Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
Search

 
WHO : ووڵاتانی ئه‌ندام له ڕێكخراوه‌كه‌یاندا له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان له به‌رامبه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌

17/07/2007

سه‌رۆكی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهان ده‌ڵێت هه‌ر هه‌موو 192 ووڵاتی ئه‌ندام له
ڕێكخراوه‌كه‌ی‌دا له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان ئه‌گه‌ر هاتوو په‌تای ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ له ناوچه‌كانیاندا سه‌رهه‌ڵبدات.

به‌ڕێوبه‌ری گشتی ڕێكخراوه‌که‌، مارگه‌ریت چان ده‌ڵێت ئه‌مه‌ به‌ره‌وپێشچوونێكی زۆر گه‌وره‌یه‌ به‌ به‌راوورد له‌گه‌ڵ دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا كه ته‌‌نها 50 ووڵات توانای به‌ گژداچوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌یان هه‌بوو.

هه‌روه‌ها چان گوتی به‌ر‌ه‌وپێشچوونه‌كانی ئه‌م دواییه‌ له بواری ته‌كنه‌لۆژیادا له‌وانه‌یه‌ مانای ئه‌وه‌ بگه‌یه‌نێت كه‌ ده‌شێت ڕێگه‌ له بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ئه‌م نه‌خۆشی‌یه‌ له جیهان‌‌دا بگیرێت.  به‌ڵام هاوكات هۆشداریدا له دژی كه‌می كه‌لوپه‌له‌ پێویسته‌كان بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشی‌یه‌ له جیهان‌دا.

جۆری كوشنده‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده، H5N1، تاوه‌كو ئێستا ته‌نها له باڵنده‌ و په‌له‌وه‌ڕی نه‌خۆشه‌وه‌ بۆ مرۆڤ گواستراوه‌ته‌وه‌،  به‌ڵام هه‌ندێ له شاره‌زایان باوه‌ڕییان وایه‌ كه‌ ئه‌م ڤایرۆسه‌ گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت و له‌وانه‌یه‌ له مرۆڤێكه‌وه‌ بۆ مرۆڤێكی تر بگوازرێته‌وه‌.

جێی باسه‌، تاوه‌كو ئێستا 192 كه‌س به ‌نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ له‌وه‌ته‌ی ئه‌م نه‌خۆشی‌یه‌ له ساڵی 2003 ه‌وه‌ بڵاوبۆته‌وه‌ و زۆربه‌شیان خه‌ڵكی كیشوه‌ری ئاسیان.‌

 

emailme.gif ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن

  نوێترین هه‌واڵ
ئه‌لڕوبێعی ده‌ڵێت پـێویسـته‌ ڕێـكه‌وتنـنامه‌ی سـتراتیژی واده‌ی كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراقی تیادابێت  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
دكتۆر پشـتیوان عه‌بدولقادر ده‌ڵێت ئه‌مریكاش ده‌یه‌وێت واده‌یه‌ك بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ عێراق دابنێت  Audio Clip Available
جه‌عفه‌ر شـكاك باس له‌ ژیانی خۆی له‌ ویلایه‌تی ڤێرجینیا ده‌كات  Audio Clip Available
ئه‌مه‌ریكا و چـیـك په‌یمانـنامه‌ی دانانی سـیسـتمی موشه‌كی به‌رگری مۆرده‌كه‌ن  Audio Clip Available
ڕه‌مه‌زانی حاجی مه‌شـهه‌دی ده‌ڵێت نابێت جێگای فه‌رهادی حاجی میرزایی گرتووخانه‌بێت  Audio Clip Available
ڕێبه‌رانی G8 هه‌ڵـبژاردنی مۆگابی ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌  Audio Clip Available
كۆمسـیۆنێـكی ئه‌مریكایی به‌ نیازه‌ یاسای ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕ له‌ وڵاته‌كه‌یان بگۆڕن  Audio Clip Available
وریا كرماشـانی ده‌رباره‌ی ده‌سـتێوه‌ردانی ئێران له‌ كاروباری هه‌رێمی كوردستان ده‌دوێت  Audio Clip Available
بۆمبێـكی لاڕێـگا 4 كه‌س له‌ باكوری عێراق ده‌كوژێت  Audio Clip Available
كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانستان ئاژانسێـكی بیانی به‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باڵوێزخانه‌ی هیندسـتان تاوانبار ده‌كه‌ن  Audio Clip Available
فریاد ڕه‌واندزی باس له‌ كۆسـپه‌كانی به‌رده‌م په‌سه‌ندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق ده‌كات  Audio Clip Available
ئاڵا تاڵه‌بانی سه‌باره‌ت به‌ ڕێـكه‌وتنی سـتراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مریكا ده‌دوێت  Audio Clip Available
سه‌رۆك بوش و سه‌رۆكی ڕوسیا له‌ ژاپـۆن كۆده‌بنه‌وه‌  Audio Clip Available
له‌ ئاكامی هێرشـێـكی خۆكوژی له‌ ئه‌فغانسـتان 41 كه‌س ده‌كوژرێن  Audio Clip Available
سه‌رۆك وه‌زیری عێراق باس له‌ ڕێـكه‌وتنێـكی ئاسایشی كورت خایه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌كات  Audio Clip Available
سـوره‌یا فه‌لاح باس له‌ كۆنفرانسی ڕاوێژگای لێـكۆڵینه‌وه‌ی ژنانی ئێران له‌ كالیفۆرنیا ده‌كات  Audio Clip Available
عه‌بدولڕه‌حمان مسـته‌فا باس له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی تاریق ئه‌لهاشمی بۆ كه‌ركوك ده‌كات  Audio Clip Available
دكتۆر مه‌حمود عوسـمان باس له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی عێراق ده‌كات  Audio Clip Available
ڕه‌دیف مسـته‌فا باس له‌ ڕه‌وشی ناو زیندانی صـه‌یدنایه‌ی سوریا ده‌كات  Audio Clip Available