Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
Search

 
په‌رله‌مانی عێراقی مشتومڕه‌کانی تایبه‌ت به‌ یاسای نوێی نه‌وت دواده‌خات

04/07/2007

Iraqi parliament (file)

په‌رله‌مانی عێراق

په‌رله‌مانی عێراقی ده‌ستپێکردنی مشتومڕه‌کانی به‌رنوسی نوێی یاسای دابه‌شکردنی داهاته‌کانی نه‌وت دواده‌خات پاش ئه‌وه‌ی کورده‌کان و سونه‌کان ناڕه‌زایی خۆیان نیشان‌دا له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌یان به‌سه‌ر ئه‌و به‌رنوسه‌ نوێیه‌دا نه‌کردووه‌.

کابنه‌تی حکومه‌تی عێراقی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌ تێکڕایی ده‌نگ به‌رنوسی یاساکه‌یان په‌سه‌ند کرد و گوتیان په‌رله‌مان له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا ده‌ست به‌ مشتومڕکردن له‌سه‌ر یاساکه‌ ده‌کات.

  جێی باسه،‌ له 37 ئه‌ندامی کابنه‌تی حکومه‌ت، به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 12 وه‌زیری سه‌ر به‌ سونه‌کان و شیعه‌کان ئاماده‌ی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ نه‌بوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی له کابنه‌تی حکومه‌تی عێراقی کشاونه‌ته‌وه و مانیان گرتووه‌‌.

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش ده‌ڵێت هێشتا چاوییان به‌و به‌رنوسه‌ نوێیه‌که‌‌ نه‌که‌وتووه‌.  حکومه‌تی کوردی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕاگه‌یاندنێکی ده‌رکردووه‌ و تیایدا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر کابنه‌تی حکومه‌تی عێراقی ئه‌و به‌رنوسه‌ی په‌سه‌ند کردبێت که‌ کورده‌کان ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر نی‌یه‌ ئه‌وا ئه‌وان سه‌رپێچی له مافه‌ ده‌ستورییه‌کانی کورده‌کان ده‌که‌‌ن‌.  

نوێنه‌رانی به‌ره‌ی ته‌وافوقی عێراقیش که گروپێکی سونه‌یه‌ گوتویانه‌ ئه‌وان سه‌باره‌ت به‌و یاسایه‌ چه‌واشه‌ کراون و وورده‌کارییه‌کانیان پێ ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.

جێی باسه‌، ئه‌م به‌رنوسه‌ نوێیه‌ی یاسای نه‌وت پێکهێنراوه‌ پاش ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له لایه‌نه‌کان ناڕه‌زاییان نیشاندا و داوای دانوستاندنی نوێیان کرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنوسه‌ی کابنه‌تی عێراقی له مانگی دووی ڕابردوودا په‌سه‌ندی کردبوو.

emailme.gif ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن

  نوێترین هه‌واڵ
سه‌رۆک ئۆباما فه‌رمان ده‌دات گۆڕانکاری له‌ بژاره‌کانی شه‌ڕی ئه‌فغانسـتاندا بکرێت  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
ئیبراهیم لاجانی باس له‌ پـێشـێلکاریـیه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێراندا ده‌کات  Audio Clip Available
خه‌ڵـکی نه‌ینه‌وا ڕاپـۆرته‌که‌ی ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ڕه‌تده‌که‌نه‌وه‌  Audio Clip Available
دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم ده‌رباره‌ی دوا پـێشـهاته‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان ده‌دوێت  Audio Clip Available
ڕاپـۆرتێـک سه‌باره‌ت به‌ پـێـکهێنانی هاوپه‌یمانی کوردستان بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق  Audio Clip Available
ئێران چالاکوانێـکی سـیاسی کورد له‌سێداره‌ ده‌دات  Audio Clip Available
شه‌هاب شه‌یخی سه‌باره‌ت به‌ له‌سێداره‌دانی ئیحسان فه‌تاحیان ده‌دوێت  Audio Clip Available
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری ده‌ڵێت ڕه‌نگه‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق له‌ 18 ی مانگی یه‌کدا ئه‌نجام‌بدرێت  Audio Clip Available
دکتۆر دیندار زێباری ده‌ڵێت ده‌بێت نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕۆڵی له‌ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا هه‌بێت  Audio Clip Available
دکتۆر فوئاد حسێن ده‌رباره‌ی سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان بۆ ئه‌وروپا ده‌دوێت  Audio Clip Available
سه‌رۆک ئۆباما و ڕێبه‌رانی دیکه‌ی جیهان ڕۆژی جه‌نگاوه‌رانی دێرین به‌رز ڕاده‌گرن  Audio Clip Available  Video clip available
حکومه‌تی یه‌کگرتووی لوبنان بۆ یه‌که‌م جار کۆده‌بێته‌وه‌
په‌رله‌مانی تورکیا مشـتومڕ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد ده‌که‌ن  Audio Clip Available
سه‌رۆک ئۆباما ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمێـکی ماته‌مینی بۆ قوربانیانی فۆرت هوود ده‌بێت  Audio Clip Available
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له‌ پاکسـتان 30 که‌س ده‌کوژرێن
هێزه‌کانی ده‌ریایی کۆریای باکور و باشور ته‌قه‌ له‌ یه‌کتری ده‌که‌ن  Audio Clip Available
ئێران تاوانی سیخوڕی ده‌داته‌ پاڵ 3 ئه‌مه‌ریکایی‌ که‌ ده‌سـتگیرکردوون
دکتۆر فوئاد مه‌عسوم ده‌رباره‌ی چۆنێتی په‌سه‌ندکردنی یاسای هه‌ڵـبژاردن ده‌دوێت  Audio Clip Available