ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له ژماره‌یه‌ك گۆڤار و ڕۆژنامه‌ی هه‌رێمی كوردسـتاندا په‌رده له‌سه‌ر پـیلانێـك هه‌ڵـدرا كه بۆ كوشـتنی ڕۆژنامه‌ونووس ئه‌حمه‌د میره  |
| ئه‌حمه‌د میره |
داڕ‌ێژرابوو، واته سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری لیڤین. پـێشـتر سـۆران مامه حه‌مه كه ڕۆژنامه‌نووسێـكی چالاكی ئه‌م گۆڤاره بووه له شـاری كه‌ركوك كوژرا.
ده‌زگای ئاسایش ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه مه‌ترسـیـیه‌كی ڕژد له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه و پـێویسـته ئاگاداری خۆی‌بێت، وه له‌و باره‌یه‌شه‌وه ڕێنمایی تایبه‌تی بۆ داده‌نێن چۆن ژیانی خۆی بـپارێزێت.
هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح له به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی ئه‌م جاره‌دا میوانداری ڕۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د میره ده‌كات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 12:16 خوله‌كه.