ڕێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ بنكه له ئه‌مه‌ریكا ڕاپۆرت ئاماده ده‌كات سه‌باره‌ت
به پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له نێویاندا ڕاپۆرتی له‌سه‌ر ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له كوردستانی عێراق ئاماده كردووه و ئه‌مه‌ش بۆته مایه‌ی نیگه‌رانی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی.
ڕێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت هێزه‌كانی ئاسایشی كوردستان ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوان ده‌ده‌ن و له زیندان‌دا ده‌یانهێڵنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی دادگاییان بكه‌ن.
له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه، جانی دیلان میوانداری د. شوان موحه‌ممه‌د عه‌زیز وه‌زیری مافی مرۆڤی كوردستان و به‌ڕێز ستران عه‌بدوڵا سه‌نوسه‌ری گۆڤاری ئاسۆ ده‌كات.