 |
| فرۆشیارێكی باڵنده و په‌له‌وه‌ڕ چاوه‌ڕێی كڕیاران ده‌كات. |
وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌نده‌نوسیا ده‌ڵێت ژنێك له بالی گیانی له ده‌ستداوه له ئاكامی تووشبوونی به ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده. ئه‌مه‌ش دووه‌م حاڵه‌تی قوربانی نوێیه له ئاكامی ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزا بكه‌وێته‌وه له دوورگه‌ی هاوینه‌هه‌واری بالی بكه‌وێته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ئه‌و ژنه ڕۆژی سێشه‌ممه گیانی له ده‌ستداوه و باوه‌ڕده‌كرێت دوای نزیك بوونه‌وه له باڵنده و په‌له‌وه‌ڕ نه‌خۆش كه‌وتبێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌تی قوربانی‌یه نوێیه له لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی‌یه‌وه جه‌خت بكرێته‌وه‌ه ئه‌وا به‌م شێوه‌یه سه‌رجه‌می قوربانی‌یه‌كانی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له ئه‌نده‌نوسیا ده‌گاته 84 كه‌س.
جێی باسه، له‌وه‌ته‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له ساڵی 2003 ه‌وه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا سه‌ری هه‌ڵداوه، تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی 200 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه.