Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
گه‌‌ڕان

 
حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئامۆژگاری ده‌كات كه‌ له كاتی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای ئه‌نفلوه‌نزادا ده‌مامك به‌كاربهێنرێت


04/05/2007

كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكی ئامۆژگارییه‌كیان بڵاوكردۆته‌وه‌ سه‌باره‌ت به
Since TB spreads through the air, patients are required to wear facemasks
ده‌مامك
به‌كارهێنانی ده‌مامكی ده‌موچاو ئه‌گه‌ر هاتوو په‌تای ئه‌نفلوه‌نزا بڵاوببێته‌وه‌ هاوكاتیش‌ هۆشداری ئه‌وه‌یان داوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ تاکه‌ ڕێگای خۆپاراستن نی‌یه‌. 

لێپرسراوانی ده‌زگای ته‌ندروستی له ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن ئه‌م ڕێنوماییانه‌ كاتین و سه‌رقاڵی توێژینه‌وه‌ن له‌سه‌ر كاریگه‌ری ده‌مامكی ده‌موچاو و باشترین شێوه‌ی به‌كارهێنانی له كاتی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای ئه‌نفلوه‌نزادا.  یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ش كه‌ توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه بریتی‌یه‌ له‌وه‌ی ئایا ده‌بێت تاچ ڕاده‌یه‌ك له‌ كه‌سی تووشبووه‌وه‌ نزیك بیت بۆ ئه‌وه‌ی پێویست بكات ده‌مامك به‌كاربهێنیت.

ئاژانسی چاودێری نه‌خۆشی سه‌ر به‌ حكومه‌تی ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت له‌وانه‌یه‌ توێژینه‌وه‌كان چه‌ند مانگێك یاخود چه‌ند ساڵێكیان پێ بچێت.   له‌به‌رئه‌وه‌، باشتر وایه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی هه‌وڵ بدرێت باشترین وه‌ڵامی ئه‌و پرسیار و بۆچوونانه‌‌ بدرێته‌وه‌‌ كه‌ خه‌ڵكی گشتی ده‌یانخاته‌ ڕوو. 

به‌ڕێوبه‌ری ئاژانسه‌كه‌ش، دكتۆر جولی گێربێردینگ ده‌ڵێت "ئێمه‌ تا ڕاده‌یه‌ك هه‌وڵی ده‌ستكه‌وتنی باشترین زانست له‌و لایه‌نه‌وه‌ ده‌ده‌ین پێش ئه‌وه‌ی ڕێنومایی نوێ بڵاوبكه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام ئێمه‌ ده‌زانین كه‌وا خه‌ڵكی خۆیان بڕیار بۆ خۆیان ده‌ده‌ن به‌ پێی ئه‌و بۆچوونانه‌ی كه‌ باوه‌ڕییان پێیه‌تی، له‌به‌رئه‌وه‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ئه‌و جۆره‌ زانیارییانه‌مان له پێشدا ده‌ست بكه‌وێت."

ناوه‌ندی كۆنترۆڵی نه‌خۆشی ڕاشده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا ئه‌م ئامۆژگارییه‌ نوێیه‌ی بڵاوییان كردۆته‌وه له‌سه‌ر بنچینه‌ی شاره‌زایی ده‌زگاكانی ته‌ندروستی بووه‌.   هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش،  ئاژانسه‌كه‌ دوو جۆری ده‌مامكیان دروستكردووه‌.  جۆرێكیان هه‌ر له كوتاڵی ئاسایی دروست كراوه‌ و جۆری دووه‌میان ده‌مامكی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌یه.  هه‌ر جۆره‌‌شیان بۆ مه‌به‌ستێك به‌كارده‌هێنرێن.

ده‌مامكی ئاسایی،  ده‌موچاو له به‌رامبه‌ر كۆكه‌ و پژمین مرۆڤ ده‌پارێزێت.  ده‌مامكی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ش فلته‌ر یاخود پاڵاوته‌ی تیادایه‌ و ڕێگه له‌ كاریگه‌ری له سه‌دا 95 ی ئه‌و ڤایرۆسانه‌ ده‌گرێت كه له‌وانه‌یه‌ دووچاری ‌مرۆڤ ببنه‌وه‌.

