Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌ركی ئێمه ڕاگه‌یاندنه
ته‌نیا نوسین
هه‌رێم و بابه‌ت
به‌رنامه
ئۆدیۆ
خزمه‌ته‌کان
هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر ڕه‌حیمی عه‌بدول ڕه‌حیم زاده له ئه‌ڵقه‌ی پـێشـوو باسی ڕه‌وتی شـانۆی له كوردسـتانی ئێران‌دا بۆ كردین و هه‌روه‌هاش گرنگی ده‌ق له نمایشته شـانۆیـیهكان و كاریگه‌ری ئه‌و هونه‌ره به‌سه‌ر بینهرانیـیهوه، بێ له‌وانه‌ش ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ی كوردستانی ئێران ئاماژه‌ی به تایبهتمهندیـیهكانی و خه‌سڵه‌ته سه‌ره‌كیـیه‌كانی ده‌قی شـانۆیی بۆ كردین كه سـیمایهكی كوردانه ده‌دات به ده‌قه شـانۆیـیهكان.له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ڕوانیـنانهشدا جێی خۆیه‌تی بـپـرسین له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو مه‌سه‌لانه‌دا ڕه‌خنه‌ی شـانۆیی یان لـێـكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌تی و زانسـتی له‌سه‌ر بواری شـانۆ له كوێدایه؟ وه ئایا هاوشـانی ڕه‌وتی شـانۆی كوردی ڕێـگه‌ی خۆی بڕیوه یان نا؟هونه‌رمه‌ند ڕه‌حیمی له‌م ئه‌ڵقه‌یه‌دا وه‌ڵامی ئه‌م دوو پـرسـیاره و چه‌ند پـرسـیارێـكی تری په‌یوه‌ست به شـانۆ ده‌داته‌وه.ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 10 خوله‌كه.
ئه‌م راپۆرته ئیمێل بكه بۆ چاپكردن