چین ده‌ركه‌وتنی جۆری كوشنده‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده، H5N1، له نێو كێڵگه‌ی
 |
| كێڵگه‌یه‌كی باڵنده و په‌له‌وه‌ڕ له هه‌رێمی ئانهوی له ڕۆژهه‌ڵاتی چین |
مراوییه‌كان له هه‌رێمی گوانگدۆنگ له باشوری چین جه‌خت ده‌كاته‌وه.
وه‌زیری ته‌ندروستی هۆنگ كۆنگ، یۆرك چاو، ڕۆژی دووشه‌ممه گوتویه‌تی كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له چین ئه‌م هه‌واڵه‌یان پشت ڕاستكرده‌وه پاش ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان نیشانیاندا ڤایرۆسی H5N1 له ناوچه‌ی پانیوودا هه‌یه.
هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا، زیاتر له نۆ هه‌زار مراوی له پێنج كێڵگه‌ی پانیوودا مردار بوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها زیاتر له 32 هه‌زار مراوی تریش سه‌ربڕاون به‌و ئامانجه‌ی ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌م ڤایرۆسه ڕابگیرێت.
ناوچه‌ی پانیووش ده‌كه‌وێته نزیك هۆنگ كۆنگ كه له‌وێ كاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی هێنانی مراوی و قازی به‌ستوویان له هه‌رێمی گوانگدۆنگه‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته ڕاگرتووه.
جێی باسه، ڕێكخراوتی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 25 حاڵه‌تی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له چین جه‌خت كراوه‌ته‌وه و له‌وانه‌ش شانزده‌یان گیانیان له ده‌ستداوه.