Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌ركی ئێمه ڕاگه‌یاندنه
ته‌نیا نوسین
هه‌رێم و بابه‌ت
به‌رنامه
ئۆدیۆ
خزمه‌ته‌کان
له ده‌مێـكدا كه جیهان به‌ره‌و جیهانیبوون ده‌ڕوات و هه‌وڵـدانێـكی فراوانتر هه‌یه بۆ ستانداردكردنی زمانه‌كان، جێی ئاماژه‌یه كه زاراوه ناوچه‌یـیه‌كان به‌و شـێوه‌یه گه‌شـه‌یان نه‌كردووه. زاراوه جیاجیاكان سـتوون و پایه‌بناغه‌یـی‌یه‌كانن له هه‌ر زاراوه‌یه‌كدا. موسـلینی له یه‌كه‌مین كه‌سـانێـك بوو كه هه‌وڵی له‌ناوبردنی زاراوه‌كانی دا به هیوای پـێـكهێنانی زمانێـكی یه‌كگرتوو كه هه‌موو ئیتالیـیه‌كان لێی تێـبگه‌ن و قسه‌ی پـێـبكه‌ن. زمان شـناسان و مرۆڤ شـناسان هه‌میشه مشـتومڕیان له‌سه‌ر پاراسـتنی دیالێـكته‌كان بووه وه‌كو به‌شـێـك له به‌رنامه‌ی پاشـماوه‌ی فه‌رهه‌نگ و كه‌لـتوری له پـرۆسه‌ی جیهانیبووندا. یه‌كێـك له‌و ڕێـگایانه بۆ پاراسـتنیان فه‌رهه‌نگ و یاخود دیكشـینه‌ری دایلێـكتی، دایلێـكـتێـكی ئه‌و وشه تایبه‌تیـیانه‌یه كه له ناوچه‌كاندا به‌كاردێن. به‌كارنه‌هێنانی زاراوه كوردیـیه‌كانی تر بـێـجگه له كرمانجی و سۆرانی وه‌كو هه‌ورامی، كه‌ڵهوری، لوڕی، زازاكی بۆته جێی بێزاری هه‌ندێ له‌و كۆمه‌ڵـگایانه‌ی قسه‌ی پـێده‌كه‌ن له‌به‌ر به‌كارنه‌هێنانیان له ده‌زگاكانی میدیا و به تایبه‌تی له ناوچه‌كانیان.ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا هه‌میشه هه‌ردوو زاراوه سه‌ره‌كیـیه‌كه كرمانجی و سۆرانی وه‌كو ئه‌ڵته‌رناتیڤ له به‌رنامه‌كانیدا به‌كاری هێناوه، وه به ده‌ستپـێشـخه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكای به‌شی كوردی و هه‌ندێ كارمه‌ندان زاراوه‌كانی كه‌ڵـهوڕی كرمانشـانی و تا ڕاده‌یه‌ك زازكی به‌كارهاتووه.بۆ ئه‌وه‌ی زۆرتر له گرنگی زاراوه‌كان و هه‌بوونی زمانێـكی یه‌كگرتوو بزانین و ئاگاداربینه‌وه، هاوكارمان جانی دیلان به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتـۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی تایبه‌ت كردووه به‌و بابه‌ته و میوانانی به‌رنامه‌كه‌ش ئه‌م به‌ڕێزانن:دكتۆر ئه‌میری حه‌سه‌نپـور، پـرۆفیسـۆری شـارسـتانی له دانیشـگای تۆرنتۆی كه‌نه‌دا.دكتۆر دیلان ڕه‌وشه‌نی، شـاره‌زای زمان و كۆمپـیوته‌ر بنكه له له‌نده‌ن و خاوه‌نی یه‌كه‌مین ماڵـپه‌ڕی كوردیـیه له‌سه‌ر ئنته‌رنێت.ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 45 خوله‌كه.
ئه‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه بۆ چاپكردن