Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
Search

 
جه‌لال تاڵه‌بانی: هه‌رچ هێرشێكی له‌شكری له لایه‌ن توركیاوه‌ بكرێته‌ سه‌ر عێراق، كاره‌سات بۆ توركیا دروست ده‌كات


02/07/2007
ده‌قی ڕاپۆرته‌كه‌ - 523KB دابه‌زێنه‌ audio clip
گوێبگره له‌ ده‌قی ڕاپۆرته‌كه‌ audio clip

Iraqi President Jalal Talabani

جه‌لال تاڵه‌بانی

سه‌رۆكی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی له میانه‌ی كۆنفرانسێكی نێونه‌ته‌وه‌ی ڕێكخراوی سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال له جنێڤ گوتی هه‌ر هێرشێكی له‌شكری له لایه‌ن توركیاوه‌ بكرێته‌ سه‌ر عێراق، كاره‌سات بۆ توركیا دروست ده‌كات.   به‌ڕێز تاڵه‌بانی پێی وایه‌ چاره‌سه‌رێكی سیاسی‌یانه‌ باشترین ڕێگایه‌ بۆ چاره‌سه‌كردنی ئه‌م كێشه‌یه‌.

تێبینی‌یه‌كانی تاڵه‌بانی دوا به‌ دوای ووتارێكی "دێنز بایكاڵ" سه‌رۆكی پارتی كۆماری گه‌ل له توركیا هات كه گوتبووی " له هه‌رێمی كوردستانی عێراقه‌وه‌، چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر توركیا و ڕه‌خنه‌ی له عێراق گرت كه‌وا ئاماده‌ نی‌یه‌ ئیدانه‌ی په‌كه‌كه‌ بكات."  هه‌روه‌ها گوتی عێراق بۆته‌ مه‌ڵبه‌ندی تیرۆریزمانی جیهان.

Turkey's PM R. Tayyip Erdogan (L) and Deniz Baykal, leader of CHP at Tesvikiye mosque in Istanbul (File)
سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگان و له پشتی‌یه‌وه‌ دێنز بایكاڵ سه‌رۆكی پارتی كۆماری گه‌ل له توركیا.
جێی باسه، له كاتێكدا كه تاڵه‌بانی و بارزانی ووتاره‌كانیان له‌و كۆنفرانسه‌دا پێشكه‌شكردووه‌، دێنز بایكاڵ هۆڵی كۆبونه‌وه‌كه‌ی به‌جێ هێشتووه‌.  به‌ هه‌مان شێوه‌ش، تاڵه‌بانی و بارزانی و شاندی كوردی هۆڵی كۆبونه‌وه‌كه‌یان جێهێشتووه‌ له كاتێكدا كه‌ بایكاڵ ووتاره‌كه‌ی پێشكه‌شكردووه‌. 

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌كانی نزیك له شاندی كوردییه‌وه‌ ده‌ڵێن له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ڕێكخراوه‌كه‌‌شدا، شه‌ڕه‌ ده‌مه‌یه‌کیش له نێوان تاڵه‌بانی و بایكاڵ‌دا ڕوویداوه‌.

بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌م باسه‌ كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ بكه‌.

emailme.gif ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن

  نوێترین هه‌واڵ
ئێران ده‌سـتیکرد به‌ مانۆڕه‌ ئاسـمانیـیه‌که‌ی  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
فریاد ڕه‌واندزی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان ڕه‌خنه‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا ده‌گرێت  Audio Clip Available
دڵشـاد نوعمان ڕه‌خنه‌ ده‌گرێت له‌وه‌ی که‌س داکۆکی له‌ مافی ئێزدیـیه‌کان ناکات  Audio Clip Available
مێزگردێـک ده‌رباره‌ی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئێران بۆ دوایـین پـێشـنیاری نێونه‌ته‌وه‌یی  Audio Clip Available
محه‌مه‌د حسێن ده‌ڵێت گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان بنچینه‌ی ئه‌ده‌بی داسـتانه‌  Audio Clip Available
نه‌رمین عوسمان ده‌ڵێت هه‌تا هه‌ڵـبژاردن له‌ عێراقدا نه‌کرێت گرفته‌کان چاره‌سه‌ر ناکرێن  Audio Clip Available
یاسادانه‌رانی عێراق وتووێـژه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ یه‌کشه‌ممه‌ دواده‌خه‌ن  Audio Clip Available
دکتۆر ڕه‌ئوف عوسمان له‌و بڕوایه‌دایه‌ یه‌کشه‌ممه‌ش یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان هه‌موار نه‌کرێته‌وه‌  Audio Clip Available
ڕزگار عه‌لی ده‌رباره‌ی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ که‌رکوک له‌ به‌غدا و یاسای هه‌ڵـبژاردن ده‌دوێت  Audio Clip Available
ئێران به‌ نیازه‌ مانۆری ئاسـمانی ئه‌نجام‌بدات  Audio Clip Available
زلهێزانی جیهان له‌ به‌رامبه‌ر سوربوونی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی بێ‌ئومێد ده‌بن  Audio Clip Available
کێشمه‌کێشی یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق  Audio Clip Available