 |
|
جه‌لال تاڵه‌بانی |
سه‌رۆكی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی له میانه‌ی كۆنفرانسێكی نێونه‌ته‌وه‌ی ڕێكخراوی سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال له جنێڤ گوتی هه‌ر هێرشێكی له‌شكری له لایه‌ن توركیاوه بكرێته سه‌ر عێراق، كاره‌سات بۆ توركیا دروست ده‌كات. به‌ڕێز تاڵه‌بانی پێی وایه چاره‌سه‌رێكی سیاسی‌یانه باشترین ڕێگایه بۆ چاره‌سه‌كردنی ئه‌م كێشه‌یه.
تێبینی‌یه‌كانی تاڵه‌بانی دوا به دوای ووتارێكی "دێنز بایكاڵ" سه‌رۆكی پارتی كۆماری گه‌ل له توركیا هات كه گوتبووی " له هه‌رێمی كوردستانی عێراقه‌وه، چه‌كدارانی په‌كه‌كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر توركیا و ڕه‌خنه‌ی له عێراق گرت كه‌وا ئاماده نی‌یه ئیدانه‌ی په‌كه‌كه بكات." هه‌روه‌ها گوتی عێراق بۆته مه‌ڵبه‌ندی تیرۆریزمانی جیهان.
 |
| سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگان و له پشتی‌یه‌وه دێنز بایكاڵ سه‌رۆكی پارتی كۆماری گه‌ل له توركیا. |
جێی باسه، له كاتێكدا كه تاڵه‌بانی و بارزانی ووتاره‌كانیان له‌و كۆنفرانسه‌دا پێشكه‌شكردووه، دێنز بایكاڵ هۆڵی كۆبونه‌وه‌كه‌ی به‌جێ هێشتووه. به هه‌مان شێوه‌ش، تاڵه‌بانی و بارزانی و شاندی كوردی هۆڵی كۆبونه‌وه‌كه‌یان جێهێشتووه له كاتێكدا كه بایكاڵ ووتاره‌كه‌ی پێشكه‌شكردووه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كانی نزیك له شاندی كوردییه‌وه ده‌ڵێن له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ڕێكخراوه‌كه‌شدا، شه‌ڕه ده‌مه‌یه‌کیش له نێوان تاڵه‌بانی و بایكاڵ‌دا ڕوویداوه.
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌م باسه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.