له میانه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ئه‌نفلوه‌نزادا، باشتر وایه‌ ئه‌و جۆره‌ ده‌مامكانه‌ به‌كاربهێنرێن له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌نفلوه‌نزایان هه‌یه‌ و له دووری 2 مه‌تر یان كه‌متر له یه‌كێكی ته‌ندروسته‌وه‌ نزیك ده‌بنه‌وه و یاخود هه‌رچ كه‌سێك كه له‌گه‌ڵ یه‌کێكی هه‌ڵگری نیشانه‌ی ئه‌نفلوه‌نزا‌دا ده‌ژی یاخود له‌ ناو قه‌ره‌باڵغی‌یه‌كدا كه له‌وانه‌یه‌ خه‌ڵكی تووشبووی تیادا بێت.

 ‌  ‌ گێربێردینگ ده‌ڵێت پێویسته‌ ئه‌و ده‌مامكانه‌ به‌ ته‌واوه‌تی بۆ قه‌باره‌ی ده‌موچاوی ئه‌و كه‌سانه‌ ببێت كه به‌كاریانده‌هێنن تاوه‌كو هه‌وای ناپاڵێوراو دزه‌ نه‌كات و نه‌چێته‌ ناو كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌كارییان دێنن.  هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و ده‌مامكانه‌ بۆ منداڵان و ئه‌و پیاوانه‌ی ڕیشیان هه‌یه، باشتر وایه‌ به‌كارنه‌هێنرێن چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌مامكانه‌ قه‌باره‌كانیان به پێی پێویست نه‌بن ئه‌وا هیچ پاراستنێك به‌و كه‌سانه‌ ناگه‌یه‌نن كه به‌كارییان دێنن.   هه‌روه‌ها گوتویه‌تی كاتێك مرۆڤ ده‌مامك به‌كارده‌هێنێت، ده‌موچاوی عاره‌ق ده‌كاته‌وه‌ و وا له مرۆڤ ده‌كات ده‌موچاوی بسڕێت و له‌وانه‌یه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ده‌سڕێك به‌كاربهێنێت كه ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزی پێوه‌ بێت.

 گێربێردینگ هۆشداری ئه‌وه‌ش ده‌دات كه به‌كارهێنانی ده‌مامك، به‌ ته‌نها ڕێگه‌ی خۆپاراستن و باشترینیان دانانرێت، به‌ڵام زۆر گرنگه‌ كه‌ خه‌ڵكانی نه‌خۆش له ماڵ‌دا بمێننه‌وه‌ و نه‌چنه‌ ده‌رێ و هه‌رچی له توانایاندا بێت بیكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ خه‌ڵكی نزیك نه‌بنه‌وه‌.

جێی باسه‌، حكومه‌تی ووڵاته‌ یه‌کگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ملیۆنه‌ها ده‌مامك هه‌ڵده‌گرێت تاوه‌كو خه‌ڵكی گشتی و كارمه‌‌ندانی ته‌ندروستی به‌كارییان بێنێنن له كاتی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای ئه‌نفلوه‌نزادا.

emailme.gif ئه‌‌م راپۆرته ئیمێل بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن

