Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
Search

 
په‌رله‌مانی عێراقی مشتومڕه‌کانی تایبه‌ت به‌ یاسای نوێی نه‌وت دواده‌خات

04/07/2007

Iraqi parliament (file)

په‌رله‌مانی عێراق

په‌رله‌مانی عێراقی ده‌ستپێکردنی مشتومڕه‌کانی به‌رنوسی نوێی یاسای دابه‌شکردنی داهاته‌کانی نه‌وت دواده‌خات پاش ئه‌وه‌ی کورده‌کان و سونه‌کان ناڕه‌زایی خۆیان نیشان‌دا له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌یان به‌سه‌ر ئه‌و به‌رنوسه‌ نوێیه‌دا نه‌کردووه‌.

کابنه‌تی حکومه‌تی عێراقی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌ تێکڕایی ده‌نگ به‌رنوسی یاساکه‌یان په‌سه‌ند کرد و گوتیان په‌رله‌مان له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا ده‌ست به‌ مشتومڕکردن له‌سه‌ر یاساکه‌ ده‌کات.

  جێی باسه،‌ له 37 ئه‌ندامی کابنه‌تی حکومه‌ت، به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 12 وه‌زیری سه‌ر به‌ سونه‌کان و شیعه‌کان ئاماده‌ی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ نه‌بوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی له کابنه‌تی حکومه‌تی عێراقی کشاونه‌ته‌وه و مانیان گرتووه‌‌.

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش ده‌ڵێت هێشتا چاوییان به‌و به‌رنوسه‌ نوێیه‌که‌‌ نه‌که‌وتووه‌.  حکومه‌تی کوردی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕاگه‌یاندنێکی ده‌رکردووه‌ و تیایدا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر کابنه‌تی حکومه‌تی عێراقی ئه‌و به‌رنوسه‌ی په‌سه‌ند کردبێت که‌ کورده‌کان ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر نی‌یه‌ ئه‌وا ئه‌وان سه‌رپێچی له مافه‌ ده‌ستورییه‌کانی کورده‌کان ده‌که‌‌ن‌.  

نوێنه‌رانی به‌ره‌ی ته‌وافوقی عێراقیش که گروپێکی سونه‌یه‌ گوتویانه‌ ئه‌وان سه‌باره‌ت به‌و یاسایه‌ چه‌واشه‌ کراون و وورده‌کارییه‌کانیان پێ ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.

جێی باسه‌، ئه‌م به‌رنوسه‌ نوێیه‌ی یاسای نه‌وت پێکهێنراوه‌ پاش ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له لایه‌نه‌کان ناڕه‌زاییان نیشاندا و داوای دانوستاندنی نوێیان کرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنوسه‌ی کابنه‌تی عێراقی له مانگی دووی ڕابردوودا په‌سه‌ندی کردبوو.

emailme.gif ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن

  نوێترین هه‌واڵ
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌فریکا له‌ کاروباری جیهانیدا جودا نیـیه‌  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
قوتابخانه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی کوردی له‌ به‌غدا ده‌کرێته‌وه‌  Audio Clip Available
په‌خشـان زه‌نگه‌نه‌ ده‌ڵێت ده‌بێت‌ ژنان به‌شـداریـیه‌کی چالاکانه‌ له‌ هه‌ڵـمه‌ته‌کانی هه‌ڵـبژاردندا بکه‌ن  Audio Clip Available
قادر عه‌زیز ده‌ڵێت تا ئێسـتا بانگه‌شه‌کانی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی کوردسـتان به‌بێ کێشه‌ی گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌چووه‌  Audio Clip Available
ڕاپـۆرتێـک سه‌باره‌ت به‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق له‌ هه‌ولێر  Audio Clip Available
دکتۆر کرمانج گوندی باس له‌ مه‌سه‌له‌ی ده‌سـتوری هه‌رێمی کوردسـتان ده‌کات  Audio Clip Available
ئه‌حمه‌دی ئه‌سـکه‌نده‌ری ده‌رباره‌ی هه‌ڕه‌شه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما له‌ دژی ئێران ده‌دوێت  Audio Clip Available
هه‌ڵـبژاردنه‌کان و گۆڕان له‌ هه‌رێمی کوردسـتاندا  Audio Clip Available
هه‌ڵـبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان و ڕۆڵی ژنان و ئافره‌تان  Audio Clip Available
گرووپی 8 کۆتایی به‌ کۆبوونه‌وه‌کانیان له‌ ئیتالیا ده‌هێنن  Audio Clip Available
دکتۆر فوئاد حسێن ڕه‌تی‌ده‌کاته‌وه‌ ئه‌مریکا فشـاری خسـتبێته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سـیاسی کوردی  Audio Clip Available
دکتۆر ئازاد مورادیان ده‌ڵێت وه‌ک ئه‌زموونێـکی گه‌وره‌ چاو له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان ده‌که‌ین  Audio Clip Available
بڕیاره‌ سه‌رۆک ئۆباما سه‌ردانی وڵاتی گانا بکات  Audio Clip Available
ئازا قه‌ره‌داغی ده‌ڵێت له هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمدا هه‌موو لایه‌نه‌کان براوه‌ن  Audio Clip Available
سیروان داودی ده‌لێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن به‌سه‌ر که‌رکوک بسه‌پێنرێت ئه‌وا کێشه‌کانی شاره‌که ئاڵۆزتر ده‌بن  Audio Clip Available
ڕاپـۆرتێـک سه‌باره‌ت به‌ بانگه‌شه‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی کوردستاندا  Audio Clip Available