 |
|
هونه‌رمه‌ند میدیا ره‌ئووف بێگه‌رد |
به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی بۆ ئه‌ڵقه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش له بواری شانۆگه‌ری کوردی‌دا ده‌مێنێته‌وه و میوانداری میدیا ره‌ئووف بێگه‌رد ده‌کات.
میدیا ره‌ئووف بێگه‌رد ده‌مێک ساڵه سه‌رقاڵی هونه‌ری شانۆیه و ده‌رچووی ئه‌کادمیای هونه‌ره جوانه‌کانی به‌غدایه. خانم بێگه‌رد هه‌روه‌ک چۆن له قۆناغێکی ژیانی‌دا خوێندکارێکی ئه‌کادمیای شانۆ بووه، هه‌رواش له‌سه‌ر وه‌ختێکی تری ته‌مه‌نی‌دا مامۆستای هونه‌ر بووه له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کان.
وا بۆ چه‌ند ساڵێکیش ده‌بێت، خانم میدیا بێگه‌رد نیشته‌جێی ئه‌وروپایه و له‌وێش له کاری شانۆیی و ده‌رهێنانی شانۆگه‌ری دانه‌بڕاوه و ئێستاش سه‌رقاڵی کارێکی شانۆگه‌ری نوێیه به ناونیشانی "ئه‌وه وایه".
بۆ گوێگرتنیش له درێژه‌ی ئه‌و گفتوگۆ تایبه‌ته‌ی هونه‌رمه‌ند میدیا ره‌ئووف بێگه‌رد بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، کرته له‌سه‌ر ئه‌و به‌سته‌ره‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بکه.