  نوێترین هه‌واڵ
سه‌رۆک ئۆباما له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوو سـتراتیژیـیه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر شه‌ڕی ئه‌فغانسـتان ڕاده‌گه‌یه‌نێت  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
دکتۆر که‌مال که‌رکوکی ده‌ڵێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک مادده‌ی 140 هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌  Audio Clip Available
سامی شـۆڕش ده‌ڵێت به‌ دوری نازانم هاشمی جارێـکی دیکه‌ یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان ڤیتۆ بکاته‌وه‌  Audio Clip Available
عارف نادری ده‌ڵێت ئۆباما ئه‌وه‌نده‌ی گرنگی به‌ ئێران داوه‌ ئه‌وه‌نده‌ گرنگی به‌ ئۆپـۆزیسـیۆن نه‌داوه‌  Audio Clip Available
سالار مه‌حمود باس له‌ کۆنگره‌که‌ی تایبه‌ت به‌ که‌رکوک له‌ به‌غدا ده‌کات  Audio Clip Available
خالید شوانی ده‌ڵێت په‌رله‌مان ده‌توانێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆکایه‌تی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان تێپه‌ڕ بکات  Audio Clip Available
ئه‌مه‌ل شوکر داوا ده‌کات کار بۆ ڕاگرتنی چۆڵـکردنی جه‌له‌ولا بکرێت  Audio Clip Available
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت سـووننه‌کان هۆڵی په‌رله‌مانیان جێهێشـتووه‌  Audio Clip Available
له‌ چه‌ند هێرشێـکدا له‌ ئه‌فغانسـتان 4 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی و 8 سه‌ربازی ئه‌فغانی ده‌کوژرێن
21 که‌سی ڕفێندراو له‌ فلپین ده‌کوژرێن
سه‌رۆکی ئیسرائیل ده‌ڵێت بونیادکردنی نیشـته‌جێــیه‌کان کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ نیـیه‌  Audio Clip Available
ئه‌حمه‌د سه‌عید شه‌یخی داوای پـیاداچوونه‌وه‌ به‌ حوکمی له‌سێداره‌دانی شێرکۆ مه‌عارفی ده‌کات  Audio Clip Available
که‌مال که‌رکوکی ده‌ڵێت ئاماده‌نین له‌ هه‌ڵـبژاردنێـکدا به‌شـداری بکه‌ین فرتوفێڵی تیادا بکرێت  Audio Clip Available
شه‌ریف بێهروز ده‌رباره‌ی نامه‌که‌ی مسـته‌فا هیجری بۆ بان کی مون ده‌دوێت  Audio Clip Available
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد نامه‌یه‌ک له‌ دژی سـوریا ئاڕاسته‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات  Audio Clip Available
ئێران ده‌سـتیکرد به‌ مانۆڕه‌ ئاسـمانیـیه‌که‌ی  Audio Clip Available
دیموکراته‌کان ڕه‌زامه‌ندی سینات به‌ده‌سـت‌ده‌هێنن له‌ مه‌سه‌له‌ی ده‌سـتکردن به‌ مشـتومڕ له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی  Audio Clip Available
فریاد ڕه‌واندزی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان ڕه‌خنه‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا ده‌گرێت  Audio Clip Available
دڵشـاد نوعمان ڕه‌خنه‌ ده‌گرێت له‌وه‌ی که‌س داکۆکی له‌ مافی ئێزدیـیه‌کان ناکات  Audio Clip Available
مێزگردێـک ده‌رباره‌ی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئێران بۆ دوایـین پـێشـنیاری نێونه‌ته‌وه‌یی  Audio Clip Available
محه‌مه‌د حسێن ده‌ڵێت گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان بنچینه‌ی ئه‌ده‌بی داسـتانه‌  Audio Clip Available
نه‌رمین عوسمان ده‌ڵێت هه‌تا هه‌ڵـبژاردن له‌ عێراقدا نه‌کرێت گرفته‌کان چاره‌سه‌ر ناکرێن  Audio Clip Available
یاسادانه‌رانی عێراق وتووێـژه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ یه‌کشه‌ممه‌ دواده‌خه‌ن  Audio Clip Available
دکتۆر ڕه‌ئوف عوسمان له‌و بڕوایه‌دایه‌ یه‌کشه‌ممه‌ش یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان هه‌موار نه‌کرێته‌وه‌  Audio Clip Available
ڕزگار عه‌لی ده‌رباره‌ی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ که‌رکوک له‌ به‌غدا و یاسای هه‌ڵـبژاردن ده‌دوێت  Audio Clip Available
ئێران به‌ نیازه‌ مانۆری ئاسـمانی ئه‌نجام‌بدات  Audio Clip Available
زلهێزانی جیهان له‌ به‌رامبه‌ر سوربوونی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی بێ‌ئومێد ده‌بن  Audio Clip Available
کێشمه‌کێشی یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق  Audio Clip Available