Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌ركی ئێمه ڕاگه‌یاندنه
ته‌نیا نوسین
هه‌رێم و بابه‌ت
به‌رنامه
ئۆدیۆ
خزمه‌ته‌کان
به پـێچه‌وانه‌ی زۆر له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران هه‌ڵـبژاردنی بۆ په‌رله‌مان و سه‌رۆك هه‌یه، به‌ڵام ده‌رفه‌ت و بژاره‌كانی ده‌نگده‌ران سـنوورداره، به تایبه‌تیش له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی ڕۆژی هه‌ێنی چونكه شـورای نیگه‌هبای ئاخونده‌كان به به‌كارهێنانی ده‌سـه‌ڵاتی خۆی گۆڕه‌پانی ده‌نگدانی پاكـكرده‌وه له زۆربه‌ی كاندیده‌كانی ڕێفۆرمخوازان بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ڕۆژی هه‌ینی، واته ململانیـیه‌كه له نێوان خودی كۆنه‌پارێزان ده‌بێت ئه‌وانه‌ی سه‌ر به سه‌رۆك مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد و كۆنه‌پارێزانی كه ڕه‌خنه‌یان له سـیاسه‌ته‌كانی ئابوری ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هه‌یه.ئینجا ئه‌م هه‌ڵـبژاردنانه چه‌ند كاریـگه‌ریـیان ده‌بێت له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئێران؟ڕه‌وشی خراپی ئابوری و مه‌سه‌له‌ی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێران و په‌وه‌ندیـیه‌كانی ئێران به ڕۆژئاوا تا چه‌ند ڕۆڵیان ده‌بێت له‌سه‌ر مه‌یل و نیازی ده‌نگده‌ران بۆ به‌شـداریكردن له هه‌ڵـبژاردنه‌كان بۆ مه‌جلیسی ئێران؟ئه‌مانه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه بووه.هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم میوانداری به‌رنامه‌كه‌ی كردبوو و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌كه بوون:شه‌ریف بێهروز، نوێنه‌ری حزبی دیموكراتی كوردسـتانی ئێران له ئه‌مریكا.مه‌سـعود كوردپـور، ڕۆژنامه‌وان له ئێران.ڕه‌حیم ڕه‌شیدی، ڕۆژنامه‌وان له پاریس.ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 47:07 خوله‌كه.
ئه‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه بۆ چاپكردن