Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌ركی ئێمه ڕاگه‌یاندنه
ته‌نیا نوسین
هه‌رێم و بابه‌ت
به‌رنامه
ئۆدیۆ
خزمه‌ته‌کان
كوردسـتانی عێراق گومانی تێدا نیـیه سه‌رزه‌مینێـكی ده‌وڵه‌مه‌نده، وه‌كو ده‌گوترێت نه‌ك ته‌نها سه‌به‌ته‌یه‌كی نان بووه بۆ كوردسـتان، به‌ڵـكو بۆ سه‌رانسه‌ری عێراق. كوردسـتان سه‌رزه‌مینێـكه پـڕ له به‌روبوومه، خاوه‌ن كه‌شـێـكی دڵڕفێنه و ڕووبار و جۆگه‌له و ئاوێـكی زۆریشی تێدایه، خاكێـكی پـڕ به‌روبوومی هه‌یه، هه‌ر له گه‌رمین و گه‌رمه‌سێره‌وه بگه‌ره تاكو كوێسـتانه‌كه‌ی، هه‌موو جۆره میوه‌یه‌كی تێدا سه‌وز ده‌بێت و خاوه‌نی 50% میوه و گه‌نم و جۆی عێراقه و به‌پـێی مێژوونووسـان كوردسـتان یه‌كێـك له‌و شوێنانه‌ی كه بۆ یه‌كه‌مین جار مرۆڤ تیایدا نیشته‌جێ بووه و كشـتوكاڵی كردووه.كوردسـتانی عێراق گوند و لادێـكانی بنكه و په‌ناگه‌ی شۆڕشه‌كه‌ی بوونه و پـیاوانی جوتیار و هێزی پـێشـمه‌رگه‌ی بوونه، كه له سه‌رئه‌نجامدا ڕژێمی سه‌دام حسێن قین و توڕه‌یی خۆی به‌سه‌ریاندا ڕژاندبوو و گوند و دێهاتی ته‌خت و ته‌فروتونا كردبوو، كانیاوه‌كان به چیمه‌نتۆ داخسـتبوو، ئاو ڕووباره‌كانی ژه‌هراوی كردبوو ، به گشتی گوند به واتای گوند نه‌مابوو، وه دارودره‌خت و جه‌نگه‌ڵه‌كانیشی هه‌موو له‌ناوبرابوون، واته كوردسـتانی ڕازاوه كێ‌و ده‌شـتێـكی ڕه‌ق و ڕووتی لێ هێشـتبووه‌وه.پاش ڕوخانی سه‌دام و بگره له پـێشـدا، پاش ڕاپه‌ڕینه‌كه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان هه‌وڵی داوه سه‌رله‌نوێ گوند و دێـهاته‌كانی كوردسـتان دروستبكاته‌وه و ئاوه‌دان بكرێنه‌وه و سه‌رله‌نوێ جوتیاره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر گونده‌كانیان بۆ ئه‌وی وه‌كو جاران له كشـتوكاڵ و په‌روه‌رده‌كردنی مه‌ڕ و ماڵاتیان به‌رده‌وامبن، به‌ڵام وا دیاره نابه‌رابه‌ریـیه‌ك له نێوان به‌ره‌و پـێشه‌وه‌چوونی شـاره‌كاندا هه‌یه به‌رامبه‌ر به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گوند و دێهاته‌كان.ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئاگاداربین له باره‌ی ستراتیژیـیه‌ت و پلان و به‌رنامه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان بۆ گه‌شه‌پـێدانی باری گوندنشینه‌كان و سه‌رله‌نوێ ژیانه‌وه‌ی زه‌ویوزار و ژیانیان، هاوكارمان جانی دیلان له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری عه‌بدول عه‌زیز ته‌یب، وه‌زیری كشـتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتانی كردووه.ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 44 خوله‌كه.
ئه‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه بۆ چاپكردن