Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
Search

 
زانایان دڵنیا نین له‌وه‌ی باڵنده‌ كێوییه‌كان هه‌ڵگری ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ن یان نا


07/09/2007

لێكۆڵه‌ره‌وان ده‌ڵێن توێژینه‌وه‌كان ناتوانن جه‌خت بكه‌نه‌‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ باڵنده‌ كێوییه‌كان هه‌ڵگری ڤایرۆسی كوشنده‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ن یان نا و ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی سیسته‌مێكی یه‌كگرتووی باوه‌ڕپێكراو بۆ چاودێریكردنی زانیارییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ ڤایرۆسی " H5N1" له نێو باڵنده‌ كێوییه‌كاندا نی‌یه‌. 

Scott Newman, FAO

سكۆت نیومان

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شاره‌زایان له‌ بانگكۆك كۆبونه‌ته‌وه‌ تاوه‌كو ڕێگای نوێ بدۆزنه‌وه‌ بۆ به‌دواچوونی چۆنێتی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كوشنده‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌‌.  له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا، ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له 12 ووڵاتی جیاوه‌ پتر له 70 شاره‌زای بانگهێشت كردووه‌. 

سكۆت نیومان، ڕێكخه‌ری پرسیاره‌ گشتی‌یه‌كان سه‌باره‌ت به‌ ژیانی كێوی و جه‌نگه‌ڵستانه‌ نێوده‌وڵه‌تی‌یه‌كان، ده‌ڵێت ئامانجی ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ی بانگكۆك، دیاریكردنی ئه‌و پشتگیری و ڕاهێنانه‌یه‌ كه ووڵاتانی جیاجیا پێویستیانه‌ بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ڕێگاكانی چاودێریكردنی ژیانی كێوی.   نیومان ده‌شڵێت له دارستان و جه‌نگه‌ڵستانی هه‌ندێ ووڵاتان نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ و له زۆر ووڵاتی دیكه‌شدا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.   هه‌روه‌ها گوتی هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر ووڵاته‌ی به‌ شێوازێكی جیاواز چاودێری ڕه‌وشی دارستان و جه‌نگه‌ڵستانه‌كانیان ده‌كه‌ن.  هه‌ندێ له ‌ووڵاتانیش هه‌وڵی ڕاگرتنی ڕه‌وشی دروستی دارستانه‌كانیان به‌ شێوه‌یه‌كی باش ده‌ده‌ن و هه‌ندێكی تریشیان باڵنده‌ و په‌له‌وه‌ڕی مرداره‌وه‌بوو هه‌ڵده‌گرنه‌وه‌ و به‌ شوێن نیشانه‌كانی ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشی له دارستان و جه‌نگه‌ڵستانه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن. 

شاره‌زایانی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ش ده‌ڵێن بوونی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ له ناو جه‌نگه‌ڵستانه‌كان‌دا ڕوون نی‌یه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێشتا به‌ڵگه‌یه‌كی زۆر ئاشكرا نی‌یه‌ بۆ بوونی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ له نێو باڵنده‌ و په‌له‌وه‌ڕه‌ كێوییه‌كاندا یان له‌وانه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ هێشتا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌ و ته‌نها ڕێگه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ له جه‌نگه‌ڵستانه‌كاندا، دانانی سیسته‌مێكی یه‌كگرتووی چاودێریكردنه.‌ 

جێی باسه‌، له‌وه‌ته‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ له ساڵی 2003 ه‌وه‌ بڵاوبۆته‌وه‌، ملیۆنه‌ها باڵنده‌ و په‌له‌وه‌ڕ سه‌ربڕاون.  هه‌روه‌ها ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهان ده‌ڵێت زیاتر له 320 كه‌س به‌ ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ له 12 ووڵاتی جیهان‌دا گیانیان له ده‌ستداوه‌ و هه‌روه‌ها 200 باڵنده‌ و په‌له‌وه‌ڕیش له ده‌ست چوون.‌

emailme.gif ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن

  نوێترین هه‌واڵ
له‌ چه‌ند هێرشێـکدا له‌ ئه‌فغانسـتان 4 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی و 8 سه‌ربازی ئه‌فغانی ده‌کوژرێن

