سی سـاڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی شۆڕشی ئیسلامی ئێران‌دا تێده‌په‌ڕێت. سی سـاڵ پاش دامه‌زراندنی کۆماری ئیسـلامی ئێران ئێسـتا ئه‌م وڵاته شیعه ئاینزایه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له کوێ‌دایه؟
له پاش سی سـاڵ ئایا ئه‌و پـشـتیوانیـیه‌ی بۆ ڕووخاندنی ڕژێمه شـاهه‌نشـاهیـیه‌که‌ی ئه‌وسـا هه‌بوو ئێسـتا ده‌بێته چه‌ترێـک بۆ گه‌لانی ئێران؟
له‌م سـی سـاڵه‌ی ڕابردوویدا شـۆڕشی ئیسلامی ئێران چه‌ندێـک له ئامانجه‌کانی خۆی پـێـکاوه به تایبه‌تی له ڕوانگه‌ی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی پـرنسـیبه‌کانی شـۆڕشه‌که‌یه‌وه؟
پـێش سی سـاڵ گه‌لانی ئێران هه‌ر به ته‌نێ له ئاین و ئاینزایی کۆبوونه‌وه یان به‌رنامه‌ی کاری تر هه‌بووه؟
ئه‌و کاته‌ی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی گه‌ڕایه‌وه ئێران په‌یمانی گۆڕینی ئێرانی دا بۆ به‌هشـتێـک له یه‌کسـانی کۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌و یه‌کسـانیـیه کۆمه‌ڵایه‌تیـیه ئێسـتا له چ ئاسـتێـکدایه؟
ئه‌گه‌ر ئه‌م شـۆڕشه وه‌ک له سه‌ره‌تاوه به شـۆڕشی ئیسلامی ناودێرکرا، شـۆڕشێـکی ئاینی‌بێت ئه‌و جیاوازیـیانه بۆ به‌دی‌ده‌کرێت له نێو کۆمه‌ڵـگای ئێرانی‌دا به‌رامبه‌ر به ئاینه‌کانی تری وڵاته‌که و ته‌نانه‌ت له نێوان شیعه‌کان و سـوننه‌کانی ئاینی ئیسلامیشـدا؟
له پاش سی سـاڵ له‌م شـۆڕشه و دامه‌زراندنی کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌م وڵاته گه‌یشـتووه‌ته کوێ و له کوێی کۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی‌دایه؟
په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ جیهانی ئیسلامی و جیهانی عه‌ره‌بیدا به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات له ڕوانگه‌ی قه‌یرانی فه‌له‌سـتینیـیه‌کان و ئیسرائیل؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیارانه و چه‌ندین پـرسـیاری دیکه‌ی په‌یوه‌ست به‌م مه‌سه‌له‌یه هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه:
قادری وریا، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سـیاسی حزبی دیموکراتی کوردسـتان.
فه‌یسه‌ڵ عه‌لی، شـاره‌زای کاروباری ئێران له نێوه‌ندی کوردسـتان بۆ لێـکۆڵینه‌وه‌ی سـتراتیژی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 45:48 خوله‌که.