Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
Search

 
ئامانجی له‌شـكركێشی توركیا بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان و ده‌رئه‌نجامه‌كانی

29/02/2008
ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ 7.16MB - دابگره (Real) audio clip
ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ 7.16MB - گوێبگره (Real) audio clip

له‌شـكری توركیا ڕایگه‌یاند كه‌وا پاش به‌ده‌سـتهێنانی ئامانجه‌كانی له‌ شه‌ڕی دژی په‌كه‌كه‌ هێزه‌كانی خۆی له‌ هه‌رێمی كوردسـتان كشـانۆته‌وه‌.

كێشه‌ی كورد له‌ توركیا و خه‌باتكردن له‌ پـێناوی مافه‌ بناغه‌یی‌یه‌كان نه‌ك ته‌نها زاده‌ و له‌دایكبووی 24 سـاڵ له‌مه‌وپـێشـه‌ به‌ڵـكو ده‌گڕێته‌وه‌ بۆ پـێش له‌دایكبوونی كۆماری توركیا و شـێـكه‌ره‌وان و لێـكۆڵه‌ره‌وان له‌و بڕوایه‌دان تا ئێسـتا هیچ كام له‌ حكومه‌ته‌كانی توركیا هه‌وڵیان نه‌داوه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریـیه‌ك بۆ كێشـه‌كه‌ و كۆتایی‌هێنان به‌ شه‌ڕ و توندوتیژیـیه‌كان.

شـاره‌زایان له‌و بڕوایه‌دان هێرشی ئه‌م دوایـیه‌ی توركیا بۆ سه‌ر كوردسـتانی عێراق ته‌نها مه‌به‌ست په‌كه‌كه‌ نیـیه‌ و نه‌بووه‌، به‌ڵـكو چه‌ندین هۆ له‌ پـشـتی ئه‌م هێرشـانه‌دا بووه‌. هه‌ر له‌ ململانه‌ی ناوخۆدی حكومه‌تی توركیاوه‌ بگره‌ تاكو كێشـه‌ی كه‌ركوك و هه‌بوونی ناسـنامه‌یه‌كی كوردی له‌ چوارچێوه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتاندا له‌ كوردسـتانی عێراق و مه‌ترسی له‌دایكبوونی وڵاتێـكی سه‌ربه‌خۆی كوردی.

ڕۆژنامه‌نووسێـكی كورد ده‌ڵێت له‌ كاتێـكدا گه‌لی كورد به‌ خۆشـحاڵـیـیه‌وه‌ ده‌یڕوانیـیه‌ سه‌ربه‌خۆی كۆسـۆڤۆ و به‌ خه‌ون و هیوای ئه‌وه‌ بوون ڕۆژێـكیش نۆره‌ی ئه‌وانیش بێت یه‌كسه‌ر توركیا له‌ خه‌و ڕایچڵه‌كاندن.

ڕۆژنامه‌نووسـان و لێـكۆڵه‌ره‌وان ده‌ڵێن توركیا به‌م هێرشه‌ی یه‌كێـك له‌ ئاسایشـترین به‌شی عێراقی نائارام كردووه‌.

بێ هه‌ڵوێسـتی و بێ ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراق، بێ توانایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان و پـشـتیوانی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان و هه‌ندێ وڵاتانی تر له‌ توركیا و دابینكردنی زانیاریـیه‌كان، عێراق وای لێـهاتووه‌ وه‌كو ڕۆژنامه‌نووسـێـك ده‌ڵێت ماڵێـكی بێ سه‌ر و ده‌ر و په‌نجه‌ره‌ كه‌ هه‌ر كه‌سـێـك به‌ ئاره‌زووی خۆی هه‌ر كاتێـك و له‌ هه‌ر كوێـیه‌كه‌وه‌ بیه‌وێت دێته‌‌ ژووره‌وه‌.

شـاره‌زایان له‌و بڕوایه‌دان توركیا ده‌یه‌وێت ڕۆڵـێـك له‌ ناوچه‌كه‌دا بـبینێت و ده‌ستی هه‌بێت له‌ داڕشـتنی ئاینده‌ی عێراق، وه‌ هێرشبردنه‌ سه‌ر پارتی كرێـكارانی كوردسـتان باشـترین هۆیه‌ بۆ خۆ نزیـكـكردنه‌وه‌ له‌ به‌ گه‌یاندنی به‌و ئامانجه‌.

پـرسـیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌:

ئایا توركیا له‌ ڕووی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌وه‌ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ پـێشـێلی له‌ خاكی وڵاتێـكی تردا بكات؟

ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ به‌رپـرسـن له‌ پاراسـتنی عێراق ده‌بێت وه‌ها ڕێـگا به‌ توركیا بده‌ن تا ده‌ستی واڵابێت له‌ باكوری عێراق و ڕاوه‌دوونانی شه‌ڕه‌كه‌رانی په‌كه‌كه‌ بكات و ئارامی ناوچه‌كه‌ تێـكبدات؟

ئایا ئه‌م هێرشـه‌ی توركیا به‌ چرای سه‌وز و ئاگاداری ئه‌مریكا چ كاردانه‌وه‌یه‌كی ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیـیه‌كانی گه‌لی كوردسـتان و حكومه‌تی ئه‌مریكا؟

ئایا وه‌كو توركیا ده‌ڵێت به‌ كوشـتنی فره‌تر له‌ 200 له‌ شه‌ڕكه‌رانی په‌كه‌كه‌ ئامانجه‌كانی به‌ده‌سـتهێناوه‌؟ وه‌ یاخود جه‌نه‌ڕاڵێـكی خانه‌نشین ده‌ڵێت هێرشه‌كه‌ زۆرتر له‌ ڕووی سـایكۆلۆجیـیه‌وه‌ بووه‌ تاكو له‌شـكری.

ئایا توركیا پاش توانه‌وه‌ی به‌فری زسـتان جارێـكی تر په‌نا ده‌باته‌ شه‌ڕ دژ به‌ په‌كه‌كه‌؟

ئایا له‌ ڕاسـتیدا توركیا شه‌ڕی په‌كه‌كه‌ی كردووه‌ و یاخود چیا ڕووته‌ڵه‌كانی كوردسـتان؟

ئایا ئه‌كرێت دیالۆگ و چاره‌سه‌ری دیبلۆماسـیـیانه‌ جێـگای شه‌ڕ و توندوتیژی بگرێته‌وه‌؟

بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیارانه‌ و هۆی ڕاسـته‌قینه‌ی هێرشـه‌كانی توركیا هاوكارمان جانی دیلان له‌ به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه‌:
دكتۆر ڕه‌مزی كارتاڵ، ئه‌ندامی پـێشـووی په‌رله‌مانی توركیا و ئه‌ندامی ئێسـتای كۆما جڤاكی كوردسـتان له‌ برۆكسـل.
دكتۆر جه‌بار قادر، مامۆسـتای زانكۆی كۆیه‌ و شـاره‌زای كاروباری توركیا.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه‌ 47:20 خوله‌كه‌.

emailme.gif ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن

  نوێترین هه‌واڵ
توركیا به‌ فڕۆكه‌ و تۆپ هێرش بۆ سه‌ر سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد له‌ باكوری عێراق ده‌كات  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
كۆریا باكور له‌ لیسـتی تێرۆری وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا لاده‌برێت  Audio Clip Available
گفتوگۆیه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ باڵیۆزی عێراق له‌ ئه‌مریكا  Audio Clip Available
خالید شـوانی ده‌ڵێت پـێوسته‌ په‌رله‌مانی توركیا وتووێـژكردن په‌سه‌ند بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌  Audio Clip Available
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئابووریـیه‌ مه‌زنه‌كانی جیهان بۆ نه‌هێشـتنی قه‌یرانی ئابووری هاوكاری ده‌كه‌ن  Audio Clip Available
ڕاوبۆچوونی جیاجیا له‌سه‌ر به‌رنامه‌کانی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا  Audio Clip Available
جۆن مه‌ككه‌ین داوا له‌ لایه‌نگرانی خۆی ده‌كات ڕێز له‌ باراك ئۆباما بگرن  Audio Clip Available
ڕۆژنامه‌وانێـکی کورد له‌ شـاری که‌رکوک ده‌کوژرێت  Audio Clip Available
ژماره‌یه‌ک له‌ په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا داوا له‌ زیندانیـیه‌ مانگرتووه‌کانی ئێران ده‌که‌ن کۆتایی به‌ مانگرتنه‌که‌یان بهێنن  Audio Clip Available
ئاری ڕه‌فیق باس له‌ هه‌وڵه‌کان بۆ ڕێـگه‌گرتن له‌ توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌تان ده‌کات  Audio Clip Available
فڕۆکه‌ جه‌نگیـیه‌کانی تورکیا بۆردومانی سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد له‌ باکوری عێراق ده‌که‌ن  Audio Clip Available
حه‌سیب کاپڵان سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی تورکیا و په‌که‌که‌ ده‌دوێت  Audio Clip Available
عێراقیـیه‌کان به‌شـداری له‌ پـرسه‌ی سـیاسه‌تمه‌داره‌که‌ی سه‌در ده‌که‌ن  Audio Clip Available
دکتۆر مه‌حمود عوسـمان ده‌ڵێت تورکیا ده‌یه‌وێت شه‌ڕی کورد به‌ کورد بکات  Audio Clip Available