 |
| محه‌مه‌د سدیق كه‌بودوه‌ند |
نیعمه‌ت ئه‌حمه‌دی پارێزه‌ری محه‌مه‌د سدیق كه‌بودوه‌ند خه‌باتكاری مه‌ده‌نی و سه‌رۆكی ڕێـكخراوی مافی مرۆڤی كوردسـتانی ئێران له وتووێژێـكدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی باس له چۆنێتی حكومدانی محه‌مه‌د سدیق كه‌بودوه‌ند ده‌كات و ده‌ڵێت ئێمه وه‌ك پارێزه‌رانی له حوكمه‌كه ڕاسـته‌وخۆ ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه. پاشـان سه‌رسـوڕمانی خۆی له به‌رامبه‌ر قورسی حوكمه‌كه ده‌رده‌بڕێت.
هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر تـێبینی‌یه‌كانی نیعمه‌ت ئه‌حمه‌دی ئاماده‌كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:15 خوله‌كه.