Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌ركی ئێمه ڕاگه‌یاندنه
ته‌نیا نوسین
هه‌رێم و بابه‌ت
به‌رنامه
ئۆدیۆ
خزمه‌ته‌کان
شه‌وی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕێـكـكه‌وتی 3 ی یه‌ك كۆنفرانسی ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ئه‌نجامدرا. له‌و هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌ی كه له ویلایه‌تی ئایاوادا به‌ڕێوه‌چوو، سـیناتۆری دیموكراتی ویلایه‌تی ئیلینۆیز باراك ئۆبامای ڕه‌ش پـێسـت سه‌ركه‌وتنێـكی گه‌وره‌ی به‌ده‌سـتهێنا، له كۆماریـیه‌كانیش مایك هه‌كه‌بی فه‌رمانداری پـێشـووی ئه‌ركه‌نسـاس سه‌ركه‌وتنێـكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی به‌ده‌ستهێنا. ئه‌مه قۆناغی سه‌ره‌تایی هه‌ڵـبژاردنه و هێشـتا قۆناغی گرنگتر له‌ڕێـدایه.بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتووش له ویلایه‌تی نیو هامشـه‌ر كۆنفرانسێـكی ئاماده‌كاری دیكه ئه‌نجام بدرێت. به‌پـێی هه‌ڵـبژاردنه‌كانی ڕابردووی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كۆنفرانسی نیو هامـشـه‌ر زۆر گرنگه.بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه:دكتۆر كرمانج گوندی، مامۆسـتا له زانكۆی تێنسی سـته‌یت.دكتۆر ئاوات عه‌لیار، شـاره‌زای كاروباری سـیاسی.ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 47 خوله‌كه.
ئه‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه بۆ چاپكردن