێت  Audio Clip Available
ڕاپـۆرتێـک ده‌رباره‌ی کێشه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ عێراقدا  Audio Clip Available
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت ڕه‌نگه‌ په‌رله‌مان ڕێـکه‌وتنه‌ ئاسـایشـیـیه‌که‌ په‌سه‌ند بکات  Audio Clip Available
ڕوفاتی 150 ئه‌نفالکراو برایه‌وه‌ بۆ کوردسـتان  Audio Clip Available
دکتۆر عه‌ممار تۆعمه‌ ده‌ڵێت زه‌حمه‌ته‌ پـێشـبینی بکرێت په‌رله‌مانی عێراق چۆن ده‌نگ له‌سه‌ر ڕێـکه‌وتننامه‌که‌ ده‌دات  Audio Clip Available
جۆره‌کانی کۆڵسـترۆڵ و چۆنێتی خۆپاراسـتنی ته‌ندروسـتیمان  Audio Clip Available
ڕێـکخراوی خوێندکارانی کوردســتان له‌ زانکۆی جۆرج مه‌یسن پاره‌ بۆ منداڵانی نه‌خۆشی دڵ کۆده‌که‌نه‌وه‌  Audio Clip Available