Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
Search

 
نوسه‌ر ئه‌حمه‌د ڕه‌زا سه‌باره‌ت به‌ درامای ئاریا ده‌دوێت

30/06/2007
فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی و درامای "ئاریا" - 2.21MB دابه‌زێنه‌ audio clip

له نێوه‌ندی ڕۆشنبیری باشوری کوردستان‌دا، نیگه‌رانی‌یه‌ک دروست بووه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئازادییه‌کانی ڕاده‌ربڕین.  ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌‌‌‌ له پاش ڕاگرتنی نمایشکردنی زنجیره‌ درامای‌ " ئاریا " له که‌ناڵه‌كانی کوردسات و خاک. 

ئه‌م زنجیره‌یه‌ پاش په‌خشکردنی شه‌ش ئه‌ڵقه‌ لێی ڕاگیرا دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک مه‌لا ڕه‌خنه‌یان له دراماکه‌ گرتووه‌.  هادی مه‌‌هدی ده‌رهێنه‌ری ئه‌م دراما ته‌له‌فزیۆنی‌یه‌‌ ده‌ڵێت زنجیره‌که‌ خۆی 28 ئه‌ڵقه‌ بووه‌ و پاش مۆنتاژکردنی کراوه به‌ 22 ئه‌ڵقه‌.

لێره‌دا ئه‌م ڕووداوه‌ جێی گه‌لێ پرسیاره‌، له‌وانه‌ کێ له پشتی‌یه‌‌وه‌‌ن‌‌؟  چۆن که‌ناڵی کوردسات ژماره‌یه‌ک ئه‌ڵقه‌ی لێ پێشکه‌ش ده‌کات و له پاشدا ڕایده‌گرێت؟  ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ده‌خرێنه‌ پاڵ به‌شداربووانی ئه‌م درامایه‌ له چ سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه‌یه‌‌؟  ئایا ئه‌و درامایه‌ ئه‌و هه‌موو مشتومڕه‌ هه‌ڵده‌گرێت؟  ئایا ئه‌رکی پیاوانی ئاینی‌یه‌ بڕیار له‌سه‌ر کارێکی هونه‌ری بده‌ن؟  ڕێکخراوه‌ هونه‌رییه‌کان، هونه‌رمه‌ندان، نوسه‌ران بۆ خۆیان له‌ کوێی ئه‌م ڕووداوه‌دا‌ن؟  ئایا درامای ئاریا مه‌به‌ستی لێدانی پیرۆزێتی ئاینه‌؟

بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه‌، به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی میواندارێتی نوسه‌ر ئه‌حمه‌د ڕه‌زا نوسه‌ری درامای " ئاریا " ده‌کات که‌ ده‌ڵێت ئێستا ڕووبه‌ڕووی هه‌ندێ هه‌ڕه‌شه‌ بوونه‌ته‌وه‌ و ئێستا خۆیان شاردۆته‌وه‌.  هه‌روه‌ها به‌رنامه‌که‌ گفتوگۆیه‌ک له‌گه‌ڵ ئازاد جوندییانی لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ده‌کات‌ بۆ زانینی هۆکاری ڕاگرتنی په‌خشکردنی ئه‌و درامایه و ده‌ڵێت دراماکه‌ ڕاگیرا به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌وته‌ ژێر فشار و گوشاری ڕای گشتی‌یه‌وه‌.

بۆ گوێگرتن له‌ ته‌واوی به‌رنامه‌که‌، کلیکی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ بکه‌. 

emailme.gif ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن

  نوێترین هه‌واڵ
هێرشـێـكی گومان‌لێـكراوی ئه‌مریكا 4 ملیشـیا له‌ پاكسـتان ده‌كوژێت  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
CPJ خه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ ده‌كات كه‌ له‌پـێناو ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریدا تێـده‌كۆشن  Audio Clip Available  Video clip available
شاره‌زایان ده‌ڵێن ئه‌لقاعیده‌ ده‌یه‌وێت سوود له‌ قه‌یرانی دارایی جیهان وه‌ربگرێت  Audio Clip Available
کاردانه‌وه‌کان له‌ به‌رامبه‌ر ڕێـکه‌وتنی ئاسـایشی نێوان عێراق و ئه‌مریکا  Audio Clip Available
فه‌لاح مسته‌فا وه‌ڵامی قسه‌کانی مالیکی ده‌داته‌وه‌  Audio Clip Available
دکتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی ده‌ڵێت پـێده‌چێت ڕۆبه‌رت گه‌یتس له‌ پـۆسته‌که‌ی خۆیدا بمێنێته‌وه‌  Audio Clip Available
یاسای باری که‌سێتی له‌ هه‌رێمی کوردستان و کاردانه‌وه‌کان له‌سه‌ری  Audio Clip Available
ته‌ها حه‌سـه‌نیانی ده‌ڵێت ئێران سـیاسه‌تی دوو فاقی ده‌گرێته‌به‌ر  Audio Clip Available
سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئۆباما هێله‌ری کلنتن بۆ پـۆسـتی وه‌زیری ده‌روه‌وه‌ ده‌سـنیشـان بکات  Audio Clip Available
لایه‌نگرانی موقته‌دا ئه‌لسه‌در خۆپـیشـاندان له‌ دژی ڕێـکه‌وتنی عێراق و ئه‌مریکا سـازده‌که‌ن  Audio Clip Available  Video clip available
به‌هاکانی سه‌هه‌م و سه‌نه‌د له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا زیاتر داده‌به‌زێت  Audio Clip Available
ڕاپـۆرتێـک ده‌رباره‌ی کێشه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ عێراقدا  Audio Clip Available
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت ڕه‌نگه‌ په‌رله‌مان ڕێـکه‌وتنه‌ ئاسـایشـیـیه‌که‌ په‌سه‌ند بکات  Audio Clip Available
ڕوفاتی 150 ئه‌نفالکراو برایه‌وه‌ بۆ کوردسـتان  Audio Clip Available
دکتۆر عه‌ممار تۆعمه‌ ده‌ڵێت زه‌حمه‌ته‌ پـێشـبینی بکرێت په‌رله‌مانی عێراق چۆن ده‌نگ له‌سه‌ر ڕێـکه‌وتننامه‌که‌ ده‌دات  Audio Clip Available
جۆره‌کانی کۆڵسـترۆڵ و چۆنێتی خۆپاراسـتنی ته‌ندروسـتیمان  Audio Clip Available
ڕێـکخراوی خوێندکارانی کوردســتان له‌ زانکۆی جۆرج مه‌یسن پاره‌ بۆ منداڵانی نه‌خۆشی دڵ کۆده‌که‌نه‌وه‌  Audio Clip Available