Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
Search

 
نوری ئه‌لمالکی ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌ سونه‌کان ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ و هیوا عوسمان ڕوون کردنه‌وه‌ی زیاترمان ده‌داتێ

05/08/2007
گفتوگۆیه‌ک له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان هیوا عوسمان audio clip

Iraqi President Jalal Talabani(C)poses with Prime Minister Nuri al-Maliki(L)and Vice President Adel Abdel Mahdi(R), 05 Aug 2007
سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالکی و جێگری سه‌رۆک عادل عه‌بدولمه‌هدی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش ده‌به‌ستن.
سه‌رۆک وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالکی داوای ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی شه‌ش له وه‌زیره‌ سونه‌کان ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ که له هه‌فته‌ی ڕابردوودا کشانه‌وه‌ی خۆیان له حکومه‌ت ڕاگه‌یاند.

به‌ڕێز ئه‌لمالکی ئه‌م بڕیاره‌ی خۆی ڕاگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی‌ و جێگری شیعه‌ی سه‌رۆک عادل عه‌بدولمه‌‌هدی کۆبۆوه‌،  به‌ڵام  جێگری سونه‌ی سه‌رۆک به‌شداری له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا نه‌کرد.

ڕێبه‌ره‌کان ده‌ڵێن هیوادارن ئه‌و شه‌ش وه‌زیره‌‌ی سه‌ر به‌ گروپی به‌ره‌ی ته‌وافوق که گه‌وره‌ترین بلۆکی عه‌ره‌به‌ سونه‌کانن له په‌رله‌مان‌دا، ڕای خۆیان بگۆڕن و بۆ ناو حکومه‌ت بگه‌ڕێنه‌وه‌.

ووته‌بێژێکی به‌ره‌ی ته‌وافوق، ره‌فع ئه‌‌لعیساوی گوتویه‌تی حکومه‌تی به‌ ڕێبه‌رایه‌تی شیعه‌کان نه‌یتوانیوه‌ داخوازییه‌کانی هاوپه‌یمانێتی‌یه‌که‌یان جێبه‌جێ بکات بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ چه‌کداره‌ شیعه‌کان و  ریفۆرم له شێوازی ئه‌و هه‌ڵمه‌ت و ده‌ستگیر کردنانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

 به‌ڕێز تاڵه‌بانیش ده‌ڵێت له هه‌فته‌ی داهاتوودا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مالکی و جێگری سونه‌ی سه‌رۆک و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق مه‌سعود بارزانی کۆده‌بێته‌وه‌ تاوه‌کو کێشه‌ سیاسی‌یه‌کانی ووڵات چاره‌سه‌ر بکه‌ن.

له واشنتۆنیش، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش گرنگی‌یه‌کی ئه‌وتۆی نه‌داوه‌ به‌ کشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی سونه‌کان له حکومه‌ت.

جێی باسه‌، به‌ره‌ی ته‌وافوق له مانگی شه‌شه‌وه‌، ئه‌ندامێتی خۆیان له ناو حکومه‌ت‌دا هه‌ڵپه‌ساندووه‌ وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له دژی ئه‌‌و هه‌ڵوێسته‌ی نیشاندرابوو له به‌رامبه‌ر تاوانبارکردنی وه‌زیری که‌لتوری ئه‌سعه‌د ئه‌لهاشمی به‌وه‌ی ده‌ستی هه‌بووه‌ له کوشتنی سیاسه‌تمه‌دارێکی تری عێراقیدا.

سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنه‌کانی سه‌رۆکی عێراقیش، هاوکار به‌ڵێن ساڵح گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان هیوا عوسمان به‌رپرسی کاروباری ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی سازدا.  بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌و گفتوگۆیه‌، کلیکی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ بکه‌.‌

emailme.gif ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن

  نوێترین هه‌واڵ
په‌رله‌مانی عێراق یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2010  په‌سه‌ند ده‌کات  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت هه‌وڵێـکی زۆر ده‌درێت بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێـکه‌وتن له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن  Audio Clip Available
مادیح ئه‌حمه‌دی سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ناو ئێران ده‌دوێت  Audio Clip Available
هێزه‌ سه‌ربازیـیه‌کانی سـعودیـیه‌ کۆنتڕۆڵی شـاخه‌کانی هاوسـنووری یه‌مه‌ن ده‌که‌ن  Audio Clip Available
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رنووسی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی په‌سه‌ند ده‌کات  Audio Clip Available
په‌یمان عه‌بدولقادر و هونه‌ری شێوه‌کاری  Audio Clip Available
مێزگردێـک ده‌رباره‌ی تێپه‌ڕبوونی سی سـاڵ به‌سه‌ر داگیرکردنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ ئێران  Audio Clip Available
له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له‌ پاکسـتان 13 که‌س ده‌کوژرێن  Audio Clip Available
ڕزگار عه‌لی ده‌ڵێت ده‌ستی ده‌ره‌کی و ناوه‌کی زۆر هه‌یه‌ بۆ ئه‌نجام‌نه‌دانی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ عێراق  Audio Clip Available
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت لیژنه‌که‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ لێـکۆڵینه‌وه‌ نه‌هاتبوو  Audio Clip Available
دکتۆر فوئاد حسێن ده‌ڵێت کۆنفرانسه‌که‌ی تورکیا ئه‌نجامی باشی هه‌بووه‌  Audio Clip Available
پـۆلیسی تاران ده‌ڵێت زیاتر له‌ 100 که‌س له‌ خۆپـیشـاندانه‌کانی 4 ی مانگدا ده‌سـتگیرکران  Audio Clip Available
ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت ناتۆ به‌ هه‌ڵه‌ 7 له‌ هێزه‌کانی ئاسایشی وڵاته‌که‌ی کوشـتووه‌
یاسای هه‌ڵـبژاردنی عێراق  Audio Clip Available
کورد و چۆنێتی به‌شـداری له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراق  Audio Clip Available