  هه‌واڵی زیاتر
خالید شوانی ده‌ڵێت په‌رله‌مان ده‌توانێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆکایه‌تی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان تێپه‌ڕ بکات  Audio Clip Available
ئه‌مه‌ل شوکر داوا ده‌کات کار بۆ ڕاگرتنی چۆڵـکردنی جه‌له‌ولا بکرێت  Audio Clip Available
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت سـووننه‌کان هۆڵی په‌رله‌مانیان جێهێشـتووه‌  Audio Clip Available
21 که‌سی ڕفێندراو له‌ فلپین ده‌کوژرێن
سه‌رۆکی ئیسرائیل ده‌ڵێت بونیادکردنی نیشـته‌جێــیه‌کان کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ نیـیه‌  Audio Clip Available
ئه‌حمه‌د سه‌عید شه‌یخی داوای پـیاداچوونه‌وه‌ به‌ حوکمی له‌سێداره‌دانی شێرکۆ مه‌عارفی ده‌کات  Audio Clip Available
که‌مال که‌رکوکی ده‌ڵێت ئاماده‌نین له‌ هه‌ڵـبژاردنێـکدا به‌شـداری بکه‌ین فرتوفێڵی تیادا بکرێت  Audio Clip Available
شه‌ریف بێهروز ده‌رباره‌ی نامه‌که‌ی مسـته‌فا هیجری بۆ بان کی مون ده‌دوێت  Audio Clip Available
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد نامه‌یه‌ک له‌ دژی سـوریا ئاڕاسته‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات  Audio Clip Available
ئێران ده‌سـتیکرد به‌ مانۆڕه‌ ئاسـمانیـیه‌که‌ی  Audio Clip Available
دیموکراته‌کان ڕه‌زامه‌ندی سینات به‌ده‌سـت‌ده‌هێنن له‌ مه‌سه‌له‌ی ده‌سـتکردن به‌ مشـتومڕ له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی  Audio Clip Available
فریاد ڕه‌واندزی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان ڕه‌خنه‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا ده‌گرێت  Audio Clip Available
دڵشـاد نوعمان ڕه‌خنه‌ ده‌گرێت له‌وه‌ی که‌س داکۆکی له‌ مافی ئێزدیـیه‌کان ناکات  Audio Clip Available
مێزگردێـک ده‌رباره‌ی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئێران بۆ دوایـین پـێشـنیاری نێونه‌ته‌وه‌یی  Audio Clip Available
محه‌مه‌د حسێن ده‌ڵێت گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان بنچینه‌ی ئه‌ده‌بی داسـتانه‌  Audio Clip Available
نه‌رمین عوسمان ده‌ڵێت هه‌تا هه‌ڵـبژاردن له‌ عێراقدا نه‌کرێت گرفته‌کان چاره‌سه‌ر ناکرێن  Audio Clip Available
یاسادانه‌رانی عێراق وتووێـژه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ یه‌کشه‌ممه‌ دواده‌خه‌ن  Audio Clip Available
دکتۆر ڕه‌ئوف عوسمان له‌و بڕوایه‌دایه‌ یه‌کشه‌ممه‌ش یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان هه‌موار نه‌کرێته‌وه‌  Audio Clip Available
ڕزگار عه‌لی ده‌رباره‌ی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ که‌رکوک له‌ به‌غدا و یاسای هه‌ڵـبژاردن ده‌دوێت  Audio Clip Available
ئێران به‌ نیازه‌ مانۆری ئاسـمانی ئه‌نجام‌بدات  Audio Clip Available
زلهێزانی جیهان له‌ به‌رامبه‌ر سوربوونی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی بێ‌ئومێد ده‌بن  Audio Clip Available
کێشمه‌کێشی یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق  Audio Clip Available