Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
Search

 
په‌رله‌مانی عێراقی مشتومڕه‌کانی تایبه‌ت به‌ یاسای نوێی نه‌وت دواده‌خات

04/07/2007

Iraqi parliament (file)

په‌رله‌مانی عێراق

په‌رله‌مانی عێراقی ده‌ستپێکردنی مشتومڕه‌کانی به‌رنوسی نوێی یاسای دابه‌شکردنی داهاته‌کانی نه‌وت دواده‌خات پاش ئه‌وه‌ی کورده‌کان و سونه‌کان ناڕه‌زایی خۆیان نیشان‌دا له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌یان به‌سه‌ر ئه‌و به‌رنوسه‌ نوێیه‌دا نه‌کردووه‌.

کابنه‌تی حکومه‌تی عێراقی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌ تێکڕایی ده‌نگ به‌رنوسی یاساکه‌یان په‌سه‌ند کرد و گوتیان په‌رله‌مان له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا ده‌ست به‌ مشتومڕکردن له‌سه‌ر یاساکه‌ ده‌کات.

  جێی باسه،‌ له 37 ئه‌ندامی کابنه‌تی حکومه‌ت، به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 12 وه‌زیری سه‌ر به‌ سونه‌کان و شیعه‌کان ئاماده‌ی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ نه‌بوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی له کابنه‌تی حکومه‌تی عێراقی کشاونه‌ته‌وه و مانیان گرتووه‌‌.

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش ده‌ڵێت هێشتا چاوییان به‌و به‌رنوسه‌ نوێیه‌که‌‌ نه‌که‌وتووه‌.  حکومه‌تی کوردی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕاگه‌یاندنێکی ده‌رکردووه‌ و تیایدا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر کابنه‌تی حکومه‌تی عێراقی ئه‌و به‌رنوسه‌ی په‌سه‌ند کردبێت که‌ کورده‌کان ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر نی‌یه‌ ئه‌وا ئه‌وان سه‌رپێچی له مافه‌ ده‌ستورییه‌کانی کورده‌کان ده‌که‌‌ن‌.  

نوێنه‌رانی به‌ره‌ی ته‌وافوقی عێراقیش که گروپێکی سونه‌یه‌ گوتویانه‌ ئه‌وان سه‌باره‌ت به‌و یاسایه‌ چه‌واشه‌ کراون و وورده‌کارییه‌کانیان پێ ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.

جێی باسه‌، ئه‌م به‌رنوسه‌ نوێیه‌ی یاسای نه‌وت پێکهێنراوه‌ پاش ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له لایه‌نه‌کان ناڕه‌زاییان نیشاندا و داوای دانوستاندنی نوێیان کرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنوسه‌ی کابنه‌تی عێراقی له مانگی دووی ڕابردوودا په‌سه‌ندی کردبوو.

emailme.gif ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن

  نوێترین هه‌واڵ
ئێران یۆرانیۆمی خۆی بۆ ئاسـتێـکی به‌رزتر ده‌پـیتێنێت  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
دکتۆر فوئاد حسێن باس له‌ سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان بۆ ئه‌مه‌ریکا ده‌کات  Audio Clip Available
عێراق به‌ نیازه‌ 10 بنکه‌ی ده‌نگدان له‌ ئوردن بکاته‌وه‌  Audio Clip Available
عه‌بدولباری زێباری ده‌رباره‌ی لێـدوانه‌کانی ئوسامه‌ ئه‌لنجێفی ده‌دوێت  Audio Clip Available
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ مه‌سه‌له‌ی کاندیده‌ دورخراوه‌کان یه‌کلایی بکرێته‌وه‌  Audio Clip Available
مه‌سـعود کوردپـور ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتانی ئێران دیانه‌وێت به‌ مه‌سه‌له‌ی ناوه‌کی کێشه‌کانی ناوخۆ بشـارنه‌وه‌  Audio Clip Available
په‌رله‌مانی نایجیریا ده‌نگ بۆ گواسـتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌دات  Audio Clip Available
بۆب دره‌یفس نیگه‌رانی هه‌یه‌ له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق ئاکامی خراپی لێـبکه‌وێته‌وه  Audio Clip Available
ئه‌مه‌ریکا و فه‌ره‌نسـا هه‌وڵ ده‌ده‌ن سـزای نوێی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌سه‌ر ئێراندا بسه‌پـێنرێت
دکتۆر مه‌حمود عوسـمان ده‌ڵێت قانون و سیاسه‌ت له‌ مه‌سه‌له‌ی کاندیده‌ دورخراوه‌کان تێـکه‌ڵاو کراوه‌  Audio Clip Available
قه‌یرانی ناوه‌کی ئێران و هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌ری دیپـلۆماسـیانه‌  Audio Clip Available
عارف نادری ده‌ڵێت ڕه‌خنه‌ی ڕێـکخراوه‌ جیهانیـیه‌کان له‌ ئێران کاریگه‌ری باشـیان ده‌بێت  Audio Clip Available
هیوا عوسمان ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق جیاواز ده‌بێت  Audio Clip Available
چاودێرانی ئه‌وروپایی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئۆکرانیا به‌رز ده‌نرخێنن  Audio Clip Available
ئێران ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم له‌ نیازی خۆی بۆ پـیتاندنی زیاتری یۆرانیۆم ئاگادار ده‌کاته‌وه‌  Audio Clip Available
مادح ئه‌حمه‌دی ده‌ڵێت ئه‌و بڕوا ناکات کێشه‌ی ناوه‌کی ئێران به‌ دیالۆگ چاره‌سه‌ربکرێت  Audio Clip Available
دکتۆر به‌رهه‌م سـاڵح ده‌ڵێت بڕیاری یه‌کخسـتنه‌وه‌ی هێزی پـێشـمه‌رگه‌ که‌وتۆته‌ قۆناغی جێبه‌جێـکردنه‌وه‌  Audio Clip Available
عارف ته‌یفور سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌ی کاندیده‌ دورخراوه‌کان ده‌دوێت  Audio Clip Available
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده‌ ده‌ڵێت تا زلهێزه‌کان ناکۆک بن هیچ سـزایه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌ر ئێران کاریگه‌ری نابێت  Audio Clip Available
دکتۆر جه‌بار قادر سه‌باره‌ت به‌ لێـدوانه‌کانی ڕۆبه‌رت گه‌یتس له‌سه‌ر په‌که‌که‌ ده‌دوێت  Audio Clip Available
په‌رله‌مانی عێراق مشتومڕ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کاندیده‌ دورخراوه‌کان ده‌کات  Audio Clip Available
سه‌رۆکی ئێران فه‌رمان ده‌دات یۆرانیۆمی وڵاته‌که‌ی بۆ ئاسـتێـکی به‌رزتر بـپـیتێنرێت  Audio Clip Available
مێزگردێـک ده‌رباره‌ی هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی بڕیاری دورخسـتنه‌وه‌ی کاندیده‌کان له‌ عێراق  Audio Clip Available
کۆمه‌ڵێـکی چه‌کدار له‌ عێراق ڤیدیۆی ڕفێندراوێـکی ئه‌مه‌ریکی بڵاوده‌کاته‌وه‌  Audio Clip Available
سـاڵح یاڵدز ده‌ڵێت کۆمه‌ڵه‌ هێرشێـکی به‌رنامه‌ بۆ داڕێژراو ده‌کرێته‌ سه‌ر پارتی به‌ده‌په‌ له‌ تورکیا  Audio Clip Available