Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌ركی ئێمه ڕاگه‌یاندنه
ته‌نیا نوسین
هه‌رێم و بابه‌ت
به‌رنامه
ئۆدیۆ
خزمه‌ته‌کان
ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆریای باشور به هه‌زاران مراویـیان له چوار كێـڵـگه‌ی په‌له‌وه‌ری باشوری وڵاته‌كه‌دا له‌ناوبرد، پاش ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌ركه‌وت ڤایرۆسی H7 ی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵـنده‌یان له نێودا بڵاوبۆته‌وه.كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵـێن ڤایرۆسه‌كه له كێڵـگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ری نزیـك شـاری گوانگجوو سه‌ریهه‌ڵـداوه، نزیكه‌ی 250 كیلۆمه‌تر له باشوری سیئوله‌وه دووره. وه‌ك هه‌وڵێـكی خۆپاراستن و بنبڕكردنی نه‌خۆشـیـیه‌كه نزیكه‌ی 3800 مراوی له‌و كێڵـگه‌یه‌دا له‌ناوبراون و زیاتر له 12 هه‌زاری تر له سێ كێڵـگه‌ی تری ئه‌و ناوچه‌یه‌دا له‌نابراون.ئه‌م جۆری ئه‌نفلۆنزای باڵـنده‌یه‌ی كه به H7 ناسـراوه زه‌حمه‌ته مرۆڤ تووشی بـبێت.شـایانی باسه به‌هۆی حه‌وت جار ئه‌نفلۆنزای باڵـنده‌ی جۆری H5N1 له كۆریای باشور له نێوان مانگی یازده‌ی 2006 تا مانگی سێی ئه‌مسـاڵدا بڵاوبۆته‌وه، بازرگانی و ناردنی په‌له‌وه‌ر له‌و وڵاته بۆ ده‌ره‌وه زیانی پـێـگه‌یشتووه.ڕێـكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت له سـاڵی 2003 وه تا ئێسـتا به لایه‌نی كه‌م 206 كه‌س به‌هۆی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵـنده‌ی جۆری H5N1 گیانیان له‌ده‌سـتداوه. هیچ جۆره حاڵه‌تێـكی مردنی مرۆڤ له كۆریای باشور ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
ئه‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه بۆ چاپكردن