Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌ركی ئێمه ڕاگه‌یاندنه
ته‌نیا نوسین
هه‌رێم و بابه‌ت
به‌رنامه
ئۆدیۆ
خزمه‌ته‌کان
له ئه‌ڵقه‌كانی پـێشـووی گفتوگۆدا له هونه‌رمه‌ند ڕه‌حیمی عه‌بدول ڕه‌حیم زاده به تێروته‌سه‌لی باس له بواری شـانۆ و كاریگه‌ریـیه‌كانی و ڕوانیـنه‌كانی كرا و هه‌روه‌ها باس له چیرۆك و بنه‌ماو پـێـكهاته‌كانی چیرۆك و په‌یوه‌ندی نێوان چیرۆك و شـانۆش كرا. له دوا دوایی ئه‌ڵقه‌ی ڕابردووشـدا هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر ڕه‌حیمی عه‌بدول ڕه‌حیم زاده باسی له به‌یت و داسـتانه كوردیـیهكانیش كرد و گله‌یی ئه‌وه‌ی هه‌بوو تا ئێسـتا ئاوڕێـكی زانسـتیـیانه له‌و به‌یتانه نه‌دراونه‌ته‌وه تا بتوانرێت جیاوازی نێوان بۆ نمونه خه‌ج و سـیامهند یان لاس و خه‌زاڵ بزانرێت.ئه‌ڵقه‌ی ئه‌م جاره‌ی به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی له‌وێوه ده‌سـتپـێده‌كات كه به‌ڵێن سـاڵح ده‌پـرسێت ئایا ئه‌و ئاوڕ نه‌دانه‌وه‌یه كه وه‌كو دیارده‌یه‌كه له نێو كوردهواری خۆماندا له به‌یته كوردهواریـیهكان؟ دیارده‌یه‌كه ته‌نها له نێو كۆمه‌ڵـگای خۆماندا هه‌یه؟ یان كۆمهڵـگاكانی تریش ده‌گرێته‌وه؟ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 9 خوله‌كه.
ئه‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه بۆ چاپكردن